پشتیوان جەمال: شمشێرەکەی ئەردۆغان بەسەر کوردستاندا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم سیاسەتەی تورکیا لەهەرێمی کوردستاندا پەیڕەویدەکات بۆتە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەک پرسی هەستیاری ئەمنی دروستبێت‌ وهەڕەشە لەهەرێمی کوردستان بکەن.
کوردستانی عێراق شوێنێکی تایبەتە لەسیاسەتی داگیرکاری تورکیادا، لەبەر هۆکاری ئابووری‌ و ئەمنی ‌و ناوچەیی‌ و ئایدیۆلۆژی، هەموو ئەمانە لە نێو ستراتیجی تورکیادا بەرمەبنای بانگەشە مێژووییەکانی کە ئەم هەرێمە بەشێکە لە تورکیا و پڕۆژە هەرێمییەکەی، بەپێچەوانەی ڕێککەوتننامەی ئەنقەرەی ساڵی 1926ی نێوان عێراق‌ و تورکیا کە سەروەریی عێراقی بەسەر باکورەکەی چارەسەرکرد.
لەچوارچێوەی ئەوەی کە بە پرسی موسڵ ناسراوە (ویلایەتی موسڵ لەوکاتەدا بەواتای هەموو باکوری عێراق ‌و هەرێمی کوردستان بوو) لەسەر بنەمای ئەم مێژووە، تورکیا لەدوای داگیرکردنی عێراق، زیاتر کەوتەهەڵپەی دامەزراندنی پێگەی خۆیی لەعیراق و هەرێمی کوردستان، ئابووری وەک وەسیلەیەک بۆ بەدیهێنانی ئەمە بەکارهێنا، ئەم سیاسەتەی تورکیا لەکوردستانی عێراق بووە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەک پرسی هەستیاری ئەمنی کە هەڕەشە لەهەرێمی کوردستان بکەن.
لەئەنجامی ئەم سیاسەتەدا قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوولا لەچەند ساڵی ڕابردوودا بەملیار دۆلار بووە، لەسایەی ئەم سیاسەتە ئابوریەدا تورکیا سیاسەتێکی پەیڕەوکردووە کە لەسەر بنەمای جێگرتنەوەی پڕۆژەی خۆی لەڕێگای ڕێڕەوێکی دووانەی ئەمنی لەسەر بنەمای دوو کۆڵەکە دامەزراوە:
یەکەم/ دامەزراندنی زنجیرەیەک بنکە‌و بارەگاو خاڵی سەربازی لەکوردستانی عێراق‌ و موسڵ، بەتایبەتی ئەو بنکانەی دەکەونە نزیک موسڵ، سەرەڕای دژایەتی بەغداو داواکاریە بەردەوامەکەی بۆ ئەنقەرە بۆ کشانەوەی سەربازەکانی، پشوو درێژترە.
دووەم/ بۆردومانی هەمیشەیی تورکیا بۆسەر ناوچەسنوریەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی چیاکانی قەندیل، شەنگال‌و کەمپی مەخموری ژێر دەسەڵاتی بێسەروبەر، بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو شەڕکردن لەگەڵ پەکەکە، زۆربەی کات قوربانییەکانیش خەڵکی مەدەنی بوون.
دروستکردنی دەوڵەتی دابەشبوون لەنێوان کوردەکاندا کە گەیشتووەتە ئەوەی دژی یەکتر بەکاریبهێنن بۆ گەیشتن بەئەجێندای خۆیان لەو هەرێمە زیندووە، لەکاتی ئێستاشدا بەئاشکرا داوادەکات حزبە کوردییەکان شەڕی پەکەکە بکەن، ئەمەش دوای ئەوەی کورد لەشەڕی دژی داعش تاڕادەیەک یەکگرتوبوو لەهەوڵی شکستپێهێنانی دان، ئەم سیاسەتەی تورکیا حکومەتی هەرێمی لەڕووی ئەمنیەوە بەتەواوی لاوازکردووە.
بەدەر لەلاوازییەکەی، هەروەها ڕێگریی لەهەموو داوایەکی هەرێم لە تورکیا کردووە کە ئەم سیاسەتە ڕابگرێت ‌و دەستکاری ئاسایشی هەرێم بکات، ئەو لێدوانانەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەری تورکیا هەڕەشەی بەردەوامبوون لەبۆردومانکردنی تورکیا بۆ کەمپی مەخمور بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، نیشانەی ئەوەیە کە تورکیا بۆ پەیڕەوکردنی ئەو سیاسەتە هیچ باکێکی بەسەروەریی هەرێم نییە.
لەهەموو بارێکدا تیرۆرلەهەموو جیهانداو لەلایەن هەموو وڵاتانی جیهانەوە کردەوەیەک تەنها بۆ تورکیا، تیرۆر هەر لەئێستاوە بکەری کارە. بکەر لێرەدا هەرکەسێک بێت کە دژایەتی سیاسەتی ئەردۆغان بکات، چ لەناوخۆو چ لەدەرەوەی تورکیا، چونکە مشتومڕی دژەتیرۆربۆتە بیانوویەک بۆ ڕژێمەکەی بۆ ئەوەی جەنگ دژی هەرکەسێک بکات کە دژایەتی بکات، بەتایبەتی شۆڕشی کوردی وەک لە عێراق ‌و سوریاو تورکیا و، هەروەها لەلیبیاو وڵاتان‌و ناوچەکانی تر کە ئەردۆغان دەیهەوێت کۆنترۆڵی بکات.
ئەمەش جەوهەرو سیاسەتی جێگرەوەو کۆنترۆڵی ئەردۆغانە، لەسەر بنەمای خەونە عوسمانییەکەی کە هەڕەشە لەئاسایشی دەوڵەتان‌و ئایندەی گەلەکانیان دەکات. لێرەدا پرسیار ئەوەیە: ئایا کورد لەچارەسەری گرژیی زینی وەرتێ سەرکەوتووەو دەرفەت بۆ ئەردۆغان‌و خەونە فراوانخوازەکانی دەڕەخسێنت یانا؟

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت