ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: نه‌خشه‌به‌رده‌كه‌ی ده‌ربه‌ند بووه قوربانی نه‌زانی و به‌رژه‌وه‌ندخوازی.
نه‌خشه‌به‌رد له‌سه‌ر ڕووی شاخ (منحوته جبلیه) بریتیه له‌و جۆره نه‌حته‌ی به‌شێوه‌ی (نه‌حتی بارز) له ناو چوارچێوه‌یه‌كی قوڵ به‌جۆری جیاواز، له‌سه‌ر ڕووی به‌رد و له‌لاقه‌دی شاخه‌كان هه‌ڵده‌كه‌ندرێت، وێنه‌ی خواوه‌ند و هێما و پاشا و دیل و نوسینی مێخی (بزماری) له‌سه‌ر هه‌ڵده‌كه‌ندرێت.
نهخشهبهردهكانی چیاكانی كوردستان زۆرن و بۆ سه‌رده‌می جیاواز ده‌گه‌ڕێنه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خش و په‌یكه‌رانه بۆ وێنه‌ی پاشا و فه‌رمانڕه‌وای گه‌له كۆنه‌كانی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، یاخود گه‌لانی بێگانه هاتوونه كوردستان و له‌ئه‌نجامی شه‌ڕدا سه‌ركه‌وتون و وڵاته‌كه‌یان داگیر كردووه و ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان تۆماركردووه، زۆربه‌ی جار ئه‌و په‌یكه‌رانه، به‌هۆی شوێنی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی شه‌ڕه‌كان، له ده‌ربه‌نده‌كان دروست كراون، لێره‌دا باسی نه‌خشه‌به‌ردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه ده‌كه‌ین.
ده‌ربه‌ندی ڕانیه پێشتر به(ده‌ربه‌ندی ڕه‌مكان) ناسراوه، هه‌ردوو چیای كێوه‌ڕه‌ش و ئاسۆس له‌یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه، له‌ڕووی سه‌ربازی و بازرگانی و گه‌شتوگوزاره‌وه، به‌درێژایی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان شوێنێكی گرنگ و بایه‌خداربووه، ده‌ربه‌ند ته‌نگه‌به‌رى ئاوى زێى بچووكه، ئاوه‌ڕۆی ڕووباره‌كه قوڵه، پێی ده‌ڵێن (قوله‌ی دهرهند)، ئاوه‌كه‌ی ڕوونه و گهروێكی به‌رته‌نگ ده‌بڕێ، ڕێگاكه‌ی بۆ ماوه‌ی چاره‌كه میلێك به‌ردین و سه‌خته، ده‌ربه‌ند شوێنێكی گرنگه، چونكه به‌سه‌ر تاكهڕێگادا ده‌ڕوانێ، جگه‌له‌هه‌ندێ ڕێچكه‌ی سه‌خت، وڵاتی ئێران و پشده‌ر بهبیتوێن و كۆیەو … هتد، به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
به‌هۆی گرنگی شوێنه‌كه له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه، هه‌ریه‌ك لهودهسهڵاتدارانه له‌سه‌رده‌می خۆیاندا، قه‌ڵایان له‌ده‌ربه‌ند بنیاتناوه، هه‌میشه قه‌ڵاكانی بنكه‌ی له‌شكر و سوپابوون، قه‌ڵاتی ده‌ربه‌ند ده‌كه‌وێته به‌ری چیای ئاسۆس، ئه‌مه هی سه‌رده‌مێكی زۆركۆنه، پێده‌چێت هاوزه‌مانی ئه‌كه‌دی و ئاشوورییه‌كان بێت، هی سه‌رده‌می (كوواری)فه‌رمانڕه‌وای شمشاره(شوشاڕڕا)بێت، دیواره‌كانی هه‌روه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه به‌ناوی شوێنی گه‌شتیار و سه‌یران بهشۆفێڵ شوێنی قه‌ڵاته‌كه تێكدراوه.
