عوسمان عومەر: خووڕه‌وشتی وهجاغزادهیهک.
په‌روه‌رده و عه‌قلیه‌ت تاگۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت گه‌ل و ووڵات ههرلهمهینهتی دا ده‌بێت و ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ستی بێدادی. جیاوازی نێوان مرۆڤەکان و کەسەکان چه‌ند ساده‌بن هێنده خۆشه‌ویست ده‌بێت له‌ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ی و دەوروبەرى.
شازاده ئه‌مالیا کچه گه‌وره‌ی پادشای هۆڵه‌نده ڤیلیم الگسندهر مانگی دوانزه‌ی ئه‌مساڵ واته 2021 ته‌مه‌نی ده‌بێته 18 ساڵ و شازاده جێنشینه و دواتر ده‌بێته شاژنی هۆڵه‌ندا له‌دوای باوکی به‌پێی داب و نه‌ریتی ئه‌و ووڵاته. به‌پێی ده‌ستوری هۆڵه‌ندی مافی شازاده‌یه که ده‌رماڵه‌ی پاشایه‌تی وه‌رگرێ کاتێ ته‌مه‌نی گه‌یشته 18ساڵ بڕه‌که‌ی یه‌ک ملیۆن و شه‌ش سه‌دهه‌زار ئیرۆیه له‌حکومه‌ت وەرگرێ ساڵانه….
شازاده هۆڵه‌ندیه‌که په‌یامێکی بۆ سه‌رۆک وه‌زیران نوسیوه که‌تێیدا هاتوه:
من ئاسوده‌نابم که ئه‌و بڕه پاره زۆره وه‌رگرم که‌من تا ئێستا خوێندکارم و ئه‌مساڵ ده‌چمه زانکۆ و، من هیچ خزمه‌تێک پێشکه‌ش ناکه‌م و هیچ کارێک ناکه‌م. چۆن بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه پاره زۆره له‌حکومه‌ت وه‌رگرم.. له‌هه‌مان کات هه‌ندێ هاوڕێی خویندکارم له‌بارودۆخێکی خراپ دان به‌هۆی په‌تای نه‌گریسی کۆڕۆناوه، بۆیه بڕیارم داوه له‌ماوه‌ی خوێندنی زانکۆییم هیچ ده‌رماڵه‌یه‌کی پاشایه‌تی وه‌رنه‌گرم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من جێ‌نشین و میرکچیش بم! هیچ ده‌رماڵه‌یه‌ک و ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌رماڵانه‌ش کهدهدرێ به‌خوێندکاران له‌کاتی خوێندن دا، چونکه خۆم بهموستهحهق نازانم. ئه‌مه‌ش وای له‌سه‌رۆک وه‌زیرانی هۆله‌ندی مارک ڕوتاکه وه‌سفی که‌سایه‌تی و عه‌قلیه‌تی گه‌وره‌ی کرد و، هیوای خواستوه له‌ژیان دا بمێنێ کاتێ ده‌بێ به‌شاژن لە دوای باوکی، چونکه شاژنێکی خۆشه‌ویست ده‌بێت بۆ هه‌موان…
موزه‌فه‌ر نه‌واب لههۆنراوهیهک دا لەکۆرێکى شیعرى دا کە حافز ئەسەد ئامادەى بووە، ئەوانەى موزەفەر نەواب دەناسن و دەزانن هۆنراوەکانى زۆربەى رەخنە و پێداشۆڕینە لەو هۆنراوەیەدا زۆر دادەبەزێتە سەر بەرپرسانى عەرەب کە زۆر توندە یەکێ پێى دەلێ، ( إستثنى) چونکە حافز ئەسەد دانیشتوە لەوەلام دا دەلێت: لا أستثنى منکم احدا ….کلکم أولاد ….
ئایا ده‌توانرێ هیچ به‌راوردێ بکه‌یت له‌نیوان که‌سایه‌تی میرکچ و کوڕه به‌رپرسه‌کان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ووڵاته‌که‌مان؟ لەم رۆژانە کچى فەرماندەیەک کە بەحساب دەلێن دەرچوى یاسایە، چۆن گرژى و ئاڵۆزیەکى نایەوە بەهۆى ئەوەی نەیانناسیوە و لە بازگەیەکى ئەمنى ڕایانگرتووە.
لای خۆمان ده‌سه‌ڵاتداره‌که خۆی دزی و گه‌نده‌ڵی ده‌کات و له‌سه‌ر حسابی گه‌ل سه‌روه‌ت و سامانی ژێر زه‌وی و سه‌رزه‌وی به‌تاڵان ده‌فرۆشێ له‌پێناو گیرفانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی چ جای کوڕ‌و براو ئامۆزا‌و… تاد.
به‌رپرس کهدیاریهک ده‌دات به‌که‌سێکی دڵسۆز بۆنمونه ئۆتۆمبیلێک بێ پێویسته له‌گیرفانی خۆی بۆی بکرێ نه‌ک له‌سه‌ر حسابی حکومه‌تیش، به‌ڵام ئێستا به‌رپرسان ئه‌وه‌شیان هێنایه ئاراوه به‌دۆنم زه‌وی شاره‌کان ببه‌خشن به‌دیاری. ده‌توانرێ به‌راوردی ئه‌و وهجاغزادهیه به به‌رپرسان و کوڕی به‌رپرسان لاى خۆمان بکرێ؟ که‌واته ئه‌وان بۆیه پێشده‌که‌ون ڕۆژ به‌ڕۆژ گه‌ل وڵاتی خۆشمان هه‌رده‌بێ بڵێین تا خودا گۆڕان به‌سه‌ر هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا ناهێنێ تا بۆخۆیان گۆڕانکاری به‌سه‌ر بیر‌و هزری خۆیان دا نه‌هێنن…
ئه‌وه بیر‌و هزر و خوره‌وشتی کچێکی لای خۆمانه که له‌یاسا خوێندویه‌تی که خۆی یاسا بشکێنێ، ئەى ئەوانەى نەخوێندەوارن چۆن مامەڵە لەگەل یاسا بکەن. شازاده ئه‌مالیا خەمخۆرى ئەوەیە کە کە پارەى وولاتەکەى بەخۆرایی وەرنەگرێ، بەلام لاى خۆمان کوڕ‌و کچى بەرپرسان سەدان هەزار دۆلار بۆ خۆشى و کەیفى خۆیان سەرف دەکەن، هەندێ جاریش دەبنە هۆکاری گرژی و ئاڵۆزی و بریندار‌و کوژراو, کچی پاشاش نه‌بی. که‌واته قور به‌سه‌ر ئه‌و گه‌له‌ی که‌سانی وا په‌روه‌رده ده‌که‌ن.
بەرپرسی پەروەردەیی
کچی یەکێک لەبەرپرسانى هێڵی ئاسمانی کۆریای باشور ئەبێتە هۆی دواکەوتنی یەکێ لەگەشتەکان بۆ ماوەی 20 خولەک، چونکە داوای چەرەسات دەکات لەکارمەندی هێڵەکە لەجیایی ئەوەی لەقاپدا بۆى بیهێنێ لە کاغەز ئەیهێنێ، ئەمەش کچەکە توڕە دەکات و سووکایەتی بەکارمەندەکە دەکات و لەهێڵی ئاسمانی فەسڵی دەکات. کاتێ باوکی بە ڕووداوەکە دەزانێ کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانی لەشوێنێکی گشتی دا گرت و کچەکەشی هێنا لەگەڵ خۆی داوای لێبوردنی لەخەڵکەکە کرد‌و ووتی: داوای لێبوردن ئەکەم، چونکە نەمتوانی پەروەردەیەکی باشی بکەم! داوای لێخۆشبوو‌ن و چاوپۆشیتان لێ دەکەم.
بەم شێوەیە گەلان پێشکەوتن. ئێمە لەکوێێ ئەم پەروەردەیەداین؟ لەنێوان ئەم دوو حالەتەدا.