عوسمان عومەر: ووتارێکى ئاگرینى تاریق خوورى.
پێش ئه‌وه‌ی به‌رچڤه‌ی لێدوانی ئه‌ندام پهرلهمانەکەى ئوردون تاریق خووری بخه‌مه ڕوو که شه‌قامی ئوردنی شڵه‌قاندو ترس و دڵه ڕاوکێی خسته ناو ڕه‌وته سه‌له‌فیه‌کان که‌له تویتێک دا بلاوی کردۆته‌وه…
هەرچەندە کەفو کولى غەزەو هاشوشى رەوتە ئیسلامیەکانى لاى خۆمان نیشتۆتەوەو و رێکەوتنێکى کاتى کراوە، چونکە نە حەماس دەتوانێ ئامانجى ستراتیژى خۆى کە لەناوبردنى ئیسرائیلە بهێنتە دى, جولەکەش لەم قۆناغەدا بەهۆکارى سیاسى و ئەمنى ئارەزوی کۆتایی ململانێکە دەکەن ئاگر بەست باشترین بژاردە بوو بۆ هەردولا.
بابزانین ئه‌ندام په‌رله‌مان کێیه؟
ئەندام پەرلەمان لەبیرو هزرو بەرچاوى خەلک کەسێکە نوێنەراتیان دەکات و نوینەرى کۆمەلە کەسێکە کە دەنگیان پێداوە و دەنگێ گەلە…. هەندێ جار پێویستە بە بیرى خۆمان بهێنینەوە کە پەرلەمانتار کێیە؟ خورەوشت و هەڵسوکەوتى چیە؟ ئاستى دلسۆزى و تواناى چەندە تا لە هۆلى پەرلەمان نوێنەرایەتى ئەو کۆمەلە کەسە بکات، ئایا تەنها هەر بۆموچە و ئیمتیازات و هەندێ دەسکەوت دەچێتە پەرلەمانەوە؟ لە کاتى بانگەشە کۆمەڵێ قسەى باق و بریق و بەلێن و پەیمان و سوێند خواردن کە نوێنەرى راستەقینەى گەل بێ، بەلام کە گەیشتە شوێنەکە پەیمان و بەلێنەکانى و هەندێ قسەى بیردەچێتەوەو، تەنها بەدواى بەرژەوەندی و دەستکەوتى خۆیەوە دەبێ و، تەنانەت ڕەنگبێ لەو خولەدا چوارجار موداخەلەى نەبێ یا گەر موداخەلەیەکى هەبێ ووشە سازیەک بێ یا بابەتێک کە نەتوانرێ چارەسەربکرێ. کە بووە پەرلەمانتار پێویستە چارەسەرى بۆ زۆرکێشەو قەیران بزانێ یا لابێت، نەک دەستەوەستان بەرامبەر بڕیارێکى سەرۆکى حوکمەت یا ئەنجومەنەکەى بوەستێت…
ئه‌ندام په‌رله‌مان چ پیاو چ ژن هه‌ڵبژاده‌ی حیزب و نوێنه‌ری کۆمهڵهکهسانێک ده‌کات و ده‌نگ و ڕه‌نگ چاره‌سه‌ری کێشه‌و قهیرانهکانیانه که‌بۆیان دروستده‌کرێ… ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌بێ ڕاشکاو و خاوه‌نی ئیرادەو قسه‌ی خۆی و بێ‌ترس و جوچکه ترسێن نه‌کرێ یا ڕێگری لێنه‌کرێ که قسه‌ی حه‌ق بۆ خهڵکهکەی بکات… بەلام لەگەل ئەوەش سنورى خۆى تێنەپەرێنێ و قسەى نەشیاو بکات …..
په‌رله‌مانتاریی هه‌ر موچه و ئیمتیازات نییه.. په‌رله‌مانتاری ووڵاتان کهخولهکهی ته‌واوبوو ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رکاری پێش‌ویی، به‌ڵام پارێزبهندیەکی هه‌رده‌مێنێ وه‌ک ڕێزیک، به‌ڵام خۆ پاره‌ی خانه‌نشینی پێنادرێ سه‌یر گوزه‌را له‌م په‌رله‌مانه‌ی خۆمان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه… تاوانی کێ بوو؟ یا هه‌ر مه‌به‌ستیان بوو به‌و په‌رله‌مانتاریه کۆمه‌ڵێ که‌س ده‌وله‌مه‌ند که‌ن له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووت ئیمتیازی باشیان بدرێتێ که‌هه‌ندێ هه‌بووه له‌خولێکدا چوار قسه‌ی نه‌کردوه کاتێ ده‌ستی هه‌ڵبڕیوه وایان زانیوه قسه ده‌کات که‌چی گوتویه‌تی ئه‌و ته‌زبیحه هی کێیه؟ نازانم تاچه‌ند ڕاسته یا دیعایه بوو…. یا هەبووە خەوی لێکەوتووە….
په‌رله‌مانتار ده‌بێ ڕاشکاو بێ تەنها هەر بیر لهئیمتیازات نەکاتەوە و ئەوەشى لەبیربێت کەشایستە نەبوو، مافى دەنگدەران بۆى هەیە دوورى خەنەوە، چونکە شایستە نییە.
وەک خۆم ڕەنگبێ وەلامێکى تەواوم پێ نەبێ ئایا پەرلەمانتار کێیە؟ بۆچى؟ چونکە کارەکە لەوە گەورەترە، چونکە بابەتەکە دیموکراتیەت و چالاکى و شێوەى پەرلەمانەکەت بۆ دەردەخات.
بەراى خۆم پەرلەمانتار پێویستە چەند سیفەتێکى تیدا هەبێ لەوانە:
* ئاست و تواناى فیکرى و رۆشنبیرى و تێروانیى وورد و دووربینانەى هەبێ سەبارەت بەو بابەتانەى کە دەخرێتە پێشى لەگەل ئەو تیمە پەرلەمانیەى هاوبەشن لەگەڵى, پێویستە بەشدار بن لەدارشتنى یاساکان و پارێزەرى بن….
* ئاست و تواناى خەبات و خورەوشتى لاى جەماوەر خاوەن پێگەیەکى ڕاستەقینەو راستگۆیی و بەدەست پاکى و خاوەن هەلوێست ناسراوبێ …
* باوەر بون بەو کارە نیشتیمانیەى کە پێى دەسپێردرێ و پێویستە وەک ئەرکیکى نیشتیمانى بروانێتە ئەندام پەرلەمانیەتى نەک وەک فەرمانبەر و کارێکى کاتی و بیرى لاى ئیمتیازات و ئیکرامیەو هەلپەهەلپى بەدەست هێنانى بەرژەوەندى کەسى، کە خولەپەرلەمانیەکەى تەواو بوو، بگەرێتەوە سەر کاریى پێشوى خوی بەلگەنامە پێشکەش دەستەى دەست پاکى بکات …. زۆر خالى تر هەن کە بخرێتە روو ئەم سێ خالەم بەلاوە گرنگ بوو .
نامەوێ زۆر بچمە قولایی ئەو بابەتە و ڕەنگبێ زۆرى لەسەر نوسرابێ و گوترابێ بە هەرحاڵ پێویستە پەرلەمانتار سیفەتى پەرلەمانى هەبێ نەک تەشریفاتى و پێویستە جیگەى رەزامەندى دەنگدەرانى بێت.
تەواوی نوسینەکەی تاریق خوورى.
