عیماد عه‌لی: له نێوان ڤیستیاڵی گه‌لاوێژ و ئه‌وانی تردا.
پێش چه‌ند رۆژێك به ئۆنلاین، به مه‌قالێكی درێژ یان نیمچه توێژینه‌وه‌یه‌كم، كه به‌كوردی نوسیبوم و به خۆم وه‌رمگێڕابوو بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی (( به مه‌به‌ست به‌كوردی نوسیبوم ئه‌گینا ده‌متوانی له بنه‌ڕتدا به عه‌ره‌بی بینوسم)، ده‌رباره‌ی خودای عه‌ره‌ب و رۆڵی ئایینی ئیسلام له زاڵبونی كولتووری جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی له‌وناوچانه‌ی كه له كاتی فتوحات و غه‌زوه‌كانی ئیسلامه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه؛ به‌شداری ڤیستیڤاڵێكی نوخبه‌ی رۆشنبیرانی عیراق و هه‌ندێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌وروبه‌ری ترم كرد، كه ده‌رباره‌ی مه‌قال و توێژینه‌وه و چیرۆكی كورت و درێژ بوو، رێكخراوی دیداری گه‌نجی رۆشنبیری عیراق (هه‌رچه‌ند من به‌خۆم قۆناغی گه‌نجیم تێپه‌ڕاندووه) سازیان دابوو. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لێره‌دا باسی بكه‌م، به‌راوردێكی تاك ره‌هه‌ندیه له رووی زمانه‌وانیه‌وه له‌گه‌ڵ ڤیستیڤاڵی گه‌لاوێژی له‌مه‌ڕ خۆماندا، نه‌ك خوانه‌خواسته له روانگه‌ی بیری ئیتنیكی و ره‌گه‌زپه‌رستی و شۆفینی رووته‌وه بێت.
ئه‌وه‌ی ویستم له‌و ڤیستیاڵه وه‌كو كوردێك و به شانازیه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌م به زمانه‌كه‌ی خۆم بخوێنمه‌وه كه له بنه‌ڕه‌تدا پیی نوسرابو و سه‌دوپه‌نجا نوسخه‌ی ته‌رجه‌مه‌كراوه عهرهبیهكهشی له ڤیستیڤاڵه‌كه دابه‌ش كرابوون به‌سه‌ر میواناندا، كه‌چی رێگه‌یان نه‌دام و وتیان زمانی ره‌سمی ڤیستیڤاڵه‌كه عه‌ره‌بیه و تهرجهمهشت كردووه، ده‌بێت عه‌ره‌بیه‌كه‌ی بخوێنیته‌وه یان به خۆت به عه‌ره‌بی كورته باسێكی بكه‌یت، منیش وتم با یه‌كێكی خۆتان له‌وێ نوسخه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی بخوێنێته‌وه و به خۆم نه‌مخوێنده‌وه و ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كران ته‌نها به زمانی عه‌ره‌بی بوو ئه‌گینا كوردی ناوه‌ڕاستی عیراق و به‌غدا و توركمان و فارس و میوانی بیانیشی تێدا بوو،. لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌كان یه‌كێكیان عیراقی بوو و ئه‌وانیتر خه‌ڵكی وڵاتانی عه‌ره‌بی بوون. له كۆتاییدا خه‌ڵاتی دووه‌می باشترین مه‌قالی ڤیستیڤاڵهكهم وه‌رگرت. به شایه‌تی یه‌كێك له لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن كه دواتر به فه‌یسبوك په‌یوه‌ندیمان كرده‌وه، وتی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ره عیراقیه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌مه ته‌رجه‌مه‌یه و به كوردی نوسراوه و نابێت خه‌ڵات بكرێت، به‌ڵام ئه‌وان رازینه‌بوون به ڕای عیراقیه‌كه و خه‌ڵاته‌كه‌یان پێ به‌خشیم و بۆیان ناردم( ئه‌مه‌یه رای نوخبه‌ی رۆشنبیری عه‌ره‌بی عیراق نه‌ك خه‌لكی عه‌وام !!).
با بێینه‌وه سه‌ر ڤیستیڤاڵه‌كانی گه‌لاوێژی ئه‌ده‌بی له‌مه‌ڕ خۆمان، ئه‌وه بۆ بیستوچواره‌مین خوله به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ته‌نها وه‌كو بینه‌رێك ئاماده‌ی هه‌موو خوله‌كان بووم وهیچ بهشداریهكم نه‌كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی پسپۆڕێتی نوسینه‌كانی منه، به‌ڵام ئه‌م تێبینیانه‌م بۆ دروست بووه:
– ڤیستیڤاڵه‌كه زمانێكی دیاریكراوی خۆی نیه و رۆڵی ئه‌وتۆی له ئامانجی سودبه‌خشین به ستاندا‌رت كردنی زمانی كوردی نیه و ئه‌گه‌ر زیاده‌رۆیی نه‌بێت ( باوه‌ر ناكه‌م به ئه‌نقه‌ست بێت) به ناڕاستوخۆش بیت، باڵادانان و گرنگی پێدانی زمانه‌كانی دیكه‌ی به‌سه‌ردا زاڵه.
