عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: تێرامان و خوێندنه‌وه‌یه‌کی تر بۆ ده‌وڵه‌ت و خێڵ ــی فالح عه‌بدولجه‌بار/ بەشی سێیەم.
دوای کۆده‌تای 17-ی ته‌موزی 1979، سه‌دام حسین، له‌چه‌ند پلان و سیناریۆیه‌کی جیا جیادا، زۆر له کادره پێشکهتوووکانی حیزبه‌که‌ی، ئه‌وانه‌ی ڕاو و بۆچونی جیاوازیان هه‌بوو له‌ناویان بردن. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌کانی ئه‌ودا یه‌کیان نه‌ده‌گرته‌وه.
سیناریۆکانی سه‌دام به ئاشکرا له ناو هۆڵه گه‌ورەکان و کۆبونه‌وه‌کان دا جێ به‌جێ ده‌کرا، له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزێونی به‌غدادو رۆژنامه‌کان، بڵاو ده‌کرایه‌وه.
سه‌دام به و سیناریۆیانه‌ی زۆر له سه‌رکرده‌کانی حیزب و ئه‌فسه‌ره پله باڵه دیاره‌کانی ئه‌من و ئیستیخبارات و موخابه‌رات و سوپا و کادرو لێپرسراوه دیاره‌کانی حیزبی، ترسان و کۆنترۆڵ کرد. تارمایی ترس له سه‌روه شۆڕ بوه‌وه بۆ هه‌موو ئۆرگانه‌کانی خواره‌وه، هیچ که‌س نه‌یده‌وێرا، خاوه‌ن ڕاو و بۆچونی خۆی بێ، ره‌خنه له سه‌رۆک و حیزب و سیسته‌می ده‌سه‌ڵات بگرێ.
ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان ده‌گرت، یا ناڕازی بوون له‌ده‌سه‌ڵات، ده‌سگیرو زیندان ده‌کران، له ژێر زه‌بری ئه‌شکه‌نجه ده کوژران. یا گوله‌باران یا له‌سێداره ده‌دران. ته‌رمه‌کانیان بێ سه‌روشوین ده‌کرا، یا تهرمهکنیان به که‌سوکاریان ده‌درایه‌وه. پاره‌ی گوله‌کانیان لێوهردهگرتنهوه، بۆ کەس نه‌بوو، بتوانێێ تێڕوانینێکی نوێ و پێشنیارێکی نوێ بخاته روو.
ده‌بوایه هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و حیزب و کادرو کاربه‌ده‌ستان و هه‌موو تاکێکی عێراقی درۆ له گه‌ڵ ناخی خۆیان و ده‌وربه‌ره‌که‌یان بکه‌ن، به شان و باڵای سه‌رۆک دا هه‌ڵبده‌ن. وه‌ک توتی ئه‌و قسه سواو و دروشمه بریقه‌دارانه بڵێن، له خزمه‌تی سه‌رۆک دایه، به‌و هه‌موو هه‌ڵه‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی سه‌رۆک بڵێن:
خواسهرۆک بیپارێزێ، کار‌و پڕۆژه‌ی سیاسیه‌کانی سه‌رۆک، گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی نیشتمانین، ده‌سکه‌وتی مه‌زنن، بۆگه‌لی عێراق و حیزب و ئومه‌ی عه‌ره‌بی، سه‌رۆک خاوه‌نی عه‌قڵێکی حه‌کیمانه‌یه، خه‌ڵک له‌و ئاسته‌دا نییه، له سه‌رۆک بگات.
سه‌دام حسین له ژێرباڵی (خیرۆڵا تفاح ) ی خاڵی و کاریگه‌ری سۆزی عه‌شایه‌ری و ناوچه‌گه‌ری عوجهو تکریت ( ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر) ی براگه‌وره‌ی و مشیل عه‌فله‌قی سکرتیری گشتی حیزبی به‌عس ی مامۆستای، هه‌نگاوی گه‌وره‌ی نا بۆ کایه گرنگه‌کانی حیزب و ده‌وڵه‌ت.
