عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: هه‌سه‌ده، له نێوان سیناریۆی ئه‌مه‌ریکا و رووسیا، شه‌ڕی تورکیا و سوریا.
ده‌وڵه‌تی تورکیا نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی درێژ خایه‌نی داگیرکردنی باشوری کوردستان و رۆژئاوای کوردستانی هه‌یه. بنکه‌ی میتی تورکی و 28بنکه‌ی سه‌ربازی له شاری دهۆک دامه‌زراندووه، هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده)، پێک هاتووه له 70هه‌زار سه‌رباز، له‌ساڵی 2015 رووبه‌رووی لایه‌نه‌کانی سه‌ر به رێکخراوی قاعیده‌و داعش بونه‌ته‌وه و تێکی شکاندون. ئه‌م سهرکهوتنهیهیان به خوێنی 11 هه‌زار شه‌رڤانان تۆمار کرد.
به پێی سیناریۆی پلانێکی نهێنی ئه‌مه‌ریکاو تورکیا به بڕیاری دۆناڵد ترامپ، هێزه‌کانی سوپای ئه‌مه‌ریکا له رۆژئاوای کوردستان کشانه‌وه. هێزه‌کانی سوپای پیاده‌و ئاسمانی ده‌وڵه‌تی تورکیا په‌لاماری رۆژئاوای کوردستانیان دا، هیزه‌کانی سوریای دیموکرات رووبه‌رویان وه‌ستانه‌وه. له ماوه‌ی 5 رۆژدا شه‌ڕێکی به‌رگری بێ وێنه‌یان تۆمار کرد، 94سه‌ربازی تورکیا کوژرا و 45 سه‌ربازیان به‌دیل گیرا. فرۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆردومانی گوند‌و شاره‌کان ونه‌خۆشخانه‌و سه‌رچاوه‌ی ئاو و کاره‌بایان کرد ،چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی نێوده‌وڵه‌تیان وه‌ک فسفۆر باراند، 130 هه‌زار هاوڵاتی به ژن و منداڵه‌وه ئاواره کرد ،150 هاوڵاتی سڤیل و شه‌رڤانان له‌و شه‌ڕانه‌دا شه‌هید کرد.
مه‌زلوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد:
له هه‌موو شه‌ڕه‌کاندا په‌یڕه‌وی ئه‌خلاق و پرانسیپه‌کانی شۆڕشگیرمان کردووه، شه‌رڤانان شه‌ڕی دژ به سوپای تورکیا یان کردوه وله لایه‌کی تره‌وه چاودێری هه‌موو زیندانییه‌کانی داعشیان کردوه. بواریان نه‌دا، گروپی شانه‌ی نوستوی داعش، له ناو خه‌ڵکدا خۆیان حه‌شار داوه، جارێکی تر سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه. له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا ،روسیا گفت‌و گۆو رێکه‌وتنی به‌شار ئه‌سه‌د و هه‌سه‌ده‌ی هێنایه کایه‌وه، بۆ رووبه‌رووبونه‌وی سوپای تورکیا، سوپای سوریا به ئاگاداری روسیا گه‌یشته مه‌نبج و کۆبانی. ئه‌ردوغان گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی سوپا زه‌به‌لاحه‌که‌ی به پاڵثشتی ئه‌مه‌ریکا، ناتوانێت رۆژئاوای کوردستان داگیر بکات و تێك ده شکێ. جارێکی تر له سینارۆیه‌کی تردا، له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا رێکه‌وتنێکی نوێییان له گه‌ڵ هه‌ده‌سه کرد، ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه دوو ده‌وڵه‌تی زلهێزی ئه‌مه‌ریکا و روسیا پاڵپشتی تورکیا‌و سوریان و شه‌ڕی هه‌سه‌ده ده‌که‌ن. له‌م ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا له له لایه‌که‌وه شه‌ڕی جینۆسایدی کورد یان کرد و له لایه‌کی تره‌وه دوای گفت‌و گۆو رێکه‌وتن له گه‌ڵ هه‌ده‌سه ده‌که‌ن. هه‌سه‌ده توانی به هه‌ڵوێستی خۆیان به خیانه‌ت و غه‌دری ترامپ و ئه‌و به‌رگری یه بێ وێنه‌یه‌ی شه‌رڤانان ویژدانی مرۆڤایه‌تی بهه‌ژێنێت.
میدیای هه‌موو دنیا نوقمی تێڕامانی ئه‌م داستان و ئه‌فسانانه‌ی هه‌سه‌ده ن، که له‌شه‌ڕی به‌رگری له خاک دژ به داعش و تورکیا به‌جۆرێک تۆماریان کردوه، ئه‌فسانه‌یه‌کی نوێ و ده‌گمه‌نیان له شه‌ڕی به‌رگری له مێژووی نوێ ی دنیادا نه‌خشاند. ده‌بێت چاره‌نوسی هه‌سه‌ده لهرۆژئاوی کوردستان له نێوان به‌رداشی دوو زلهێزه‌ی ئه‌مه‌ریکاو روسیا که پشتگیری مادی و مه‌عنه‌وی تورکیا و سوریا ده‌که‌ن بگاته کوێ؟.
هه‌سه‌ده به ته‌نیا به ئیراده‌یه‌کی ئه‌فسانه‌یی شه‌ڕی به‌رگری له خاک ده‌کات. ئه‌مه‌ریکاو روسیا به پاڵپشتی تورکیا‌و سوریا به‌شه‌ڕی ته‌کنه‌لۆژیای نوێ نه یان توانی هه‌سه‌ده له ناو به‌رن و جینۆسایدی کورد بکه‌ن. نه یان توانی جوغرافیای نیشتمانه‌که‌یان بسڕنه‌وه. ئه‌مه‌ریکاو روسیا و ئه‌وروپاو هه‌موو دنیا. سه‌ریان له توانای له بن نه‌هاتوی سیاسی و عه‌سکه‌ری مه‌زڵوم کۆبانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات ( هه‌سه‌ده ) و هێزه‌که‌ی سوڕماوه، مه‌زلوم کۆبانی بوو به ئه‌فسانه‌ی شکۆمه‌ندی هه‌موو دنیا
هه‌ر شهرڤانانێکی (یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه )……مه‌زڵوم کۆبانی یه‌که.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts