عیماد عه‌لی: بنه‌ماڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات، پیاوه‌تی به ئاوی حه‌مامه‌وه ده‌كه‌ن.
هه‌مووان یه‌كلایی بونه‌وه و به جوانی بۆیان روون بووه‌وه كه دواخستن و نه‌دانی موچه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به نه‌بوون پاره‌وه نیه و ته‌نانه‌ت درۆكانیشیان تا هیچ كوێیه‌ك بڕ ناكات. حكومه‌تی قه‌زا و قه‌ده‌ریش له‌م ماوه‌یه ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه بۆ هه‌موان كه ئه‌گه‌ر پێشتر چه‌ند كه‌سێك لێره‌و له‌وێ باوه‌ڕیان به بیانوهكانیان هه‌بوو، ئێستا زلحیزبهكان درۆ و به‌هانه‌ی نه‌بونی دراویان ره‌وانده‌وه و له چەند رۆژێكدا ئه‌وه‌نده شڵه‌ژان به‌خۆیان درۆكانیان ده‌رخست و لێدوانه چه‌واشه‌كاریه دژ به‌یه‌كه‌كانیان و له سه‌روی هه‌موویان قسهفهرمیهكانی وته‌بێژی حكومه‌ت ئه‌وه‌نده له ده‌رئه‌نجامی روگیری خۆی به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ دۆریه‌كی بۆ قسەكانی خۆی بۆی نه‌دۆزرایه‌وه كه پرسیاری مه‌سه‌له‌كه‌ی لێ ده‌كرا ئه‌و باسی له بابه‌تێكی تر كرد و را ده‌كه‌ن له مه‌سه‌له بۆگهنهكهیان و خۆی ده‌شارده‌وه.
ده‌روازه‌كانیان دابه‌ش كردووه و ئیداره‌و مالیه‌ی حزبه‌كانیان ده‌زانن كه رۆژانه چۆن ته‌مویل ده‌كرێن و دیوه‌خانه‌كانیان خه‌ریكی ته‌فروتونا كردنی ئه‌و پاره‌ن كه مافی خه‌ڵكه و مێشیش میوانیان نیه و وه‌زعه‌كه‌یان وا بۆ چۆته‌سه‌ر تا ئه‌مڕۆ واده‌زانن به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و تا كۆتایی ده‌یخۆن و میله‌ت و فه‌رمانبه‌ران با ئاو بیانبات. ڕۆژانه به ملێۆنه‌ها دۆڵار بۆ مه‌رامی كهسپهرستی و حیزبپه‌رستی خۆیان خه‌رج ده‌كه‌ن و منه‌تیان به كه‌س نیه، بێ ئه‌وه‌ی په‌ند له مێژووی ناوچه‌كه وه‌ربگرن.
ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه كه سه‌ڕه‌ڕای باش ده‌زانێت شكستهێناوه كه‌چی خۆی باده‌دات و هه‌ر ماوه‌یه‌ك و بۆ مه‌شغوڵكردنی خه‌ڵك و به‌لاڕێدا بردنی ئه‌صلی مه‌سه‌له‌كه لاف‌و گه‌زاف و ههراوهوریایهك ده‌نێته‌وه گوایه پرۆژه‌یه‌ك له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكه رهشوڕوتهكه جێبه‌جێ ده‌كات و له‌ولاشه‌وه خۆی به‌راورد به خه‌ڵكی شكستخواردوی ئایین و مه‌زهه‌بی و له‌خۆی گهندڵتر ده‌كات و به‌رده‌وام ملكه‌چی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مانه. به‌رده‌وام واده‌زانێت پیاوه‌تی به ئاوی حه‌مامه‌وه بۆی حساب ده‌كرێت و خه‌ڵك بێ ئاگایه له چه‌واشه‌كاریه‌كانیان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا زلحیزبهكان ده‌رس و په‌ندیان لێوه‌رنه‌گرتووه لافاوی توڕه‌یی خه‌ڵكه كه رق‌و قین و پهنگخواردنیان گه‌یشتۆته ئاستێك له قۆناغی پێش روخانی صه‌دامدا ده‌ژین و به مه‌شخه‌ڵێكی بچوك هه‌موو گڕده‌سێنێت و وشك و ته‌ڕ پێكه‌وه ده‌سوتێت و دوژمنان قازانجێی لێ ده‌كه‌ن و مهزهنهكردنی دهرئهناجمهكهی لای كه‌س دیارنیه و له‌ناوچونی ئه‌زمونی كوردستان له هه‌موو كاتێك زیاتر له‌به‌ر ده‌رگایه و ئاشبه‌تاڵ له‌ناوچونی كیان و جه‌وهه‌ر و ئایندهی نه‌ته‌وه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه نه‌ك ته‌نها به‌رژوه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات و حزب و سه‌ركردایه‌تیه گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی. ئه‌م جاره ئاشبه‌تاڵ زۆر جیاوازتر ده‌بێت له‌وه‌ی پێشوو.