* ئایا شیعەکان بوون، خیانەتیان لە فەلەستین کردووە؟
* ئایا شیعەکان هۆکارى وێران کردنى لیبیا‌و کوشتارى خەلکە سونەکەى بوون؟
* ئایا ئەو خۆکوژانەى کە خۆیان دەتەقێننەوە لە عیراق و سعودیەو کوەیت، شیعەن؟
* ئایا ئەوانەى ئەقصا دەسوتێنن شیعە؟
* ئایا شیعەکان بون سۆمال یان وێران کرد؟
* ئایا فرۆکە ئەمریکیەکان کە بۆردومانى بەغدایان کرد لە فرۆکەخانەى شیعەکانەوە هەلفڕین؟
* ئایا تەقینەوەکانى سینا شیعەکانن؟
* ئایا قاعیدەو داعش و بەرەى نوصرە شیعەن؟
* بۆچى هیچ کردەیەکى خۆکوژى لەناو زایۆنیەکان دا نییە تەنها لەناو وولاتەکانى خۆمان و کەس و کار دەبینرێ؟
* ئایا قەرزاوى لەئیمامەکانى شیعەیە؟ هەر ئەو نەبوو هەموو شتێکى حەلاڵى، حەرام کرد؟
* پیرۆزبایی لەزایونیەکان دەکەم کە وایان کردووە لولەى چەکەکانمان ئاراستەى بگۆڕێ, خۆشیان خەریکى هەموو رۆژێ شوێنێکى نوێ بنیات بنێن بۆنیشتەجێ بوون و پێمان پێدەکەنن؟
* دەبینین و دەبیستین سعودى و لیبى و تونسى خۆیان لە دەولەتە موسلمانەکان دەتەقێننەوە تەنها ناو فەلەستین نەبێ؟ باشە هۆکار چییە؟
ئایا حیزبوڵا رێگرییان لێ دەکات ؟
* بۆچى سوننەکان لەسەردەمى شا هیچ جموجولێکیان نەبوو … کە دەیانزانى شاى ئێران شیعەیە و هەمویان کرنوشیان بۆ دەبرد؟
هل حزب الله يمنعهم؟
* گازەندە لە حیزبوڵا دەکەن کە فەلەستینى رزگارنەکردوە, کە حیزبێکە و کۆمەلێ سەرکردە بەلام گازەندە لە دەولەت و حوکمەتەکان ناکرێ کە دەیانەوێ ڕەزامەندێ جولەکە بەدەستت بێنن بەدزێ و بەئاشکرا…
بەهەرحاڵ من خاوەنى بیر و بۆچونى خۆمم و ئیوەش هەروەها…کاتێ خەلجیەک کردەیەکى خۆکوژى لەناو فەلەستین ئەنجام دا ، ئەوکات منیش بە بۆچونەکانى خۆم دا دەچمەوە.
* کاتێ بینیم ئالاى داعش و قاعیدە لەسەر بیناى کنیست شەکایەوەو دەولەتە عەرەبیەکان کونسولخانەى جولەکەیان داخست، ئەوکات دەلێم من هەلە بووم.
* پرسیارێ کە بەبیرو هزرم هاتووە ئەرێ کێ یەمەنى وێران کرد و ژێرخانى ئابورى نەهێشت و خەلکى ڕەش و روت و مندالى کوشت؟ هەروەها لە سوریا‌و عیراق و لیبیا و وولاتانى تر؟کێ ترس و تۆقان تیرۆرى هێنایە ئاراوە؟کێ داعشى دروستکرد و بەسەروەت و پارەى موسلمانى عەرەب هاوکاریى کردن تا برا موسلمانەکەى بتۆقینێ و بکوژێ؟ کێ دەستى خستۆتە ناو دەستى جولەکە تا موسلمانان بکوژرێن… هەر ئەو حوکمڕانانەو ئەو دەولەتانە و گەلانى عەرەب نین هەولى وێران کردنى وولاتانى یەکتر دەدەن؟ با ئەم سەرنجانەم بلاوبکرێتەوە تاکو خەلک و جیهان لەخەوى غەفلەت ڕاببنەوە؟
لەکۆتایی دا دەلێم بەهۆى ئەوەى کارى پەرلەمانتارى لەوولاتى خۆمان بێهیزو ئەو خەونەى بەپەرلەمانى خۆمانەوە دەدی نەهاتۆتە دى مافى پەرلەمانمان وەک خۆى نەداوە پێى بۆیە بەردەوام خەلک و دەنگدەران گلەییان لە ئەداى پەرلەمان و پەرلەمانتاران هەیە، چونکە نەیانتوانیوە دەزگایەکى چاودێرى بن بەسەر کارەکانى حوکمەتەوە و، ئەوەش دەگەریتەوە بۆ بە حیزبى کردنى ئەو دەزگایە.