عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود: بۆ یادی کاک شازاد سائیب.
شازاد سائیب، ئه‌و دبپلۆماته خاوه‌ن هه‌ڵویسته باڵا یه‌ی، هه‌موو ته‌مه‌نی ره‌نج و ماندوو بوون بوو، تا دواهه‌ناسه‌ی، که‌س نه‌یده‌زانی، کورد سه‌رکرده‌یه‌کی ئاوا خاکی، ئاوا شکۆمه‌ند و مه‌زنی هه‌یه.
شازاده‌که‌ی نیشتمان .. ئاوا نابێت
ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه، ده‌نگ و ره‌نگی شازاد سائیب، هه‌ناسه و رۆحه به‌فر ئاساییه‌که‌ی، زه‌رده‌خه‌نه پر له به‌رائه‌ته‌که‌ی نابیسترێت و ونه. دڵی ئه‌و پر بوو له نه‌خشه‌ی عه‌شقی نیشتیمانێکی سوتماک. پربوو، له تراژیدیای ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفالی خاکێکی سوتماک کراو. ئه‌و دبپلۆماتێکی ون، سه‌رکرده‌یه‌کی خاوه‌ن ئه‌زمونی خاکی، دوور بوو له پله‌و پایه، له پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکرده نه‌رجسییه‌کان.
رۆحی شازاد گه‌واڵه هه‌وری ئاسمانی خاکێک بوو، پر بوو له په‌ڵه‌ی عه‌شقی رۆژنامه‌وانی. له قوتابخانه‌ی ژین -ی جه‌میل سائیب، بۆنی خاک و خۆڵی وشه و ئهلف و بێی رۆژنامه‌وانی، له‌و رێچکه‌یه‌وه بوو به سه‌ر نووسه‌ری گۆڤاری رزگاری.
له شه‌سته‌کانا پۆلێ گه‌نجی خاوه‌ن قه‌ڵه‌می به هه‌ڵوێست سه‌ریان هه‌ڵدا، وه‌ک کاکه شازاد سائیب و نەوشیروان مسته‌فا ئه‌مین و مه‌حمودی مه‌لا عیزه‌ت و شه‌هید ئارام و روشدی عه‌لی شه‌ریف و فازیلی مه‌لا مه‌حمود و فواد قه‌ره‌داغی و به‌کر حسین.
شازاد له گه‌ڵ چه‌ند روناکبیرێکی تر، له ناوه‌راستی حه‌فتاکانا، له حیلمی عه‌ڵی شه‌ریف – ـه‌وه له ساحەی ئه‌نده‌لوس له به‌غداد، له وانه‌ی خولی تیوری مارکسی زیاتر قاڵ بوون.
شازاد به سۆزێکی رۆمانسیانهوه، به که‌مانه‌که‌ی به ده‌نگ و ئاوازێکی سیحری ده‌روێشانه‌وه، گۆرانی بۆ عه‌شقێکی بێ سنوور، بۆ خاک ده‌چڕی:
که‌ده‌ڵێن: ئیمرۆ ده‌شت و کێو شینه
چه‌نده مه‌ڵبه‌ندی ئێمه شیرینه
له سه‌ره‌تای کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینی کوردستاندا، شازاد رۆلی دیاری هه‌بوو. وه‌ک پارێزه‌رێک، به‌ره‌وشتی باڵای پیشه‌که‌ی، سه‌نگ و قورسایی زیاتری دابوو، به به‌های دادوه‌ری، له ده‌ستوور و یاسا و رێسا، له په‌یره‌وی پارێزگاریی له مافی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی و هاوڵاتی، هیچ که‌یسێکی وه‌رنه‌ده‌گرت گه‌ر له هه‌موو ورده‌کارییه‌کانی راستی و نهێنی روداوه‌که نه‌گه‌یشتایه، سڵی له هیچ رووبهرووبونهوهیهک نه‌ده‌کرده‌وه، ته‌نیا باڵای سه‌روه‌ری یاسا ده‌ویست. قسه له روو بوو، ناخ و ده‌روون و سه‌رزمانی، یه‌ک ئاراسته‌و یه‌ک رێڕه‌و ی سه‌نگین بوو، پر بوو له قورسایی به‌های شکۆمه‌ندی مرۆڤ.
له ساڵی 1969 _ 1970 سه‌ر نوسه‌ری رزگاری بوو. رزگاری به بهرهەمه به پێزه‌کانی و ره‌خنه زانستییه‌کانی. ببووه مایه‌ی تێرومانی خوێنه‌ران. هه‌ژانێکی له‌بواری رۆژنامه‌وانی دا دروست کرد. خوێنه‌ری رووبه‌رووی تێڕامانی قوڵ و پرسیار ده‌کرده‌وه. ئه‌و که‌سێتی یه‌کی خاکی بوو، وه‌ک کرێکارێک له‌و چاپخانه‌یه‌دا کاره‌کانی هه‌ڵده‌سوڕاند.
کاکه شارۆڵی جوامێرانه‌ی هه‌بوو، له کۆمیته‌ی هه‌ڵمه‌ت، له‌و رۆژه دژوارانه‌دا زنجیره رێکخستنه بچراوهکانی کۆمه‌ڵه، له گه‌ڵ هاورێکانی دابه یه‌که‌وه زنجیره دابڕاوه‌کانی کۆمه‌ڵه‌یه‌یان، گرێ ده‌دایه‌وه.
ئوتۆمۆبیله‌که‌ی و ماڵه‌که‌ی و نوسینگه‌که‌ی و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌ی، له خزمه‌تی ریکخستنی کۆمه‌ڵه‌دا بوو. ئه‌و رۆڵی مێژووی هه‌بوو له گه‌یاندنی په‌یامی سه‌رکردایه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ سه‌رکردایه‌تی وڵات، به پێچه‌وانه‌شه‌وه. لەساڵی 1979 ڕووی کردوه‌ته شاخ، له باره‌گاکه‌ی دا وه‌ک پێشمه‌رگه خه‌فه‌ریات و ئێشکی گرتووه. له په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی و جیهانی عه‌ره‌بیی دا، شازاد له سوریا و لوبنان رۆلی دیاری هه‌بوو، ده‌یان که‌سایه‌تی و لێپرسراوی جیهانی عه‌ره‌بی بینیوه. دبپلۆماتیکی خاوه‌ن ئه‌زمونی به‌توانا و خاوه‌ن ئیراده‌یه‌کی به‌هێزو لیهاتوو بوو.
شازاد بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه‌که‌ی له شاخه‌وه، روی کردۆته ده‌ره‌وه‌ی وڵا ت، له‌وێ کاره‌کانی شۆڕشی ههلسوڕاندووه، ده‌نگ و ره‌نگی تراژیدیای ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و جینۆسایدی کوردی به دنیای ده‌ره‌وه و میدیاکان گه‌یاند.
دوای ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه یه‌که‌م کاروانی ده‌رمان و که‌ره‌سه‌ی پزیشکی له ئه‌وروپاوه گه‌یاندوه‌ته ئیران بۆ چاره‌سه‌رکردنی برینداره‌کانی هه‌ڵه‌بجه. چه‌ندان رۆژنامه‌نوس و کامیرامانی ولاتانی ئه‌وروپای ناردوه بۆ ناو هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌وه‌ی له چاوی کامیرای فۆتۆو ڤیدۆی ئه‌وانه‌وه ره‌شه‌بای ژه‌هری هه‌ڵه‌بجه، وه‌ک تاوانی جینۆساید بگات به ئه‌وروپا و جیهان.
له 21 / 5 / 2001 له رێگای نیوان تاسلوجه – دوکان له روداوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا له تراژیدیایه‌ک دا دوا هه‌ناسه‌ی به پیره‌مه‌گرون سپارد.
له دوای مال ئاوایی یه‌کجاری و له پرسه‌که‌ی دا میدیاکان باسی وێستگه جیا جیاکانی ژیانی شازاد سائیب -یان کرد. هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان توشی تێڕامان بوون، چۆن سه‌رکرده‌یەکی ئاوا دبپلۆمات و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی باڵای شکۆمه‌ندی تا له ژیان دا بوو، که‌س نه‌ی ناسی. ئه‌مجا زانیان مه‌رگی له ناکاوی ئه‌م پێشمه‌رگه و دبپلۆماته ون و خاکیه، وه‌ک سه‌رکرده‌کانی تر نییه، سه‌روه‌رییه‌کی تایبه‌تمه‌ندو مێژوویه‌کی شکۆمه‌نده، میوانی پیره‌مێرده، له گردی مامه یاره.
کاکه شانمونەی به‌ها باڵاکانی نیشتمان
+ شازاد سائیب له 1946 له شاری سلێمانی له دایک بووه، له قۆناغی خوێندنی ناوه‌ندییه‌وه له ریزه‌کانی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستانه‌وه کاری سیاسی کردووه. له 1968کۆلێژی مافی له زانکۆی به‌غداد ته‌واو کردووه، له1969-1970 سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری رزگاری بووه، له گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوڕێکانیان دا توانیان ره‌وتی رۆژنامه‌وانی کورد، به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی ره‌خنه ی لۆژیکانه به‌رن. شه‌پۆلێکی نوێ له گه‌نجی سه‌رده‌مه‌که‌یان به بیر‌و بۆچونی نوێ بهه‌ژێنن بۆ کرداری نوێ، بیری نوێ، هه‌ڵوێستی نوێ، بۆ ئاراسته‌ی گۆڕانکاری نوێ، بۆرهوتی هزر و پراکتیکێکی نوێ. لەکۆمهڵهی مارکسی لینینی کوردستان، 1970- 1975 له ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینی کوردستان دا کاری کردوه.
دوای هه‌ره سی ئازاری 1975 شازاد سائیب، رۆڵی گرنگ و به به‌های دیاری هه‌بووه له گه‌یاندن رێنمایی و راسپارده کانی سه‌رکردایه‌تی، له نێوان وڵات و ده‌ره‌وه‌دا.
له 1979-1980رووی کردوه‌ته شاخ و بووه به پێشمه‌رگه، له شاخ رۆڵی دیاری هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی دادگای شۆڕش، ره‌وتێکی نوێ، له‌په‌یڕه‌و کردنی چه‌سپاندنی یاسا ببینێ بۆ په‌یڕه‌وکردنی مافه‌کانی مرۆڤ.
له 1978-1983 نوێنه‌ری ی.ن ک بوو له سوریا‌و لوبنان، له 1988نوێنه‌ری ی.ن.ک بووه له ئه‌وروپا، له 1994نوێنه‌ری ی.ن. ک بوو له تورکیا.
له 2001 کرا به وه‌زیری کشتوکاڵ له کابینه‌ی سێ یه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
له21 / 5 / 2001 له له رووداوێکدا ، له نزیک پیره‌مه‌گرون دوا هه‌ناسه‌ی سپارد.
سه‌رچاوه:
+ چه‌ند ژماره‌یه‌ک له رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ.
+ ئینسایکلۆپیدیای ئازد
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی دووەم.
- -
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ڕەشهبای ژه‌هر ئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان / بەشی دووەم.
- -
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان.
- All Posts