له‌سه‌رده‌می نزیكیش چه‌ند قه‌ڵایه‌كی لێ دروستكراون، له‌سه‌رده‌می (خان ئه‌حمه‌د خانی ئه‌رده‌ڵانی)دا سه‌ركارێكی ئه‌و هاتۆته ئه‌وێ، به‌ناوی (وسوئاسكان یان وسوئاسكه) قه‌ڵایه‌كی له‌نزیك قه‌ڵاته كۆنه‌كه دروست كردووه، به‌دووری سه‌د مه‌تر به‌لای ڕۆژهه‌ڵاتدا، ئه‌ویش هه‌ر له‌به‌ری ئاسۆسه، شوێنه‌واری ماوه، هه‌ر به‌ناوی ئه‌و پیاوه ناسراوه، هه‌تائێستاش پێی ده‌وترێ (قه‌ڵاتی وسوئاسكان یان وسوئاسكه)،دیواره‌كانی به‌به‌ردی زۆر گه‌وره دروستكراوه، به‌داخه‌وه ئه‌ویش شوێنه‌واره‌كه‌ی بۆ سه‌یرانگا تێكدراوه، دوای ئه‌وه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه قه‌ڵایه‌كی تر له‌به‌ری ده‌ربه‌ند، له‌سه‌رزێی بچووك، به‌به‌ری كێوه‌ڕه‌شه‌وه دروستكراوه، (برزۆزۆسكی)ئه‌و قه‌ڵایه‌ی دیوه‌و ده‌ڵێ: قه‌ڵایه‌كی تور‌كان له‌لای ڕاستی زێی بچووك هه‌ڵكه‌وتووه، ئه‌و قه‌ڵایه باج وه‌رگری ده‌وڵه‌تی عوسمانی تێدانیشته‌جێ بوون، قه‌ڵایه‌كی بچووك بووه‌و دواتر وێران بووه، هه‌تائه‌و وڵاته كه‌وته‌ده‌ست پاشای گه‌وره‌ی سۆران، محه‌مه‌دپاشای ڕه‌واندز، له‌مانگی جه‌مادی دووه‌می (1243ك)ئه‌و وڵاته‌ی گرت، ئه‌ویش قه‌ڵایه‌كی له‌سه‌رووی ئه‌و قه‌ڵایه دروستكرد، هه‌ر به‌به‌ری كێوه‌ڕه‌شه‌وه، دوای نه‌مانی حوكمی پاشای گه‌وره، ئه‌و قه‌ڵایه كهوتهدهستی سهركارانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، سه‌رده‌مێك حه‌ماغای كۆیه له‌و قه‌ڵایه‌دا سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو، له‌ساڵی (1275ك)حه‌ماغا له‌ده‌ربه‌ند میر قه‌ڵات بووه، سه‌رانه‌ی له‌عه‌شیره‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ر وه‌رده‌گرت، له‌گه‌ڵ باج وه‌رگرتن له‌و كاروانانه‌ی به‌وێدا تێده‌په‌ڕین.
له‌كاتی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان له‌ساڵی (1918ز)كاتێ ئینگلیز هاته ناوچه‌كه ئه‌و قه‌ڵایه‌ی داگیركردووه، دواتر ئه‌و قه‌ڵایه‌ش وێران بووه، (ده‌بليو ئار هه‌ى= W. R. Hay) ئه‌فسه‌ری سوپای ئینگلیز. كه‌دواتر بووبهحاكمى سياسى ئینگلیز له‌هه‌ولێر،ده‌ڵێت: ده‌ربه‌ند شوێنی گوندێكی كلاوه بوو، له‌گه‌ڵ قه‌ڵایه‌كی ڕووخاو، بۆ وه‌رگرتنی سه‌رانه له عه‌شیره‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ر، له‌گه‌ڵ بارج وه‌رگرتن له‌و كاروانانه‌ی به‌وێدا تێده‌په‌ڕین.
ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیز چه‌ند ژوورێكیان له‌هه‌مان شوێن دروستكرد، بۆ حوكمڕانی خۆیان (نه‌قیب باركهرو كهپتان كۆك)، دواتر (ئیدمۆندس) وه‌ك جێگری حاكمی سیاسی ئینگلیز‌و هاوكاره‌كانیان له‌وێ نیشه‌جێ بوون، به‌ڵام شوێنه‌واری ئه‌و قه‌ڵایانه‌ی به‌ری كێوه‌ڕه‌ش نه‌ماون، شوێنی بازگه‌كان تێكدراون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه دواتریش شوێنه‌كه گرنگی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه، تاده‌گاته ئه‌م سه‌رده‌مه به‌رده‌وام شوێنی بنكه‌ی سه‌ربازی بووه‌و زاڵگه‌ی باج و پشكنین له‌سه‌ر ڕێگاكه جێگیركراوه.
زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌م ده‌ربه‌نده‌دا، ئاماژه‌ی هێزو ده‌سه‌ڵاتی زۆری فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌كه ده‌رده‌خات، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه له‌نێوان جاده‌كه‌و زێیهكهدا له‌به‌رامبه‌ر قه‌ڵاتی ده‌ربه‌ند به‌به‌ری كێوه‌ڕه‌شه‌وه شوێنه‌واری نه‌خشه‌به‌رد (مسله)ێكی كۆن بهشاخهكهوه هه‌یه، له‌و شوێنه‌ی زێی بچووك، له‌سه‌نگه‌سه‌ر دۆڵی ناوده‌شت جێ دێڵێ، ده‌چێته ناو ده‌شتی بیتوێنی باشووری ڕانیه، نهخشهبهردهكه وێنه‌ی پیاوێكی له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌ندراوه، سه‌ره‌ڕای ڕاپۆرتی ناكۆك و دژبه‌یه‌ك، ئه‌و نهخشهبهردهی له‌ده‌ربه‌ندی ڕه‌مكان هه‌یه، نه‌خشه‌كه لاشیپێكه یه‌ك مهتربهرین و (60سم) به‌رزه، به‌ڕێز (تی، ویڵدان بڕاون) له حوزه‌یرانی (1958ز) له‌سه‌ردانێكدا بۆ گه‌لی سه‌نگه‌سه‌ر چاوی پێیكه‌وتووه، نه‌خشه‌كه (20م) له‌سه‌ر زه‌وی به‌رزه، كه‌وتۆته سه‌ر ڕووی ڕه‌وه‌زێكی ڕك، ته‌نیا بهڕێچكۆڵهیهكی باریك له‌كه‌ناری ده‌سته‌ڕاستی زێی بچووك جیا ده‌بێته‌وه، له‌و باسه‌ی (تی، ویڵدان بڕاون) بۆ نه‌خشه‌به‌رده‌كه‌ی كردووه پێیوایه، ئه‌مه نموونه‌یه‌كی تری (كێلی سه‌ركه‌وتن)ی (نارام-سین) بێ، له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌یان زۆر لهنهخشهبهردهكهی دهربهندگاوردهكات.
(ته‌ها باقر)ده‌ڵێت: له‌كۆتايى شاخى كيوهڕهش له‌نزیك ده‌ربه‌ند له‌به‌شی خواره‌وه‌ی ڕێگاكه په‌یكه‌رێكی داتاشراو له‌به‌رد، به‌ئه‌ندازه‌ی(3×2)پێ هه‌یه، مه‌زه‌نده ده‌كرێ مێژووه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می ئه‌كه‌دییه‌كان واته (2300 ساڵ پ ز) لاكێشه‌یه‌كی له‌سه‌ر شاخ هه‌ڵكۆڵدراوه، به‌ڵام واپێده‌چێ هێڵكاری وێنه یان نووسینه‌كانی سه‌ری به‌هۆی باو باران و داماڵینه‌وه كوژابێته‌وه، ئه‌وه‌ی لێی زانراوه وێنه‌ی پیاوێكه ڕووی له‌ڕۆژهه‌ڵاته، ئه‌م ههڵكۆڵینه زۆر له‌وانه‌ی (هۆڕێن و شێخان و سه‌رپول)ده‌چێت.
