عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود: کورد به‌شۆڕشی ئاشتی، سیناریۆی زلهێزه‌کانی دنیا‌و ئه‌ردۆغان به‌تاڵ ده‌کاته‌وه.
سەر‌کردایه‌تی سیاسی کورد له باشووری کوردستان له دوای راپه‌رین، له 1991 تا 2021، دوای گۆڕانکاری 9- 04- 2003، نزیکه‌ی 31ساڵه له‌ئاستی هاوكێشه سیاسییه‌کان و گۆڕانکارییه تیژتێپه‌ڕه‌کانی ناوه‌وه‌و دەره‌وه‌و ده‌وربه‌رو دنیادا نه‌بوون، نه‌یانویستووه مۆدیلێکی نوێ ی حوکمڕانی په‌یڕه بکه‌ن. ده‌بوایه په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم به ئه‌لته‌رناتیڤێکی نوێ ئاڕاسته ده‌سه‌ڵاتی بکردایه، جیاواز له ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕانی ده‌وڵه‌تی پاشایه‌تی و کۆماری عێراق، مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی هاوڵاتیانی کوردیان به‌پێی ده‌ستوورو یاسا و رێسا و پسپۆڕی و توانایان له هه‌مووبواره کانی ژیان بنیات بناییه و، به پێی گۆڕانکارییه‌کان سیسته‌مه‌که‌یان دیاریی بکردایه. نه‌ک به ته‌سکیه‌ی ئیمزای حیزب هه‌مان کلتووری سه‌دام و حیزبی به‌عس ده‌یان و سه‌دان ئینتیهازی و ماستاوچی و مه‌قاش و خائین و که‌سانی هیچ له بارا نه‌بوو بکه‌ن به سه‌رکرده‌ی حیزب یان وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان و پاریزگا و به‌رێوه‌به‌ری گشتی و مسته‌شار.!
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له شاخ و له‌شار تا ئێستا 60ساڵه نه‌یتوانیوه له چوارجێوه‌ی عه‌قڵێکی چه‌ق به‌ستوی حیزبایەتی و خێڵه‌کی و بنه‌ماڵه‌یی و خانه‌واده‌یی یه‌وه هه‌نگاو بنێ به‌ره‌و سیسته‌می ده‌ستوور و یاسا و رێسا؟ هه‌ر به‌و ئاڕاسته عه‌قڵی خێڵه‌کی و حیزبایه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتیان لەگه‌ڵ روداوه‌کان و گۆڕانکارییه‌کان دا کردووه، هه‌موو ره‌نگ و ده‌نگه جیاوازه‌کانی حیزب، دژایه‌تی یه‌کتریی ده‌که‌ن، خاوه‌نی وتاری نه‌ته‌وه‌ی نه‌بن، بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌و دژایه‌تی یه‌کتریی، پاریزگاری له جاش و خائین ده‌که‌ن. له کایه‌کانی حکومه‌ت! حیزب و پله‌و پایه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشن به که‌سانی ماستاوچی و مه‌قاش و درۆزن و ساخته‌چی و جه‌رده.
له 1923 ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا و سۆڤیه‌ت و زلهێزه‌کانی دنیا به پاڵپشتی ئه‌تاتورک، له سیناریۆیه‌کدا توانیان په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ری ئاشتی فه‌ره‌نسا، که مافی چاره‌ی خۆنوسیی بۆ کوردی تیا دیاری کرابوو، له په‌یمان نامه‌ی لۆزان ی سویسرا، ناوی کورد‌و کوردستان بکوژێننه‌وه.
دوای 100سال به‌سه‌ر ئه‌و سیناریۆو خیانه‌ته گه‌وره نیو ده‌وڵه‌تیەی پەیماننامەی لۆزان، ئێستا جارێکی تر ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو سۆڤیه‌ت به پاڵپشتی ئه‌ردۆغان کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی، به هه‌ماهه‌نگی سه‌رکردایه‌تی کورد، کورد جارێکی تر له به‌رده‌م پلانێکی ژه‌هراوی سامناکدایه، له 2021 تا 2023 ، کورد،کورد بکوژێ ، جوغرافیای کوردستان بکه‌ن به تورکستان و ئه‌نفالستان.
ئایا سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد، بۆ به‌یه‌ک ستراتیژی وتاری نه‌ته‌وه‌یی رووبه‌ڕووی ئه‌م سیناریۆ ی ده‌وروبه‌رو زلهێزه‌کانی دنیا نابێتته‌وه؟ بۆ له به‌رده‌م عه‌قڵی ئه‌تاتورکانه‌ی ئه‌ردۆگان دا ئه‌وه‌نده لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵاتن؟
بۆ ستراتیجی به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی سیناریۆی ئەردۆغان جێ به‌جێ ده‌که‌ن؟، بۆ بەرامبەر سیناریۆی ئەردۆغانی شه‌ڕی کورد به کورد کوشتن هیچ به‌رنامه و نه‌خشه‌و پلان و هه‌ڵوێستێک یان نییه؟ وه‌ک کۆیله بڕیاری عه‌قڵی دۆگمای ئه‌تاتورک جێ ده‌که‌ن، ئه‌وان به کورده‌کانی باکوری کوردستان ده‌ڵێن: تورکی شاخاویی.
گه‌ر به پلان و نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی سینارۆی ئه‌ردۆغان و به بڕیاری عه‌قڵی ناحه‌کیمانه‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد، پێشمه‌رگه‌ی کورد و گه‌ریلای کورد یه‌کتری بکوژن، ئایا پێشمه‌رگه وه‌ک به‌های پیرۆزی شکۆی پێشمه‌رگه؟،گه‌ریلا وه‌ک به‌های پیرۆزی شکۆی گه‌ریلا؟ له به‌رده‌م دنیا‌و ئه‌ردۆغان دا ئه‌و پیرۆزی شکۆییه ده‌بێ به چ ناسنامه‌یه‌ک؟
ئه‌و کاته ئه‌ردۆغان و زلهێزه‌کانی دنیا به هستریای شه‌ڕی ناوخۆی کورده‌کانی باکورو باشوری کوردستان ده‌ڵێن چی؟ باچیتر سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد به ناوی پیرۆزی شکۆی پێشمه‌رگه و ناوی پیرۆزی شکۆی گه‌ریلاوه بڕیاری نالۆژیکانه‌ی کورد، کوڕد بکوژێ نه‌دات.
بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی ئه‌م سیناریۆیه پڕ له مه‌ترسییه‌ی زلهێزه‌کانی دنیا‌و کۆمه‌ڵگای نیو ده‌وڵه‌تی و ئه‌ردۆغان و ئه‌تاتورکه‌کان ببینه‌وه، ئه‌رکی هه‌موو تاکی کورده له (باکوور و باشوور و رۆژ هه‌ڵات و رۆژئاوای کوردستان و ره‌وه‌ندی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ) هه‌موومان به‌یه‌ک ده‌نگ و به‌یه‌ک ره‌نگ و به‌یه‌ک هه‌ڵوێست، کورد له یه‌ک کاتی دیاری کراودا، شۆڕشێکی ئاشتی له کوردستان و ده‌ره‌وه به‌رپا بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سیناریۆی زلهێزه‌کانی دنیا‌و ئه‌ردۆغان به‌تاڵ بکه‌ینه‌وه.
دوای 100ساڵ له خیانه‌تی لۆزان، کورد به ئه‌لته‌رناتیڤێکی نوێ، به‌شۆڕشی ئاشتی، ده‌توانێت به ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر و زلهێزه‌کانی دنیا و کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی و ئه‌ردۆغان بڵێن: دوای سه‌دساڵ له کۆمه‌ڵکوژی، ئه‌نفال، کیمیاباران، زنجیره جینۆساید، گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی کورد، ده‌بێت جارێکی تر به شۆڕشی ئاشتی گۆڕانکاری له جوغرافیای نیشتمانه‌که‌مان دا بکرێ، به جۆرێک مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌سه‌راپا نیشتمانه‌که‌ی دا دیاری بکرێ.
وه‌ک چۆن 3 ملیون شه‌پۆلی کوردی باشووری کوردستان، له 2- 4- 1991 به کۆچ و ڕه‌و، شۆڕشێکی سپی ئاشتی یان به‌رپا کرد، توانیان ویژانی مرۆڤایه‌تی دنیا شه‌رمه‌زار بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر به ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال کورد جینۆساید نه‌کرێته‌وه.
ئێستا ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو تاکێکی کوردە، به‌شۆڕشی ئاشتی، له (باشوور‌و باکوور‌و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای کوردستان و هه‌موو کورده‌کانی ده‌ره‌وی وڵات ) به هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلا، له یه‌ک کات و له یه‌ک هه‌ڵوێست دا، رووبه‌رووی ئه‌م سیناریۆ ی زلهێزه‌کانی دنیا‌و کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی و ئه‌ردۆغان ببینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دوای 100 ساڵ سینارۆی 1923ی لۆزان، جارێکی تر دووباره نه‌بێته‌وه. ئه‌و هه‌ڵه و خیانه‌ته نێوده‌وڵه‌تیه‌ی له کوردیان کرد، بۆ جینۆسایدی کورد‌و گۆڕینی جوغرافیای کوردستان، دوای 100ساڵ کورد به بڕیاری کۆنگره‌ی سیڤه‌ری ئاشتی، به مافی چاره‌نوسی خۆی له کوردستان بگات.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts