عیماد عه‌لی: ئه‌ركی رۆشبیران له ئاست بێ سه‌روبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدا.
جارێك با دان به‌وه‌دا بنرێت كه رۆڵی رۆشنبیر له راستهڕیكردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كانی تاوه‌كو ئه‌مڕۆ رێچكه‌ی خۆی نه‌گرتووه و جه‌نجاڵی حوكمڕانی و بی سه‌روبه‌ری و زاڵبونی حزب به‌سه‌ر حكومه‌ت و كاریگه‌ریی بنه‌ماڵه و بڵاوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كان و نه‌بونی سه‌روه‌ری یاسا و گوێنه‌دان به دڵسۆزان له لایه‌ن دهستڕۆیشتوانهوه، هیچ كاریگه‌ریه‌كی بۆ رۆلی رۆشنبیران نهێشتۆتهوه و ته‌نانه‌ت توله رێگه‌یه‌كی باریكیشی نه‌هێشتۆته‌وه بۆ خستنه‌گه‌ری تواناكانی رۆشنبیران و بژارده‌ی عه‌قڵمه‌ند بۆ یارمه‌تیدانی ده‌سه‌ڵات له ده‌رباز بوون له‌و قه‌یرانه‌ی دروستی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌گه‌ر بكرێت ئازاری خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌دار له ژێر كاریگه‌ریه زیانبه‌خشه‌كانی ده‌ستی بنه‌ماڵه حوكمڕانه‌كان كه‌م بكرێته‌وه.
تا ئێستا رۆڵی هێز، چی عه‌سكری بێت یان عه‌شیره‌تگه‌ری و بنه‌ماڵه‌یی خۆی به‌سه‌ر چۆنێتی ئاراسته‌كردنی فهرمانرهواییا سه‌پاندووه و كار و چالاكی مه‌ده‌نی بێ ئه‌رزش كراوه و هیچ جموجوڵێكی سه‌رده‌میانه‌ی پێویست به قۆناغه‌كه جێگه‌ی خۆی ناگرێت و حوكمڕانان چاویشیان له‌ئاست هیچ چالاكیه‌كی مه‌ده‌نی ناتروكێنن و وه‌كو ئه‌سپێكی لغاوكراو بێ ته‌ماشاكردنی ئه‌ملاوئه‌ولا رێڕه‌وی خۆیان گرتووه و راسته‌وڕاست ده‌ڕۆن، ئه‌گه‌ر كوردستان ئاویش بیبات.
به‌ڵام له‌م ڕێگه پر له گابهردو تاوه‌ر و جه‌نجاڵیه‌ی تایبه‌ت به ئاڕاسته‌ی ڕۆشنبیرانی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كورستاندا، كه له هیچ شوێنێكی دیكه‌ی جیهان هاوشێوه‌ی نیه، رۆشنبیران چی بكه‌ن، ئایا ده‌توانن هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌نگی خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌یان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستاندا كاریگه‌ری هه‌بێت، به تایبه‌تی له‌م بێ متمانه‌یی و بێهیواییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان تێی كه‌وتووه؟
هیچ حزبیك نه‌ماوه به‌كرده‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بێت و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ده‌ست نه‌دابێت، بۆیه ده‌بێت له‌وباره‌وه پشت به هیچ حزب و حزبیهك نه‌به‌سترێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه ڕۆشنبیری راسته‌قینه‌ش بن و رۆڵی ئه‌رێنیشیان هه‌بێت. ده‌بێت چالاكی به‌مه‌به‌ستی كاریگه‌ری له‌سه‌ر رای گشتی و به‌رهه‌مهێنانی گوشاره‌ی بیرێكی كوردستانیانه‌ی مۆدێرنانه‌ی گونجاو به وه‌زعی ئیمه و رێگه راسته‌كه دیاری بكرێت و میكانیزمێكی عه‌مه‌لی گونجاو دیاری بكرێت و ئامڕازی كاریگه‌ری راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئه‌رز بدۆزرێته‌وه و به‌كاربێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نوسین رۆلی خۆی هه‌یه، به‌ڵام به‌قه‌د جموجوڵێكی بچوك كاریگه‌ری نیه له نێو عه‌وامی خه‌ڵكدا، بۆیه هه‌ژاندن و جوڵاندنی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان ته‌نها به نوسین ناكرێت. جموجوڵی سیاسی و كۆبونه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی رێكخراو و حزبیش هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نابێت و خه‌لك ئه‌وه‌نده بێ ئومێد بووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر رێكخراوێك یان ته‌نانه‌ت حزبێك یان هه‌ر پلاتفۆرمێكیش بێته ئاراوه كه‌س باوه‌ڕی پێ ناكات، ئه‌گه‌ر ڕاستگۆترین بزوتنه‌وه‌ی سیاسیش بیت و ته‌نها قازانجی میلهتهكهیشی مه‌به‌ست بێت.
ئه‌ی ڕۆشنبیران و بژارده‌ی عاقڵمه‌ند چی بكه‌ن و چۆن رۆلی خۆیان بگێڕن؟
من وه‌كو شه‌خسی خۆم له‌هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌وه به هیچ ده‌رئه‌نجامێك ده‌رنه‌چوم و ناتوانم رێگه رأستهكه دیاری بكه‌م و چۆنێتی كاركردن له‌م باره‌وه بخه‌مه روو كه زامنی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بكرێت. بۆیه گه‌ر به عه‌قڵێكی جه‌معی و كۆبیركردنهوهی كۆمه‌ڵێك رۆشنبیری راسته‌قینه دروست بیت و، ئه‌گه‌ر بكرێت ده‌رچه‌یه‌كی بچوك بدۆزرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش واته چۆنێتی كۆبونه‌وه و كاركردن وبه‌رهه‌مهێنانی عه‌قڵی جه‌معی و هێنانه‌ئارای بیرێكی گونجاو زۆر سه‌خت ده‌بێت.
بۆیه به‌خۆم وایده‌بینم، كه تاكه رێگه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراو، هاتنه ئارای وهرچهخانێكه كه زه‌مینه‌ی جموجوڵی فیعلی دابینبكات و، ئه‌ویش به لێكدانه‌وه‌ی هاوكێشه‌كان ئه‌گه‌ری هاتنه ئارای زۆر زۆره، به‌ڵام ده‌بێت ئاماده‌باشی بۆ ئه‌وه بكرێت و خه‌ڵكی ههمهجۆر واته ڕۆشنبیرانی فیكر و راوبۆچونی جیاوازی گه‌له‌كه‌مان رۆڵی گه‌وره‌ی خۆیان تیدا بگێڕن، چاره‌نوسی تاك فیكر و تاك بیروبۆچون و تاك ئاراسته و تاك فه‌لسه‌فه شكستهێنانه و كه‌س شوراكانی پاش ڕاپه‌ڕینی له‌بیرنه‌چووه.