له‌ساڵى (1866)ڕاپۆرتێكی (برزۆزۆسكى Brzozowski) باسى نه‌خشه‌یه‌كی كۆن ده‌كات، له‌نزیك ده‌روازه‌و ڕاڕه‌وی ده‌ربه‌ند له‌زێی بچووك، گاشه‌به‌ردێكی تاشراو له‌ڕۆخی ئه‌و ڕووباره بهزاركی دۆڵهكهوهیه، له‌و به‌رده تاشراوه ده‌چێ له‌به‌شی سه‌رووی ڕووباری “سه‌گ” له‌نزیكی ” به‌یروت” ده‌بینرێ، ئه‌و به‌رده به پێچه‌وانه‌ی قایم و پته‌وبوونی، هه‌ندێك خراپ بووه، ئێستاش وێنه‌ی پاشایه‌كی له‌سه‌ره، به‌ڵام زنارهكه نووسراوی له‌سه‌رنییه.
(برزۆزۆسكى)نه‌خشی زه‌قی ڕووخساری مرۆڤێكی دیبوو،به‌ڵام به‌ڕاشكاوی گوتبووی:”هیچ نووسراوه‌یه‌ك له‌سه‌ر بهردهكهنییه”، (مانسل) نووسراوى بزمارى له‌سه‌ر شوێنێكی به‌رزی زنارهكهی ده‌ربه‌ند دیبوو، ده‌ره‌تانی لێ نزیك بوونه‌وه‌ی نه‌بوو،به‌ڵام نه‌خشی زه‌قی نه‌دیبوو، (ئيدمؤندس) جێگری حاكمی سیاسی ئینگلیز، كه دواتر له‌وان هاتووه‌ته ناوچه‌كه، شوێنی كاره‌كه‌ی له دهربهندبووه، بیستوویه‌تی نه‌خشه‌یه‌ك به‌چیای ده‌ربه‌ندی ڕهمكانهوه هه‌یه، بایه‌خی پێداوه و نه‌یتوانیوه بیدۆزێته‌وه، به‌ڵام به‌لایه‌وه گرنگ بووه، له‌به‌رئه‌وه چه‌ند كه‌سێكی ناوچه‌كه‌ی ڕاسپاردووه، بۆی بدۆزنه‌وه، وه‌ك خۆی له‌كتێبه‌كه‌یدا:”كورد تورك عه‌ره‌ب” چیرۆكی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه ده‌گێڕێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته شوێنه‌كه و نه‌خشه‌كه نادۆزێته‌وه ده‌ڵێ: سه‌رله‌نوێ ده‌ستم كرده‌وه به‌پرسیار و لێكۆڵینه‌وه، چه‌ند دۆستی كۆن و نزیكم ڕاسپارد، له‌و جێیه‌ی (مانسل) گوتبووی بكۆڵنه‌وه، ئه‌نجامی پێداگرتن و وه‌شوێن كه‌وتنه‌كه‌م، ئاكامی به‌خشی و په‌یامێكم پێگه‌یشت. گوتبوویان “عهنتيكهكهيان” دۆزیوه‌ته‌وه، منيش لههاوينى 1931 هه‌لم بۆ ڕه‌خسا چوومه ده‌ربه‌ند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پشتم ژانی ده‌كرد، به‌ڕێنوێنی ئه‌وان چوومه ئه‌وجێیه، به‌ته‌واوی به‌م جۆره‌بوو، (مانسل)له‌گه‌ڵاڵه ڕوون كردنه‌وه‌كه‌یدا پیشانی دابوو، به‌سه‌ر زنارهكهوه له‌وحه‌یه‌كی ساف كراوم بینی، نزیكه‌ی سێ پێ درێژ و دوو پێ ونیو به‌رزبوو، كه‌چاوت لێده‌كرد، نیوه‌ی به‌شی لای چه‌پی هه‌ندێك زه‌ق بوو، جیا له‌وه نه‌ده‌كرا ناوێكی دیكه‌ی لێ بنێی، له‌وانه‌یه ئه‌و زهقایه سه‌رده‌مێك ڕووخساری مرۆڤێك بووبێ، به‌ڵام شوێنه‌واری خه‌تی بزماری لێ نه‌ده‌بینرا.
