عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود: بۆ قه‌ندیل ی شکۆی شۆڕش، بکرێ به ئه‌نفالستان؟!
پارتی کرێکارانی کوردستان په‌که‌که له‌ساڵی 1984- ـه‌وه به ئه‌زمونێکی نوێ، بێ ئه‌وه‌ی پاشکۆی هیچ هێزیکی جه‌مسه‌ره‌کانی دنیا و داگیرکه‌رێکی تری کوردستان بێت. به‌ستراتیژێکی نوێ، به ئهزموێکی نوێ، جیا له ئه‌زمونی خه‌باتی رزگاری خوازی حیزبه‌کانی کوردستان و دنیای ده‌ره‌وه. به ستراتیژ‌و به ته‌کتیکێکی نوێ وه جه‌نگی پارتیزانی ده‌کات دژ به ده‌وڵه‌تی تورکیا. به فه‌لسه‌فه‌ی به‌رنامه‌و کار‌و تیوری و پراکتیکی شۆڕشگێرانه‌ی نوێ ی په‌که‌که.
تورکیا‌و ئێران و سوریا‌و عێراق و زلهێزه‌کانی دنیا به هه‌ڵوێسته باڵاکانی په‌که‌که سه‌رسامن، ئێستا په‌که‌که به ئاڕاسته‌ی ستراتیجێکی نوێ به ئه‌زمونی تایبه‌تی که ئه‌فسانه‌ی نوێ ی سه‌رده‌می دنیای جیهان گیری یه. به ئیراده‌ی پۆڵاینیان، به تیوری فکری، به جه‌سته‌و رووباری خوێنی خۆیان، ئه‌و هه‌موو کوڕ‌و کچه گه‌نجه، هه‌موو خه‌ون و خۆزگه‌کانیان ئاسۆی پاشه رۆژیان. هه‌رهه‌موی ئالوده‌ی خۆشه‌ویستی خاک و نه‌ته‌وه‌که‌یانه.
مێژویه‌کی نوێ ی جه‌نگی پارتیزانی یان له‌سه‌ر ئاستی دنیای ئه‌م سه‌رده‌مه دژواره تۆمار کردووه، گه‌ر گه‌ریلایه‌ک له دنیای ئه‌وروپای کراوه دا بژی و له قه‌ندیل – ی مه‌ڵبه‌ندی شۆڕش و سه‌نگه‌ری بهرگردا بێت.
هه‌ر هه‌مان گه‌ریلای به‌های ره‌وشتی رۆحی به‌رگری و گیانی قوربانی دانه بۆ به‌دی هێنانی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی کورد له کوردستانی باکورو سه‌راپا کوردستانی گه‌وره، له‌و پێناوەدا زیاتر له 40هه‌زار که‌س دوا هه‌ناسه‌یان سپاردوه. یه‌ک ملوێن که‌سیش ماڵ وێران و ئاواره بوون.
هێزه‌کانی له‌شکری تورکیا به‌پێی ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی له‌سه‌رده‌می سه‌دام و حیزبی به‌عس، به به‌رده‌وامی کوردیان کوشتووه و نیشتمانیان خاپوور کردوه.. له دوای گۆڕانکاری 9/4/2003 عێراقی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌گه‌ری ئێستای نوێ و پاشکۆی ئێران و دنیای به‌رژوه‌ندییه‌کان، هه‌موو بوارێکی سیاسی و ئیقلیمی و، ته‌نانه‌ت نێو ده‌وڵه‌تیان بۆ توررکیا ره‌خساندووه، بۆ ئه‌وه‌ی کوردستانی باکورو باشوور هه‌رهه‌مووی خاپوور بکه‌ن، جینوساید ی کورد بکه‌ن.
به‌پێی سیاسه‌تی دنیای ئه‌مڕۆی سه‌رده‌می جیهان گیری، عه‌قڵی دۆگمای شۆڤێنیه‌تی ئه‌تاتورکه‌کان به سه‌رۆکایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، توانیویانه هێزێکی بێ شوماری سوپای تورکیا‌و، به پاڵپشتی سواره‌ی حه‌میده و،کۆکتێلی کوردایه‌تی و دیموکراسی، هیزه‌کانی سوپای تورکیا توانیویانه سنووری عێراق – تورکیا ببڕن و بگه‌نه بست به بستی چیا‌و لاپاڵ و نشیو و شوێنه ستراتیژییه‌کانی نیشتمان.
بۆ جینۆسایدکردنی کورد به‌دیهێنانی سترتیژی خه‌ونی عه‌قڵی ئه‌ردۆغانه ئهتاتورکانی ئێستا‌و، ئهتاتورکهکانی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی، هێزه‌کانی تورکیا‌و به‌پێی رێکه‌وتن له گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان (سواره‌ی حهمیدهکانی کورد)، له‌گه‌مه‌ی ستراتیجێکی سیاسی پڕ له مه‌ترسی دان.
له ناوه‌وه‌ی نیشتیمان و، له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دژ به کورد‌و نیشتمانه‌که‌ی ئێستا، زیاتر له 11 بنکه‌ی سه‌ربازی سوپای تورکیای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له سه‌ر سنوور‌و له ناوچه‌کانی دهۆک و هه‌ولێر، دامه‌زراوه.
به هه‌موو پێداویستییه‌کانی ته‌کنه‌لۆژیای نوێ ی عه‌سکه‌ری سه‌رده‌م، به‌ده‌زگای هه‌وڵگیری زۆر پێشکه‌وتوه‌وه ئه‌و سوپایه ئاماده کراوه بۆ ئه‌نفالێکی تری کورد.
له دوای راپه‌ڕینه‌وه سوپای ئه‌تاتورک، به رێنمایی و به پاڵپشتی سواره‌ی حهمیدەکانی ئێستا، له هه‌موو بواره جیا جیاکان دا ،گه‌وره‌ترین رێیشاندهری تورکیا بوون، بۆگرتنی باره‌گاکانی په‌که‌که‌و، له ناوبردنی گه‌ریلا کانی په‌که‌که.
گه‌ر بڕوانینه لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی هه‌ندێک له‌و سه‌رکردانه‌ی کورد بکه‌ین، له رابردو و ئێستا دا، دوور له مه‌دح و درۆ و فیشاڵی نووسه‌رو رۆژنامه‌نوسه مه‌قاش و ماستاو چی یە ده‌رباره‌کان.
دوور له کادره ئینتیهازی و توتیه‌کان که رۆژانه هه‌موو یان کرده‌وه ناشیرن و ناڕه‌واکانی ئه‌و سه‌رکرده‌کانیان ده‌بین، به‌لام ئه‌وه‌نده پهرپوتن ئه‌ونده که‌سێتیان لاوازه وه‌ک ئامێرێک وه‌ک توتی به شان و باڵی سه‌رۆکه هیچ له باره‌کانیان دا هه‌ڵده‌ده‌ن. زۆر له‌سه‌رکرده‌کانی کورد که‌سێتیه‌کی دووفاقی زۆر فه‌نتازیایان هه‌بووەو هه‌یه.
ئه‌م کلتوره لاوازه‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد له به‌رده‌م داگیرکه‌رانی نیشتمان، تا چه‌ندان ساڵی تر به پێی ئه‌و هه‌موو کادره لاواز‌و ئامێر‌و مه‌قاش و ماستاوچیانه، وه‌ک ترا ژیدیایهکی سامناک ده‌مێنێت. به ناوی حیزب و شۆڕشه‌وه به‌ناوی په‌رله مان و حکومه‌ته‌وه، شه‌ڕی برا کوژیان به‌رپاکردووه،گه‌ر بۆیان بلوێت جاڕیکی تر براکان به‌یه‌کتری ده‌ده‌نه‌وه به‌کوشت. چه‌ند سه‌ده‌یه‌که زۆر له سه‌رکرده‌کانی کورد مه‌قاش و سێبه‌ری داگیرکه‌ری کوردستان بوون. پێش له‌شکری داگیرکه‌ر که‌وتون.
بۆ ده‌بێت هێزه‌کانی تورکیا هەموو بنه‌ما یاسایی و ده‌ستوورییه‌کانی ئاستی نیو نه‌ته‌وه‌یی پێ شێل کات! حکومه‌تی کۆماری عێراق به سه‌رۆک کۆمارهکوردهکه یه‌وه، بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست بن.
ئێستا حیزبه‌کانی کوردستان، په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، رۆڵییان زۆر له ئه‌نجومه‌نی ته‌شریعی و تهنفیزیهکهی هه‌ولێر ی سه‌رده‌می سه‌دام و به‌عس که‌مترو کارتۆنی تتره.
په‌رله‌مانی عێراق له به‌غداد که زۆربه‌یان له به‌ر پاره‌و حه‌سانه ژیانی لویسانهیان، نه‌ک زمان و خاک! رابوردو ئێستای خۆشیان له بیر نه‌ماوه. زۆر له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی کورد له هه‌ولێر، وه‌ک توتی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکه‌کانیان وه‌ک کۆرس ده‌ڵێنه‌وه. ئه‌مانه وه‌ک مه‌قاشی حیزبن، توتیه‌کی تایبه‌تی کۆمپانیای حیزبن.
ئایا رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی، چ سه‌نگ و قورسایی و هه‌ڵوێستێکیان هه‌یه،که هێزه‌کانی سوپای تورکیا له ناوچه‌ی برادۆست و چه‌ندان ناوچه‌ی تر، سه‌ربازگه‌ی گه‌وره و، جبه‌خانە و ده‌زگای هه‌واڵگری یان دامه‌زراندبێت، به به‌رده‌وامی به هێزی پیاده‌و، به فرۆکه‌ی جه‌نگی و کۆپته‌رو، تۆپی دوور هاوێژ، به هاوکاری و پشتگیری سواره‌ی حه‌میده‌ی کورد، په‌لاماری زنجیره چیا‌و لاپاڵ و گوند و ژیانی خه‌ڵک بده‌ن و خاپوری بکه‌ن.
حیزبی کوردی و سه‌رکردایه‌تی کورد، بۆ خیانه‌ته‌کانی سواره‌ی حه‌میده، چه‌ند باره بکه‌نه‌وه، بۆ تاکی کورد‌و حیزبه سیاسییه‌کان بێ هه‌ڵوێست و بێ ده‌نگن به‌رامبه‌ر ئه‌تاتورکه‌کان و سواره‌ی حهمیدهکان.
بۆ گه‌ریلا کانی په‌که‌که ئه‌نفال بکرێ؟ بۆ قه‌ندیل ی شکۆی شۆڕش بکه‌ن به ئه‌نفالستان؟