عیماد عه‌لی: كه په‌رێزت پاك بوو باوه‌ڕم پێت نه‌بوو، ئه‌ی ئێستا.؟
به دوور له سیاسه‌تبازی و دووڕویی به‌ناو سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌م پانتاییه‌ی كه كوردی كوردستانی باشووری له‌سه‌ر ده‌ژێت. ئه‌گه‌ر له هه‌موو بوارهكاندابه تایبه‌تی له رووی سیاسیه‌وه قسه‌ی دڵی خۆت به روون و ئاشكرا بكه‌یت، به كاڵفام و نه‌زان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام خه‌ریكی درۆوده‌له‌سه بیت به سیاسیه‌كی عه‌یار به‌رز دهتبیین.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه عیراقیبونی كورده، له مێژووی ناله‌باری خۆیدا، له رووی رواڵه‌تیه‌وه به چه‌ندین ههورازو نشێودا تێپه‌ڕیوه و له‌سه‌ر بنه‌مای فیكری و كاریگه‌ربوون به باری سیاسی و هه‌ڵگرتنی فه‌لسه‌فه و بۆچونی زه‌مانه كه‌س وحزب و سه‌ركرده‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا كردووه و به‌رده‌وام هه‌م ناڕاستبوون له‌گه‌ڵ قه‌ناعه‌تی خۆیاندا و هه‌میش به ناوی سیاسه‌ته‌وه گوشاره‌ی كۆی گشتی فیكر و قه‌ناعه‌تی میله‌تیان پێشێلكردووه و بیروباوه‌ڕ و فكریان له بازنه‌ی داواكاریه‌كانی قۆناغه كورتخایه‌نه‌كه تێنه‌په‌ڕیوه.
كه ده‌وڵه‌تی عیراق دروستكرا، به بێ ره‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراق به‌م شێوه‌یه هاته هه‌ڵتۆقین و، به ئامانج گه‌لێكی وڵاتانی كۆڵۆنیالی بوو به ده‌وڵه‌ت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ پایگا و پێویستیه‌كی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له‌به‌رچاو بگیرێت، به راشكاوانه وڵاتێك فه‌رزكرا و ده‌ركه‌وته‌كانی مێژووی ناوچه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌خوێنرایه‌وه و عیراق بوو به موڵكی ئه‌وانه‌ی به‌داگیركاری خۆیان له‌م ناوچه‌یه سه‌پاند وه‌كو چۆن توركیاش بوو به پشكی داگیركه‌ره مێژووییه خه‌ڵكه زه‌رده هاتووه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی دوور و مهنغۆلیهكان، دانشتوانی ره‌سه‌نی ئه‌وێش بوونه قوربانی زۆرێك له هه‌ڵه‌كانی خۆیان.
باشه كه عیراق به‌و شێوه‌یه به فه‌رمی بوو وڵاتی ئه‌م خه‌ڵكه، تاكه كوردێك نه‌بوو به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه و له ناخی خۆیدا راستگۆ بێت و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی كه‌سیی هه‌ندێك كه‌س نه‌بێت باوه‌ڕی به‌م وڵاتهبوبێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقی پێش به‌عس تا ڕادیه‌ك به ناڕاسته‌وخۆش بێت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌یان له‌به‌رچاو گرت و زۆرێكیان ده‌یانزانی به‌ناحه‌ق كاربهڕێوهدهبهن و بۆ مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵاتداری و مهلكهچبووونی بۆ وڵاتانی كۆڵۆنیالی هاورده‌كراون. پێش هه‌ڵمه‌تی نه‌ته‌وه‌یی شۆفینیانه‌ی قۆناغی نه‌ته‌وه‌چێتی عه‌ره‌ب دانیان به بوونی گه‌لانی عیراق ده‌نا. ئا له‌و كاته‌دا و به‌و شێوه‌یه، وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و خاوه‌ن قوڵایی و بنه‌ما و فاكته‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت هاته‌كایه‌وه، له‌و بارودۆخه‌شدا كورد باوه‌ری پێنه‌بوو، له ناخدا هه‌ستی به ئینتیما بۆ ئه‌و وڵاته نه‌بوو هه‌میشه خۆی به نامۆ ده‌زانی له‌و حوكمڕانیانه، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی په‌رێزی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه تاڕاده‌یه‌ك پاك بوو، كوشتوبڕی زۆر كه‌می له‌مه‌ر كورد دا هه‌بوو. باشه ئێستای عیراقێكی میلیشیاوی دوور له هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ههڵخلیسكاوی قوڕاوهكهی سه‌رده‌می پاش دكتاتۆریه‌ت، زۆر كه‌س داوای ئینتمابونی كوردی بێ چاره بۆ ئه‌م عیراق پهرێززۆر ناپاكه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئه‌و كاردانه‌وه‌ی پاش ریفراندۆم كاریگه‌ریی كاتیی له‌سه‌ر عه‌قڵ و بیری خه‌ڵكی كورتبینی كردبێت و ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی جیهانی و چاوچڵێسی داگیركه‌ران سه‌پاندبێتی به چاو ودیدگای مێژووه‌وه بخوێنێته‌وه، ده‌زانێت كه هیچ له‌مه‌سه‌له‌ی ئینتمانهبون بۆ ئه‌م وڵاته بێ بنه‌ما راسته‌قینه‌یه ناگۆڕێت و هیچ كاتێك و له هیچ قۆناغێكدا ده‌وڵه‌تی عیراق نابێته ئه‌ڵته‌رناتیڤی ده‌وڵه‌تی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ. خه‌ڵكی خۆ به‌سیاسی زان و كاڵفامان و فه‌ریكه سه‌ركرده‌كانی ئه‌مڕۆ با له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی كه‌سی و حزبی خۆیان هه‌ر خه‌ریكی زۆڕناژهنینی ملكه‌چی و كلكایه‌تی داگیركه‌ران بن، تا كورد مابێت باوه‌ڕی به‌و ده‌وڵه‌تانه نیه‌و نابێت و باوه‌ڕی به‌وه‌یه كه به‌زۆر سه‌پێنراون به سه‌رماندا( له‌وانه‌شه هه‌روا بمێنینه‌وه تا ئه‌و قۆناغه‌ی پێشكه‌وتنه هه‌مه‌لایه‌ن و هه‌مه‌جۆره‌كان وا بكات كه باوی ده‌وله‌ت نه‌مێنێت و سنور ده‌سڕێته‌وه).