ئه‌و بیانیانه‌ی سه‌ردانی نه‌خشه‌كه‌یان كردووه، هه‌ندێكیان به‌باشی دیویانه، هه‌ندێكیان به‌باشی نه‌یان دیوه، هه‌ندێكیان نووسینیان لهسهردیوه، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن نووسینی له‌سه‌رنه‌بووه، له‌وانه‌یه ئه‌مانه هه‌مووی هۆكاری ئه‌وه بووبن دانیشتوانی ناوچه‌كه وه‌ی تریش بهپاشماوه و ده‌ستكاری گاورانیان زانی بێت، ياخود وه‌كو (بت)و لایه‌نی شه‌ڕ ته‌ماشایان كردبێت، شوێنه‌كه‌ی سه‌رڕێگای هاتوچۆی كاروان وڕێبواران بووه، به‌ناو ده‌ربه‌نده‌كه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه زیانیان بهنهخشهبهردهكه گه‌یاندووه، چونكه هه‌ندێكیان گوتوویانه سیمای كه‌سه‌كه‌ی نیگاره‌كه له‌ئێستا زه‌قتر دیاربووه.
نه‌خشه ههڵكهندراوهكه به‌هۆی بڕینی جاده‌ی ده‌ربه‌ند، له‌كاتی دروستكردنی جاده‌كه، ئه‌وه‌نده‌ی بهردوشاخ به‌سه‌ریدا هاتۆته خواره‌وه وێنه‌كه سواوه‌و شێوه‌كه‌ی تێكچووه، ئه‌وانه‌ی پێش دروستكردنی جاده‌كه بینیویانه، ده‌ڵێن: وێنه‌ی پیاوێكه هه‌نگاوی به‌ره‌و سه‌ره‌وه هه‌ڵێناوه، ده‌ستێكی بۆ سه‌رووی ده‌ربه‌ند درێژكردووه، له‌ئاستی ئه‌و وێنه‌یه بۆ به‌رزایی كێوه‌ڕه‌ش بهرگهڵێنی ئه‌شكه‌وتێك دیاره، شوێنهوارێكه پێده‌چێت ئاماژهكهش بۆ ئه‌وبێت، لوسایی شاخه‌كه‌ش چه‌ند كونێكی تێدایه.
قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و نهخشهبهرده هه‌یه، هه‌ندێك لهشوێنهوارناسان ده‌ڵێن: له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌به‌ردی (نرام- سين) له‌ده‌ربه‌ندی قه‌ره‌داغ یه‌كێكن، به‌ڵام به‌ڕای هه‌ندێك لهشوێنهوارناس ده‌ڵێن: ده‌بێ پاشایه‌كی گۆتی یان للولۆیی بووبێت، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن نه‌خێر، ئه‌وه پادشایه‌كی ناوچه‌كه بووه.
له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی زیاتر ڕێی تێده‌چێت، كاری پاشایه‌كی ناوچه‌یی بێت. به‌ڵام مێژوونووس و توێژه‌ره‌كان به‌تایبه‌ت عه‌ره‌ب و جوله‌كه‌كان هه‌میشه ویستویانه شارستانیه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه بۆ ئه‌كه‌دی و ئاشوورییه‌كان بگێڕنه‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به‌هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رستی ده‌یگێڕنه‌وه سهرعهرهب، ئه‌گینا له‌شوێنێكی دووره‌ده‌ستی وه‌كو بیتوێن و پشده‌ر بۆ هه‌ڵكۆڵینی مۆنۆمێنتێكی گه‌وره‌ی له‌و ئه‌ندازه‌یه له‌سه‌ر به‌ردی ڕه‌ق و له‌لاپاڵی شاخێكی ناو قوڵایی ناوچه‌یه‌كی سه‌ختی شاخاوی، چۆن ده‌كرێ نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی داگیركه‌ری بێگانهبێ، به‌سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌كه‌دا، له‌كاتێكدا له‌لای ئه‌وان چیاییه‌كان به‌ئازا و شه‌ڕانی و شهڕكهرناسراون، هه‌روائاسان نییه، كارێكه پێویستی به‌ژماره‌یه‌كی زۆر وه‌ستاو كرێكار‌و پاسه‌وان و پێویستی كه‌ره‌سته و ئامراز و كه‌لوپه‌لی تایبه‌تی و پێویستی به‌مانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژهه‌یه، بۆ ته‌واو كردنی نهخشهبهردێكی ئاوا، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه خۆیان هاوكارنهبن، كارێكی سه‌خته، داگیركه‌ر بتوانێ به‌ئاسانی ئه‌نجامی بدات و بڕوا‌و به‌جێی بێڵێ و هه‌زاران ساڵ به‌به‌رچاوی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه ئاوا به‌ساغی بمێنێته‌وه، هه‌رچۆنێك بێت به‌هیواین له‌داهاتوودا ورده‌كاری مێژووه‌كه‌ی ڕوون بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی داخ و نیگه‌رانیه له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لهناوهڕستی ساڵی 2017 بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ناوچه‌كه حكومه‌ت بڕیاری فراوان كردن و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی جاده‌ی ده‌ربه‌ندی ده‌ركرد، بێگومان له‌گه‌ڵ هه‌ر بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه حكومه‌ت له ئاماده‌كردنی ده‌رخستنه‌ی پڕۆژه‌كه، بودجه‌ی تایبه‌ت بهههڵوهشاندن و فڕێدان و گواستنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی شوێنه‌كه‌و چاكردنی دیاری ده‌كات، به‌ڵام له‌م پڕۆژه‌یه‌دا كۆمپانیاكه به‌چاوپۆشینی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار،هه‌رچی چهووبهرد و پاشماوه‌ی هه‌ڵكه‌ندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی شاخه‌كه، له‌جیاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ شوێنێكی تر، هه‌موویان هه‌ڵداشته خواره‌وه بۆ ناو زێیه‌كه، به‌مه‌ش هه‌م قوله‌ی ده‌ربه‌ندیان پڕكرده‌وه و هه‌م نهخشهبهردهكهشیان خسته ژێر ئه‌و چه‌و و به‌رده‌وه، نهخشهبهردهكه بووه قوربانی نه‌زانی و بهژهوهندخوازی، ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌ره‌و شێوان و له‌ناوبردن چوو.
تێبینی: سه‌رچاوه‌كان له‌لای نووسه‌ر پارێزراوهن.
وێنه‌ی ژماره (1، 2) شوێنى نه‌خشه به‌رده‌كه‌ى ده‌ربه‌ندى رِهمكان پێش نۆژهكردنهوهی جاده‌ی ده‌ربه‌ند.
وێنه‌ی ژماره (4،3) شوێنى نه‌خشه به‌رده‌كه‌ى ده‌ربه‌ندى رِهمكاندوای نۆژهكردنهوهی جاده‌ی ده‌ربه‌ند.