ئه‌و کاته‌ی سه‌دام جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق بوو، توانی سه‌راپا ( میدیای بیستراو نوسراو بینراو ) کۆنترۆڵ بکات، هه‌موو ئه‌و میدیایانه، گرنگیان به‌سه‌دام ده‌دا، رۆڵی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کری سه‌رۆک کۆماریان به جۆرێک که‌م کردبووه‌وه، له پهراوێزدابوو.
لای هه‌موو تاکێکی عێراقی، رۆژانه ئەو سیناریویانه، نیشانه‌ی پرسیار‌و گومان بوو، به‌ڵام که‌س نه‌ی ده‌وێرا ئه‌و پرسیاره ئاڕاسته‌ی ئۆرگانه‌کانی حیزب و ده‌وڵه‌ت بکات، سه‌دام خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی دام‌و ده‌زگانی (ئه‌من و ئیستیخبارات و موخابه‌رات و سوپای عێراق –ی ده‌کرد، هه‌موو شوێنه گرنگه‌کانی پڕکردبوو، له که‌س و کار‌و که‌سه نزیکه‌کانی خۆی، هه‌مویانی له پۆسته گرنگه‌کان دا دانابوو، وه‌ک ئامێرێک کردبونی به جاسوس به‌سه‌ریه‌که‌وه.
سه‌دام ئه‌زمونێکی قوڵی له زنجیره سیناریوکان دا هه‌بوو، به جۆرێک یاری به عه‌قڵی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کرو هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حیزبی به‌عس و گه‌لی عێراق ده‌کرد، هه‌موو عێراقی کۆنترۆڵ کردبوو.
سه‌دام به پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی ورد، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کری سه‌رۆکی عێراق-ی له قاڵب دا، هه‌موو جومگه باڵاکانی ده‌سه‌ڵاتی حیزب و ده‌وڵه‌تی، لێ سه‌ندوه‌و خستیه په‌راوێزه‌وه، به جۆرێک که‌سایه‌تی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کری بێ ده‌سه‌ڵات و به‌تاڵ کرد، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو، هیچ پێشنیار‌و ره‌خنه‌یه‌ک له سه‌دام بگرێت، له به‌رده‌م ره‌فتاره ناقۆڵاکانی سه‌دام دا، ئه‌وه‌نده لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵات بوو، ده‌بوایه ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کری سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌موو بڕیاره‌کانی سه‌دامی جێگری سه‌رۆک کۆمار جێ‌جێ بکردایه.
سه‌دام، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نی به‌کری هێنایه سه‌ر شاشه‌ی تەلەفزیۆن، به‌کر خۆی به زمانی خۆی، پۆستی سه‌رۆک کۆمای عێراق و حزبی به‌عسی به سه‌دام سپارد. ئه‌م جۆره کۆده‌تا سپی یه، یه‌که‌م کۆده‌تا بوو دوای 11 کۆده‌تا له عێراق، دوا کۆده‌تا بوو به هۆی به‌رپابوونی گه‌وه‌ترین سیناریۆی خوێناوی و گوله بارانکردنی لێپرسراو و کادره باڵاکانی حیزبی به‌عس.
دوای ئه‌و سیناریۆیه، هیچ متمانه‌یه‌ک له ناو حیزب و ده‌وڵه‌تی عێراق و هاوڵاتیان دا نه‌ما، هه‌موو ره‌وتی کاره‌کان بوو به‌تارمایی ترس و دوودڵی و گومان.
سه‌دام له سه‌ر به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی ورد هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌های تاکڕه‌وانه‌ی هه‌بوو.
رۆژانه له بۆنه جیاجیاکان دا، پێشوازی گه‌رمی له سه‌ره‌ک خێڵ و شێخی تهریقتهکان ده‌کرد، به جۆرێک له سیناریو کانی دا، هه‌موو داب و نه‌ریتی سیماکانی خێڵ و شێخایه‌تی زیندووکرده‌وه، گرنگی به دیوه‌خانی خێڵ و ته‌کیه‌ی شێخی تهریقهکان دەدا، وه‌ک به‌هایه‌کی کلتوری زیندوو، به‌سه‌ر حیزب و لێپرسراوه‌کانی حکومه‌ت دا سه‌پاندی. به‌مه‌ش توانی رۆڵی کادره پێشکه‌وتوه‌کانی حزب و لێپرسراوانی حکومه‌ت له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی حیزب دا، به‌تاڵ و لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵات بکات.
ههمووکادرانی حیزب و لێپرسراونی حکومه‌ت له به‌رده‌م، سه‌رۆک خێڵ و سه‌رۆک شێخ و که‌س و کاری سه‌دام دا، هه‌ستیان به بێ پشت و په‌نایی و بێ ده‌سه‌ڵاتی و به که‌می که‌سێتی خۆیان ده‌کرد، کوڕی سه‌رۆک خێڵ و عه‌شره‌ت و کوڕی سه‌رۆکی شێخی ته‌ریقه‌ت، کران به لێپرسراوی داموده‌زگاکانی ئه‌من و ئیستیخبارات و موخابه‌رات و سوپا.
که‌سه نزیکه‌کانی سه‌دام پاسه‌وانی کۆشکه‌کانی سه‌دام بوون، ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وانه‌ی سه‌دام، کۆنترۆڵی هه‌موو بواره‌کانی ژیانی هاوڵاتیانی عێراقی کردبوو، سه‌دام به‌و پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشانه‌ی هه‌موو خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه و خێڵ و شێخی تهریقهتەکانی خستبوه ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی یه‌وه، بواری به هیچ که‌س و گروپێک و حیزبێکی نهێنی له عێراق نه‌ده‌دا بتوانێ بیر له کۆده‌تا بکه‌نه‌وه.
گه‌ر له‌و روانگانه‌وه بڕوانیینه ناکۆکی و ململانێیی سه‌رکردایه‌تی کورد، به باڵی بارزانی و مه‌کته‌بی سیاسی، له 1958- 1963، بۆ کۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان، هه‌ردوو باڵه‌که، به‌و ناکۆکیانهیانهوه گه‌وه‌ره‌ترین زیانیان به ره‌وتی خه‌باتی رزگار خوازی کورد گه‌یاندوه.
له 1964 بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی باڵی مه‌کته‌بی سیاسی لاواز بکات، له گه‌ڵ عه‌بدولسه‌لام عارفی سه‌رۆک کۆماری عێراق گفتوگۆی کرد، عه‌بدولسه‌لام عارف بۆ ئه‌وه‌ی به‌عسییه‌کان رابماڵێ، ئه‌و گفتوگۆیه‌ی بۆ سه‌رکه‌وتنی کۆده‌تاکه‌ی و گۆڕانکارییه‌کانی دوای کۆده‌تاکه‌ی په‌سه‌ندکرد. به‌مه‌ش عه‌بدولسه‌لام توانی به دوو ئاراسته‌ی جیاواز به‌عسییه‌کان و شوعییه‌کان کۆمه‌ڵ کوژ بکات، بارزانیش توانی له1964په‌لاماری بالی مه‌کته‌بی سیاسی بدا، به‌شه‌ڕ باڵی مه‌کته‌بی سیاسی ده‌رپه‌ڕێنێ بۆ هه‌مه‌دان و تاران له ئێران.
ئه‌م دوو سیناریۆ دژ به‌یه‌که‌ی عه‌بدولسه‌لام و مه‌لا مسته‌فا، له 1964- 1970 بوو به‌سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی برا کوژی نێوان باڵی بارزانی و مه‌کته‌بی سیاسی، له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رکرده‌کانی کورد ده‌یان پشمهرگهو کادرو فه‌رمانده‌ی کورد له دوو سه‌نگه‌ری دژ به‌یه‌کی مه‌لای و جه‌لالی له هه‌ردوو باڵه‌که به‌شێوه‌یه‌کی زۆر بێ به‌زه‌ییانه و دڵڕه‌قانه له‌ده‌یان و سه‌دان ترژیدیای خوێناوی دا یه‌کتریان کوشت.
ده‌وڵه‌تی عێراق و ئیران بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له 1964 -1970 رۆڵی گرنگیان بینی به‌یاریکردن به عه‌قڵی سه‌رکرده‌کانی کورد بۆ دوو سه‌نگه‌ری دژ به‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی کورد، کورد بکوژێ.
لەو سه‌رده‌مانه‌دا سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد رۆڵی گرنگی دا به سه‌رۆک خێل و سه‌رۆک عه‌شره‌ت و رابه‌ری ته‌ریقه‌تی ئاینی له دیوه‌خان و ته‌کیه‌کاندا، بۆ ئه‌وه‌ی له رۆڵی رووناکبیرانی کورد له هه‌موو جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و کۆمه‌ڵایه‌تی که‌م بکه‌نه‌وه.
سه‌رکرده‌کانی کورد، له سه‌رده‌می ئهمارهتهکانەوه، به‌سیناریۆ ی داگیرکه‌رانی نیشتمان گرێی ئاڵۆزی شه‌ڕی ناوخۆی کورد کوشتنیان به ئازایه‌تی و پاڵه‌وان بازی و ئه‌فسانه زانیوه. ئه‌م دیارده‌یه له‌سه‌ره‌تای بیسته‌کان و ناوه‌ڕاستی سییه‌کان و له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵه‌و حیزبی کوردی تا شۆڕشی ئهیلوول تا ده‌گاته سه‌رده‌می ململانێی مه‌لا مسته‌فا و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بهردهوابووە. بوو به هۆی ناکۆکی (مه‌لای و جه‌لالی ). شه‌ڕی برا کوژی بووە گرێیه‌کی سایکۆلۆجی موزمین و ئالۆزی رق و کینه‌و بوغز‌و تۆڵه کردنه‌وه‌ی براکان له یه‌کتری.
سه‌رکرده‌کانی کورد له به‌رده‌م داگیرکه‌رانی نیشتمان لاواز بوون، ئه‌و گرێ ئاڵۆزه‌ی شه‌ڕیان گه‌یانده ناو شۆڕشی نوێ له شاخ و گونده‌کان. دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم، شه‌ڕی کورد کوشتنیان برده ناو کۆڵان و شه‌قام و گهرهکەکانی شاره‌کان.
سه‌رکرده‌کانی کورد نه‌یانتانیوه، ئاوڕێ له‌و زنجیره هه‌ڵه گه‌ورانه‌ی رابردوه بده‌نه‌وه، به‌زمانی دیالۆگ و له‌یه‌کتر گه‌یشتن، به‌رنامه‌و هه‌نگاوی نوێی سه‌رده‌مانه، ئه‌و گرێ ئاڵۆزه سایکۆلۆجیهی موزمینه شه‌ڕی برا کوژی له‌لای یه‌کتری بسڕنه‌وه. به متمانه‌وه یه‌کتری قبوڵ بکه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بوار نه‌ده‌ن جارێکی تر کورد له نیشتمانه‌که‌یدا ئه‌نفال و جینۆساید بکرێته‌وه. سیناریۆو به‌رنامه‌ی ستراتیژی داگیرکه‌ران ئه‌مجاره گۆڕاوه، نیازیانه کورد خۆی به‌ربده‌نه یەکتری، ئه‌مجاره‌یان کورد خۆی ئه‌نفال و جینۆسایدی خۆی بکات.
سه‌رکرده‌کانی کورد به به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی دیاری کراو، رۆڵی رووناکبیران و نووسه‌ران و رۆژنامه‌نوسانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست یان خستۆته په‌راوێزه‌وه، ده‌یان نووسه‌رو رۆژنامه‌نوسی ده‌ربارو ئینتهازی و ماستاوچییان له میدیاکانیان دا داناوه، ئاگری ناکۆکییه‌کان خۆش ده‌که‌ن. له‌سایه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌م سه‌رکردانه‌دا ئه‌و هه‌موو روناکبیرو رۆژنامه‌نووسه خرانه په‌راوێزوه، هه‌ندێکیان به سیناریۆی جیا جیا تیرۆر کران. هه‌ندێکی تریان به‌پێی به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی دیاری کراو زیندانی کراون و حوکم دران.
سه‌رکرده‌کانی کورد، کوڕ‌و کچی خانه‌واده و بنه‌ماڵه و خێل و عه‌شره‌ت و شێخی ته‌ریقه‌ت و حیزب له کایه گرنگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی حیزب و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم داده‌نێن، ئه‌و ماستاوچی و ئینتهازو مه‌قاشانه، ده‌بن به کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵات.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts