عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: شه‌ڕی براکان، کورد کورد بکوژێ.
له رابردوو و ئێستادا، مێژوویه‌کی پڕ له‌شه‌رمه‌زاری و رسواییه بۆ ئه‌و سه‌رکردانه‌ی به سیناریۆی داگیرکه‌رانی نیشتمان، ئه‌و ئاگره هه‌ڵده‌گیرسێنن، کورد‌و خاکه‌که‌ی سوتماک بکه‌ن.
رێباز، سه‌رکرده‌ی ئەفسانهی پارتیزانه‌کان
نیوه‌رۆیه‌کی پایزی ساڵی1986، شه‌ڕی قه‌یوان – ماوه‌ت بوو، ده‌نگی ره‌تڵی تۆپ و راجیمه‌ی تۆپخانه‌ی سوپای عێراق له نێو ئه‌و شاخ و دۆڵانه‌دا ده‌نگی ده‌دایه‌وه، له باره‌گای یه‌کێتی نوسه‌رانه‌وه له گوندی یاخسه‌مه‌ره‌وه گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵی خۆمان له قزله‌ر، له یاخسهمهوهرهوه به هه‌نگاوی خێرا رووم کرده گوندی چۆخماخ. رێبازی فه‌رمانده‌و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک، له که‌پری چایخانه‌که‌ی خواری ئاواییه‌که‌وه دانیشتبوون، تاوێک له‌وه‌به‌ر له‌سه‌ر شاخ، له قۆڵی شه‌ڕه‌کانی به‌رامبه‌ر دوژمن، به‌دل کرابوون و له‌وێ نانیان ده‌خوارد. ئه‌و کاته ئه‌و فه‌رمانده خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌م نه‌ده‌ناسی، به‌ڵام سه‌رنجم دایه شێوه‌ی قسه‌کردن و هه‌ڵسوکه‌وتی پڕ بوو له ورد بینی، توشی تێڕامانی کردم.
کۆمه‌ڵێ پرسیاری بێ وه‌ڵامی له ناخما گه‌ڵاڵه کرد، ناو به‌ناو پێشمه‌رگه‌کان پرسیاریان رووبه‌روو ده‌کرده‌وه، ئه‌ویش به هێمنیه‌که‌ی خۆی وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه، دواتر ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی راکێشام تا دوا هه‌ناسه‌م ناتوانم له بیری بکه‌م. ریباز ده‌ستی کرد به به‌ر باخهڵهکهیا ، ده‌فته‌رێکی ده‌رهێنا، ناوی ئه‌و هه‌موو لێپرسراو فه‌رمانده سه‌ربازیانه‌ی سوپای عێراقی تیا تۆمار کردبوو، ئه‌وانه‌ی له فه‌یله‌قی یه‌ک و فه‌یله‌قی پێنچ که سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕی ناوچه جیا جیاکانی کوردستان یان کردبووه، لیستی ناوی مسته‌شارو ئامر سریه‌و مهفرهزهخاس و، ناوی هه‌موو فه‌وجه سوکه‌کانی و خاسوسهکانی به پێی شوین و کرده‌وه پهڕپوتهکانیانی تۆمار کردبوو.
چه‌ند زانیارییه‌کی له سه‌ر گونده‌کانی دۆڵی جافایه‌تی، ناوی شاخ و لوتکه‌کانی، رێگا و تولهرێ گرنگه‌کانی کۆکرد بۆوه. ئه‌م قه‌ڵه‌مه عا شق و عه‌وداڵی نوسین و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌موو ئه‌وشوێنانه بوو که رووی تێ ده‌کرد. هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی له ده‌فته‌ره‌که‌ی به‌ر باخه‌ڵی دا تۆمار کردبوو. توانایه‌کی زۆر باش و وردی هه‌بوو له تۆمار کردنی هه‌واڵ و راپۆرتی رۆژنامه‌وانی.
رێبازی فه‌رمانده‌ی پارتیزانی له هه‌ردوو کتێبی [قه‌ند یل به‌غدادی هه‌ژاند ] به سه‌لیقه‌یه‌کی پڕ له ورده‌کارییه‌وه ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و نه‌به‌ردو چالاکی و داستانه‌کان و روودا و مه‌رگه‌ساته‌کانی تۆمار کردووه. به گوزارشتی پڕ له مرۆیانه‌وه، شۆڕ بووه‌ته‌وه بۆ ناو ناخی پڕ له رۆمانسیه‌تی پارتیزانه‌کان و سروشتی پڕ له چۆڵه‌وانی و سوتماک، دنیای پڕ له په‌نهانی شوانه‌کان، تامی نانی وشک و شیر له‌کاتی برسێتی دا.
دڕندایه‌تی مرۆڤ کاتێ ده‌بێت به جه‌لاد، ده‌ست و رۆحی به خوێنی دیل سوورده‌کات، رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌نفال و ئه‌نفاله‌کانی دوای ئه‌نفال، پیرۆزی و مه‌زنی پێشمه‌رگه‌و پێشمه‌رگایه‌تی به‌ها مه‌زنه‌کانی پارتیزانی ئه‌وساو شکۆمه‌ندی شه‌هیده سه‌روه‌ره‌کان، دڵ و ناخ و هه‌ست و نه‌ستی رێباز له قه‌ندیل باڵاتر و، له سه‌راپا نیشتیمانه‌که‌ی بهرینتربوو.
رێباز، رێبازی وه‌فا و ئه‌مه‌ک پێزانینی هه‌ستی به‌رز بۆ شه‌هید، بۆ خاک، بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی، بۆ منداڵان و شوان و جوتیار، بۆ پێشمه‌رگه‌و پارتیزانه‌کانی هاورێ ی.
با بڕوانینه مێژووی نزیکی کورد، بزانین خۆمان چه‌ند جه‌لادین، چه‌ند دڕنده‌ین بۆ کوشتنی براکانمان، ئه‌و رێبازه‌ی که رێبازی کرد به رێڕه‌وی به‌ها مه‌زنه‌کانی پارتیزانی تا دوا هه‌ناسه دژی شه‌ڕی براکان و شه‌ڕی خۆکوژی بوو، که‌چی خۆی وه‌ک مه‌سیح له‌و پێ ناوه‌دا به ده‌ستی براکانی خۆی له خاچ درا.
له شه‌ڕی ناوخۆ ی براکان، براکان لوله‌ی کڵاشینکۆفه‌کانیان ئاراسته‌ی جه‌سته‌ی رێباز‌و مه‌لا سلێمان کردووه، مه‌خزه‌نی کڵاشیکۆفهکانیان له دوو دیل و دوو برینداردا خاڵی کرده‌وه. ئه‌و برایانه له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه پارێزگاریان له‌و جاش و مسته‌شارو خائین و جاسوسانه ده‌که‌ن که رێبازی فه‌رمانده له ده‌فته‌ره‌که‌ی به‌ر باخه‌ڵی دا ناویانی تۆمار کردبوو. براکان رۆڵی دیار‌و پله پایه‌یان به‌و خائین و جاسوسانه، له دام و ده‌زگاکانی حیزبه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم سپارد. ئایا ئه‌م ترژیدیای کۆمیدیایه له ئه‌زموونی کام گه‌لانی دنیا هه‌یه. حیزبه‌کانی کوردستان شانازی به‌و مێژووه پڕ له شهرمهزاریهوهی تۆڵه‌ی کوشتنی براکانه‌وه ده‌که‌ن که‌برا برای خۆی له‌سه‌ر ره‌نگ و ده‌نگ و هزری جیا کوشتووه.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts