عیماد عه‌لی: رۆڵی حزب له پیاواندنی ژن له كوردستاندا.
ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ژن لێره ده‌گوزه‌رێت ته‌نها شتی رواڵه‌تیه و زۆرینه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و زه‌مینه و بارودۆخی بابه‌تی تایبه‌ت به‌وان ناخوێنێته‌وه و، بۆ مه‌به‌ستی جیاواز باس له ژن و له چۆنێتی پاڵپشتی مه‌سه‌له‌ی ژن ده‌كه‌ن، یان ئه‌وه‌تا بۆ ئامانجێكی سیاسی رووت و ده‌سته‌به‌ری لایه‌نگیری و ته‌نها زامنكردنی ده‌نگه‌كه‌ی له هه‌ر شوێنێك بێت خۆی له‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ڵده‌قورتێنێت، یان بۆ خۆپیشاندان وه‌كو كه‌سێكی یه‌كسانیخواز و پارێزه‌ری مافی ژن یان بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تیی دیكه‌یه ده‌نگ به‌رزده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌ر واقعیانه له‌م مه‌سه‌له بڕوانین و به‌راوردكاری وه‌زعی ژن له شوێنه جیاوازه‌كانی جیهان بكه‌ین، ده‌كرێت ئاستی كراوه‌یی ژیانی ژن و زامنكردنی مافه‌كانی و یه‌كسانبونی به په‌یوه‌ستی به كلتور و فكر و فه‌لسه‌فه‌ی زاڵ و باریی كۆمه‌ڵایه‌تی باوی زه‌مینه‌ی جێژیانی بیخوێنینه‌وه. ئه‌وه‌ی له رۆژهه‌ڵاتدا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، ئه‌ویش به هۆكاری زاڵبونی ئاینداری و ده‌ركه‌وته‌كانی و بۆچونی ئایینه‌كان و به‌رجه‌سته‌بونی كولتوری باو له ژێر كاریگه‌ری ئاین و ئاینزاكان له‌مه‌ڕ ژن و تێڕوانینی ئایینچیهكان بۆ ژن، عه‌قلیه‌تی زاڵی كۆمه‌ڵگا سه‌پێنراوه و راده‌ی پیاوسالاری له خێزان و كۆمه‌ڵدا توندكراوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی وردبونه‌وه و تێڕامانه كه رۆژ نیه باس له پرسی ژن و رۆڵی ژن له هه‌موو بواره‌كاندا نه‌كرێت، گه‌ر وردتر بیڵێین ته‌نها سیاسیه‌كانن وا پیشان ده‌ده‌ن كه پاڵپشتی ژنن و دژ به پیاوسالارین و، ئه‌ویش له دواجاردا ده‌كه‌وێته خانه‌ی ململانێی فیكری و سیاسی و ئایدیۆلۆجی و حزبایه‌تی پیاوانه‌وه.
جێگه‌ی خۆیه‌تی زیاتر ره‌خنه له ڕۆڵی رۆشنبیران بگیرێت له هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زعی ژنان و قسه‌كردن له چاره‌سه‌ری ناله‌باریی ژیانینان و دیاریكردنی ریڕه‌وی راست بۆ ڕابوون وههستانهوهیان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و سروشتی و دوور له هه‌موو موزادهیهكی مه‌به‌ستدار. تا ئێستا ڕۆشنبیرانی ناوچه‌كه به‌گشتی و كوردیش به تایبه‌تی قۆڵێان لێ هه‌ڵنه‌ماڵیوه بۆ خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی ژیان و گوزه‌رانی نیوه‌ی كۆمه‌ڵ دوور له هه‌ر مه‌به‌ستێك بۆ راستكردنه‌وه‌ی باره لارهكهیان. به شیوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و بۆ ئامانجی جیاواز هه‌ندێك جموجوڵ به‌ڕیوه‌ده‌چێت و، نزیكه له‌وه‌ی بڵێین ته‌نانه‌ت ئه‌و نوزهیهش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه مه‌سه‌له‌كه‌یان داپۆشێت و ئه‌مه‌ش به‌هانه ده‌دات به‌ده‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه‌یان وه‌كو خۆی بێ پێشكه‌وتن بمێنێته‌وه و وا ده‌كات كه پیاو به خۆی و دوور له ژن خۆی بكاته خاوه‌نی پرسی ژن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌كاری بێنێت.
له لایه‌كی تره‌وه رۆشنبیریی گشتی ژنان تا ئێستا له‌و ئاسته‌دایه كه تا ئه‌مڕۆش له دوای پیاوه‌وه‌ن و له هه‌موو شتێك‌دا به تایبه‌تی له‌باری سیاسه‌ت و ململانێدا لاسایی پیاو ده‌كه‌نه‌وه، له‌و باره‌دا پیاو له راكێشانی ژن بۆ خانه‌ی ململانێی پیاوانه سهكرهوتوو بووه و وای لێكردوون ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به خۆیان له‌بیریان بچێته‌وه.
ڕاسته له جیهانی پێشهكهوتودا ژن وه‌كو پیاو رۆلی خۆی له كاروباری فه‌رمانڕه‌وایی ده‌بینێت وحوكمداری ڕایی ده‌كات به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌وێشدا بێت تایبه‌تمه‌ندی ژنێتی خۆی له‌ده‌ست نادات و مامه‌ڵه‌ی راسته‌قینه‌ی ژنان به باشی فێری پیاوانیش ده‌كات نه‌ك بكه‌وێته ژێر ركێفی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پیاوه‌وه، به‌ڵام لای وڵاتانی تر، یان ژن دهپیاوێنرێت یان شكستی پێ ده‌هێنرێت و دوور ده‌كه‌وێته‌وه و خه‌ریكی ماڵ و منداڵی خۆی ده‌بێت و هه‌موو هه‌وڵ و كڵپه‌ی به‌شداری ژیانی گشتی داده‌مركێته‌وه و ده‌بێته‌وه به ژنه به ناو سالارهكهی باوكی یان مێرده‌كه‌ی ( له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی كاركردنیدا هاوسه‌نگی له تایبه‌تمه‌ندی خۆی و كاری گشتی ناكات، به زوویی نا‌ئومێد ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی خۆی).
كاری گشتی و فه‌رمانڕه‌وایی ژن له كایه‌ی ده‌وڵه‌تی و كاری سیاسی له ڕۆژ ئاواش زۆر نیه و له‌وێش تا ئێستا تا ڕاده‌یه‌ك له‌دوای پیاوه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵیه له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكاری تایبه‌ت به مێژووی وڵاته‌كانیان وقۆناغه‌كانی پهڕهسهندی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری گشتی و باری ئابووری، جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ پیاودا نیه، بۆیه له‌وێ ژن ناپیاوێنرێت و ژنێتی خۆی له‌ده‌ست نادات و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی له ناوناچێت و جیاوازیه‌كانی له‌گه‌ڵ پیاودا له سه‌رجه‌م رووه‌كانه‌وه وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه و له به‌ڕێوه‌بردنی كاری گشتیش كه‌موكورتیی نابێت و به‌كه‌م سه‌یر ناكرێت، به‌ڵكو له زۆر رووه‌وه له پیاو له پێشتره، به‌ڵام ته‌نانه‌ت بوونی هه‌ندێك ئاسته‌نگ له رووه بایۆلۆجیهكهیهوه چاره‌سه‌ری واقعیانه‌ی بۆ كراوه و رێگریه‌كانی له‌وێدا زۆر كه‌مترن له‌ئاست ژنانی رۆژهه‌ڵات.
ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به كوردستان، باری ژن له پهڕهسهندندایه له‌چاو سه‌رده‌می پێش ڕاپه‌ڕین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه كه ژنان به خۆیان له ململانێدا له پیاوان سه‌ختتر خۆیان ده‌نوێنن و سازشی ههمهجۆر ده‌كه‌ن بۆ باڵابونیان له‌سه‌رحسابی ركابه‌ره ژنه‌كانیاندا و پیاو له‌وباره‌وه سه‌ركه‌وتووه بووه له دوورخستنه‌وه‌یان له ڕێره‌وی راسته‌قینه‌ی خۆیان، كه له‌وێدا ده‌توانن سه‌ركه‌ون و پیاو بهجیبهیڵن، بۆیه سه‌ركه‌وتنی پیاو له پیاواندنی ژن به مه‌به‌ست بێت یان له رێڕه‌وی ئاسایی كاری هاوبه‌شدا بێت، زه‌مینه‌ی دواخستنی ژنی خۆش كردووه، له‌م ناوه‌شدا حزبایهتپی و ململانێی ههمهجۆر و رۆڵی كه‌لتور و ئایین و نه‌زانی و جه‌هلی زۆرێك له ژنان و سازشی هه‌مه‌جۆره‌یان، ئاسانكاریه‌كی باشی بۆ پیاو كردووه له سه‌ركه‌وتنی پیاواندنی ژنان و جیبه‌جی كردنی مه‌به‌ستی هه‌مه‌لایه‌نیان له باری گشتی و به‌ده‌ستهێنانی ویست و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌كانیان له باری تایبه‌تیه‌وه.