– به هۆكاری هه‌ست به كه‌می كورده حه‌یاته‌كه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له گفتوگۆكان به‌شداربوون ئه‌یانویست بیسه‌لمێنن كه ئه‌وان دهزازنن جگه له كوردی زمانی عه‌ربی و فارسی (هه‌رچه‌ند به سه‌قه‌تیش بێت) قسه بكه‌ن و سه‌ره‌رای بوونی وه‌رگێر به مایكه‌كان، خۆیان سنگیان ده‌رده‌په‌ڕاند و به زمانه غه‌یره كوردیه‌كه به لینگهوقوچیش بێت قسه‌یان ده‌كرد و شانازییان پێوه ده‌كرد، كه خۆی له خۆیدا ئه‌وه به‌رهه‌می هه‌ست به كه‌میی كه‌ڵه‌كه‌بووی ئه‌و مێژووه داگیركراوه‌ی كورده كه زه‌ڕه‌یه‌ك هه‌ست به شانازی كردن به زمانه‌كه‌ی خۆت له ناخی تاكی خۆت دا نه‌هێشتۆته‌وه و له ڤیستیڤاڵهكانیش ره‌نگ ده‌داته‌وه. به‌ڕاستی له باری كرده‌ییه‌وه رۆڵی ئه‌م چه‌ندین خوله‌ی ڤیستیڤاڵه‌كه‌ی گه‌لاوێژیش له‌و باره‌وه به نێگه‌تیڤ بۆ سه‌ر زمانه‌كه‌مان ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌گینا له رووی سودی تێكه‌ڵبون له‌باره ئه‌ده‌بیه‌كه یه‌كجار ئیجابیه و به‌رده‌وامی و نه‌هێشتنی كه‌موكوڕیه‌كانی جێگه‌ی خۆی له نێو گه‌له‌كه‌ماندا ده‌گرێت و له زۆر لاوه و له هه‌موو بواره‌كاندا سودی خۆی هه‌یه.
– ئه‌وه‌ی بیری لێنه‌كراوه‌ته‌وه زمانی كوردی ستانده‌رده له‌م جۆره چالاكیانه‌دا، كه به فیعلی و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع كاریگه‌ری و رۆڵی گه‌وره‌ی ڤیستیڤاڵه‌كان پشتگوێخراوه كه چه‌ند له ئهكادیمیاكانیش له پێشترن له‌م بواره‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه به كرده‌یی جوانی زمانه‌كه‌ت و رێز له خۆت و زمانه‌كه‌ت بۆ خه‌ڵك پیشان ده‌ده‌یت و بڕوا به خود و به زمانه‌كه‌ت زاڵ ده‌كه‌یت و روحی هه‌ست به كه‌می و كرژبونهوهی خود له نێوخۆتدا له‌م بواره‌ش كه‌م ده‌كه‌یته‌وه.
– ڤیستیڤاڵی ئه‌ده‌بی، ئه‌ده‌بیه و، ده‌بێت رووت بیت له ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ش به ئایدیۆلۆجیه‌ت و سیاسه‌ت ، به‌ڵام كه‌م تا زۆر ڤیستیڤاڵه‌كانی گه‌لاوێژ ئه‌و كهموكورتیههیان پێوه‌دیار بووه و تا راده‌یه‌ك تاك ره‌نگی زاڵ بووه به سه‌ریدا( له دوا ڤیستیاڵهكان رووی له‌كه‌می كردووه).
– ره‌نگ و شێوازی ته‌قلیدی به‌رێوه‌بردنی ئه‌م جۆره چالاكیانه‌ی لای كورد وه‌كو خۆی ماوته‌وه و سودی له ڤیستڤاڵه بیانیه‌كانی دونیا نه‌بینیوه.
ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ خولی یۆبیڵی زیوینی ڤبستیڤاڵی گه‌لاوێژ ئه‌وه‌یه؛ ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێت كه زمانی فه‌رمی ڤیستیڤاڵه‌كه رۆلی خۆی ده‌گێڕێت وپێویسته سه‌رپه‌رشتیاران بزانن كه بیره مرۆڤایه‌تیه‌كه به سۆزداری له سه‌ر حسابی تایبه‌تمه‌ندی و كه‌لتوری ڕه‌سه‌ن و زمانی خۆت جێی خۆی ناگرێت و له باری گرنگیدان و شانازی كردن به زمانی دایك له پاش ئه‌و چه‌ندان ساڵه داگیر و دابه‌شكاری و شێواندنه ، ده‌كرێت ڤیستڤاڵ گه‌لێكی اهم جۆره ڕۆڵی خۆیان تێدا بگێڕن و ئه‌و به‌كه‌م ته‌ماشاكردنه‌ی زمانه‌كه‌ی خۆت راست بكه‌یته‌وه و كار بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ش بكه‌یت و بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دۆست و دوژمن ده‌رخه‌یت زمانه‌كه‌ی خۆت ده‌وله‌مه‌نده و بۆ ئه‌وه‌ی له ناو كورد به خۆیشیدا رێڕه‌وی راستی خۆی وه‌رگرێت، نه‌ك ته‌نها شانازی به‌وه بكرێت كه زمانه‌كه‌ی تر ده‌زانیت و به سنگدهرپهڕاندنهوه له ڤیستیڤاڵه‌كان قسه‌ی پێبكه‌یت و به ناڕاسته‌وخۆ زمانه‌كه‌ی خۆت له‌به‌رچاو خه‌ڵك بخه‌یت.( به زیاده‌ڕه‌ویه‌وه باس له هه‌ڵوێستی رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب له‌مه‌ڕ پرسی كورد كرا و زۆر قه‌به‌ی كرا، كه وا نیه و ژماره‌ی خه‌ڵكه به هه‌ڵوێسته‌كانیان له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێناپه‌ڕێت) …( له ئاهه‌نگی كۆتایی ئه‌م خولی ڤیستیڤاڵه‌ی گه‌لاوێژدا، چوار گۆرانی عه‌ره‌بی به یه‌ك گۆرانی كوردی پێشكه‌ش كران!!).