عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: جه‌میل بایک و ئه‌م سه‌رکردانه‌، بۆ دوو ئاراسته‌ و دوو هێڵی ته‌ریب.!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئازاد ره‌فیق، باسی رێبوار مه‌حمودی هاوڕێی خه‌ڵکی باڵه‌کایه‌تی بۆ کردم، 15 ساڵ گه‌ریلای پارتی کرێکارانی کوردستان بووه، له‌ دانیشتنێک دا، رێبوار باسی داستان و یاده‌وه‌رییه‌کانی په‌که‌که‌و جه‌میل بایک ی، بۆ ئازاد گێڕاوه‌ته‌وه، ئیستا لێره‌دا، یه‌کێک له‌و یاده‌وه‌ریانه‌ ده‌خه‌ینه‌ روو، له‌م سه‌رده‌مه‌ی جیهانگیرییه‌دا، ئه‌و هه‌ڵوێسته وه‌ک ئه‌فسانه‌ی نوێی ئه‌م سه‌رده‌مه‌، ده‌گاته‌ ناخ و رۆح و هه‌ست و نه‌ست و ویژدانی هه‌موومان.. به‌هایەکه‌ له‌ شکۆی باڵای مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی.!
رۆژێک رێبوار مه‌حمود و جه‌میل بایک و چه‌ند گه‌ریلایه‌ک، له‌ ناوچه‌یه‌کی سه‌ر سنوور له‌ جه‌وله‌دا ده‌بن، له‌ کاتی رۆێشتن دا، ده‌گه‌نه‌ نزیک جاده‌یه‌ک، ده‌بوایه‌ بروسکه‌ ئاسا له‌ جاده‌که‌ بپه‌ڕێنه‌وه‌، به‌ خێرایی له‌و ده‌وروبه‌ره‌، دوور بکه‌ونه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی مه‌ترسی نه‌بنه‌وه‌، رێبوار له‌ دووره‌وه دوکانێک به‌ده‌ی ده‌کات، روو ده‌کاته‌ جه‌میل بایک ده‌ڵێ: به‌روخسه‌ت، ده‌مه‌وێت، بچم له‌و دوکانه‌، هه‌ندێ شت بکڕم.
جه‌میل بایک به‌سه‌ر سوڕانەوە پێی ده‌ڵێ: بۆ تۆ پاره‌ت پێ یه‌ ؟… من ئه‌وه‌ 27ساڵه‌، ده‌ستم به‌ر پاره‌ نه‌که‌وتووه‌!
گه‌ر به‌راوردێکی ئه‌و دیمه‌نه‌ی ژیانی جه‌میل بایک بکه‌ین، له‌ گه‌ڵ دیمه‌نه‌کانی ژیانی هه‌ندێ له‌م سه‌رکردانه‌، دوو دنیاو دوو ژیانی جیاواز، دوو گیرفان و دوو عیزه‌تی نه‌فس ی جیاواز، دوو سه‌رکرده‌ و دوو رێڕه‌وی جیاواز، به‌ دووتێڕوانین و دوورێباز ی جیاواز… بۆ دووئاراسته‌و.. دوو هێڵی ته‌ریب…!
جه‌میل بایکی گه‌ریلا و سه‌رکرده‌ی په‌که‌که‌، له‌و چیاسه‌ختانه‌، له‌ گه‌ڵ گه‌ریلاکانی هاوڕێ دا، له‌ باڵاترین به‌های شکۆی هەڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و چینایه‌تی له‌ سه‌نگه‌ری به‌رگری و جه‌نگی پارتیزانی دژ به‌ سیناریۆیه‌کانی تورکیاو زلهێزه‌کانی دنیا، به‌ ستراتیژێکی نوێ و به‌ ئیراده‌یه‌کی پۆڵاینی گه‌ریلاوه‌ رووبه‌رووی ئه‌و هه‌موو پلان و نه‌خشه‌ و به‌رنامانه‌ی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ ده‌بنه‌وه‌، پارێزگاریی له‌ بست له‌ بستی ئه‌م نیشتمانه‌ ده‌که‌ن.
هه‌ندێ له‌م سه‌رکرده‌کانه‌ له ته‌لاریی شاره‌کانه‌وه‌ بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتییان، بوون به‌ سێبه‌رو مه‌قاش و سواره‌ی حه‌میده‌ی داگیرکه‌رانی خاک، هه‌ر رۆژه‌ی به‌ سیناریۆیه‌کی بێ بنه‌ماو په‌ڕپوت و به‌تاڵ، ئاو و خاک و نه‌وت و دارو دره‌خت و دارستان و به‌های خوێنی شه‌هیدانی نیشتمان، به‌ ئه‌تاتورکه‌کان ده‌فرۆشن!

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت