عیماد عه‌لی: پرسی گه‌له‌كه‌مان له نێوان راستی توندڕه‌و و چه‌پی خۆڵ لێنیشتوودا؟
لیبرالیزمی ئه‌مڕۆ وه‌ك تیۆریه‌كی باوی سه‌رده‌م، به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وانیتری زاڵبوی زه‌مانی خۆیان، سه‌رچاوه و مه‌رجی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر پێشتر ئه‌و فیكر و فه‌لسه‌فه چه‌پ و راستانه كۆمه‌ڵێك پرسیاری لای خه‌ڵكانی ئێمه‌ی به فراوانی نه‌وروژاندووه و به ئاسایی و بێ ئه‌وه‌ی لێوردبونه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی له‌و باره‌وه بكرێت، پابه‌ندبونی خۆیان به‌و فكرانه سه‌لماندووه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی چۆنێتی گونجاوبونی یان نه‌بونی بۆ باردۆخی گه‌لی كورد لێكبده‌نه‌وه. ئه‌م لیبرالیزمه دونیایه‌ك پرسیار ده‌وروژێنێت و ئه‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت له پشتپێبه‌ستنی له لایه‌ن هه‌ر میله‌تێكه‌وه، ده‌بێت بزانێت كۆمه‌ڵێك بارودۆخی گونجاوی خۆی ده‌وێت و بێگومان له هه‌ر جێگایه‌كدا بێت، له پراكتیزه‌كردندا جیاوازیی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه‌كانی دیكه‌ی تردا ده‌رده‌كه‌وێت و پێویستی به‌له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خودی هه‌یه.
له هه‌ر هه‌ڵوێستێكی فه‌لسه‌فیدا، ره‌خنه پایه گرنگهكهیهتی و لیبرالیزم له‌م باره‌وه سنوری خۆی دیاریكردووه و ئه‌گه‌ر چه‌پگه‌رایی كاتی خۆی تا راده‌یه‌ك بۆ كاتێكی دیار و له چه‌ند حاڵه‌تێكی تایبه‌تیی گونجاو‌دا پشتی به ره‌خنه به‌ستبێت ئه‌مڕۆ به پێچه‌وانه‌وه وا ره‌خنه‌ی چهپگرانهی نێوخۆیی ئه‌وه‌نده كزبۆتهوه چه‌پگه‌راكان به‌رده‌وام له ئاست به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌رئه‌نجامی سوده‌كانی ره‌خنه و ره‌خنه له خۆگرتن ئه‌وه‌نده نه‌خۆش و بێ هیزن به له‌قه‌له‌ق له‌سه‌ر پێی خۆیان راده‌وه‌ستن، ته‌نانه‌ت ترسیان له ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ریش هه‌یه، هه‌ر ئه‌م چه‌په بوو له مێژووی ئیمه‌دا و بێ مه‌به‌ست بێت یان فریوخواردوانه خه‌ڵكی میله‌ته‌كه‌ی ئیمه‌یان له زۆر بواردا له خشته برد و پێویستبونی قۆناغی تایبه‌تی له‌خۆگرتن و زاڵبونی چهپگهریان له‌م ناوچه‌یه‌یان نه‌خوێنده‌وه كه زه‌مینه‌ی ئاڵا هه‌ڵگرتنی ئه‌و فیكر و فه‌لسه‌فه‌یه، ئایا له قازانجی گه‌له‌كه‌یه یان له زهرهیهتی، ته‌نانه‌ت خودی فهلهسهفهكهش به‌و جۆره باوهه جیهانیه لێی بڕوانریت و پراكتیزه بكرێت یان به شیوه‌یه‌كی ره‌هایی زیانبه‌خش كتومت هاورده بكرێت و كه به ده‌ردانی پراكتیزه‌كردنی له‌سه‌ر خودی فیكر و فهلهسهفهكهش ده‌كه‌وێت، به تایبه‌تی بۆ گه‌لێكی ژێرده‌سته‌ی رزگارنهبووی داگیركراو، ئاستی رۆشنبیری گستی و كلتور و بیروبۆچونی وه‌ك كوردی هه‌بێت، ده‌رئه‌نجامی كارپێكردنی به پێچه‌وانه ده‌كه‌وێته‌وه، واته له قۆناغی باڵاده‌ستیی چه‌پگه‌رایی به تایبه‌تی به‌و شێوه كاڵفانهی كه پێویستیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ره‌تبكرێته‌وه، زیانی بۆ گه‌لی كورد له كوردستان له قازانجی زۆرتر بوو.
له‌به‌رامبه‌ردا، له كاروانی هه‌وراز و نشێوی فیكر و عه‌قیده و فه‌لسه‌فه‌ی ئایینی و به تایبه‌تی ئیسلامی، وه‌كو نیمچه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی راستڕه‌وانه‌ی به‌زۆر سه‌پێنراو به‌سه‌ر میله‌ته‌كه‌ماندا، زیانی ده‌قاتی چهپگهراییهكه بوو، ته‌نانه‌ت زمان و مێژوو و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی گهلكهشمانی زه‌وتكرد و خه‌ریك بوو وه‌ك كیانێك و میله‌تێكی سه‌ربه‌خۆش به‌ته‌واوی له‌ناوبچین، تاوه‌كو هاتنه ئارای قۆناغێكی ئاسایی بونه‌وه‌ی باری سیاسی ژیانی ئه‌م ناوچه‌یه تا راده‌یه‌ك به هۆكارگه‌لێكی خودی و بابه‌تیشه‌وه، له‌م باره‌دا خه‌ریكبوو كهلتورهكهشمان بسرێته‌وه و ئه‌ڵته‌رناتیڤی داگیركه‌ریی عه‌قیدی نامۆ جێگه‌ی بگرێته‌وه و تا ئێستاش مێشكی زۆرێكی سه‌رقاڵكردووه و له نێو ئه‌و جه‌نجاڵی فیكری و عه‌قیدی و فه‌لسه‌فیه‌دا نغرۆبوون و به‌خۆیان نازانن كه له دژی ره‌سه‌نایه‌تی گه‌له‌كه‌ی خۆیان به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ری چهواشهكاریدان.
ئه‌مڕؤش وه‌كو باو، لێبرالیزم به هه‌مان شێوه‌ی چه‌پگه‌رایی و راستڕه‌وی زه‌مانی خۆی و تا رادهكیهك ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت مێشكی زۆرێك له رۆشنبیرانی داگیر كردووه، بێ ئه‌وه‌ی پێویستیی زه‌مینه‌سازی بۆ پراكتیزه‌كردنی له‌به‌رچاو بگرن و په‌ند له هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌كانی پیاده‌كردنی چهپگرایی و راستڕه‌ویی قۆناغه‌كانی مێژووی گه‌له‌كه‌مان وه‌ربگرن و پرسیار له خۆیان بكه‌ن كه ئایا ئه‌م فیكر و فه‌لسه‌فه مۆدێرنه‌یه‌ی سه‌رده‌م كه تا ئێستا گه‌یشتۆته ئاستی پۆست مۆدێرنه ( به‌رده‌وام له گۆڕاندایه له جێگای سه‌رهه‌ڵدانی خۆی) بۆ ئێمه سودی ده‌بێت یان زه‌ره‌ره و هاوشێوه‌ی چه‌پگه‌رایی و راستڕه‌وی ده‌ردانی خه‌ته‌رناكی ده‌ببێت، یان به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو ئه‌میش ته‌نها كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیان و كه‌لتور و كه‌له‌پور و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌بێت.
بۆیه ئه‌م مه‌سه‌له، ڵێكۆڵێنهوهی چڕ‌وپڕ و لێوردبونه‌وه و شیكارگهلێكی تایبه‌تی خۆی ده‌وێت له كوردستاندا، كه په‌ندمان له فیكره هاورده‌كانی پێشتر وه‌رنه‌گرت، له‌مه‌دا زیاتر و به قوولی لێی بڕوانین و به‌راوردكاریه‌كی زانستیانه‌ی بكه‌ین و زه‌مینه‌ی تایبه‌تی كوردستان و چۆنێتی گونجاندنی به باشی بخوێنینه‌وه و ته‌نها لاساییكهر نه‌بین و له حاڵه‌تی زیانبهخشین به ته‌واوی ره‌تی بكه‌ینه‌وه و وه‌كو پێشتر ته‌نها وه‌رگر نه‌بین و فاكته‌ری چۆنێتی كارپێكردنی له‌م نیشتمانه دیاری بكه‌ین، یان به راشكاوی پشتی تێبكه‌ین و هۆكاری وه‌لانانی روونبكه‌ینه‌وه. له‌م باره‌شه‌وه ده‌بێت كاری وردی له‌سه‌ر بكرێت ئه‌گینا وا بڕوات وه‌كو ئه‌وانیتر خۆی ده‌سه‌پێنێت و عه‌قڵی زۆرینه‌ی ره‌ها داگیر ده‌كات، به تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه ده‌سه‌ڵاتی كوردستان ملكه‌چی خاوه‌ن ئاڵای لیبرالیزمن و زلهێزه‌كانی جیهان هانده‌ر و پاڵنه‌ری سه‌ركی پراكتیزه‌كردنی ئه‌م تێۆریهن، ئه‌گینا به بژاركردنی و په‌سه‌ندكردنی لایه‌كی یان ئه‌وه‌ی پێویست و گونجاوه بۆ ئێمه ئه‌ركی رؤشنبیران و ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌یه كه رای هه‌بێت و بزانێت چۆن پراكتیزه‌ی بكات و لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنیی ده‌رخات.
ئه‌گه‌ر په‌ند له هه‌ڵه و په‌ڵه‌كانی خۆمان وه‌رگرین و ئاراسته فیكری و فه‌لسه‌فیه‌كانی قۆناغه ههمهچۆرهكانی مێژووی گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵده‌ینه‌وه و به‌راوردێكی سه‌رپێیانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ربورده‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌دا بكه‌ین، بۆ هه‌موو لایه‌كمان روونده‌بێته‌وه كه ئیمه چه‌ند سه‌رگه‌ردانین و بێ ده‌ربه‌ست غه‌درمان له خۆمان و نه‌وه‌كانمان كردووه.
بۆیه، ئه‌گه‌ر تا ئێستاش خه‌ڵكانێك به كتومتی و وه‌كو خۆی باوه‌ڕێان به چه‌پگه‌راییه گهردلێنیشتووهكهی كۆن ماوه، یان تا ئێستاش رێژه‌یه‌كی ره‌های ئه‌م میله‌ته گیرۆده‌ی ده‌ستی راستڕه‌وی ئایینی و به تایبه‌تی ئیسلامی بوون و وای لێكردوون بیر له هیچ شتێكی تایبه‌ت به نه‌ته‌وه و نیشتمان و مێژوو و كه‌لتوری تایبه‌تی خۆیان نه‌كه‌نه‌وه ، ئه‌مڕؤش نه‌وه‌یه‌كی نوێی سه‌رده‌مانه به لێبرالیزمی یان پۆست ێبرالیزمی هاورده‌كراوی تایبه‌ت به مندالدانی تایبه‌تیی له‌دایكبونی ئه‌م فكره، لێره‌دا وه‌كو خۆی بسه‌پێنن و به ئاواته‌وه‌ن وه‌كو وڵاتانی پێشكه‌وتوو پراكتیزه‌ی بكه‌ن یا تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مێژوو و جوگرافیا و رۆشنبیریی گشتی و كلتور و بیری نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌بیربكه‌ن و نه‌خوێننه‌وه، ئه‌وا سه‌رئه‌نجام هیچ شتێكی له‌وانیتر باشتر نابێت. له كاتی شكستی چاوه‌ڕوانكراودا به‌ڕوونی ماكی پرسی گه‌لی كوردستان و پێداویستیه فپكری وفه‌لسه‌فی و عهقیدیهكانیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت وبه زۆرسهپاندنی فیكر و فه‌لسه‌فه‌ی نه‌گونجاو ههڵهمێژووییهكان دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه بۆ ئێمه بیزانین ئه‌وه‌یه، میله‌تانی دیكه هه‌موو هه‌له‌كانیان قۆستۆته‌وه و سه‌رجه‌م فیكر و فه‌له‌سفه باوه‌كانی قۆناغه‌كانی مێژوویان بۆ خۆیان به‌كارهێناوه و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی گه‌لی خۆیان له‌به‌رچاو گرتووه و فكر و فه‌لسه‌فه‌ی باویان وه‌ك ئامڕأزێك و تێۆریهكی تایبه‌ت به‌خۆیان بژاركردووه و به‌كار هێناوه و ته‌نها له بازنه‌یه‌كدا قبولێان بووه كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی میله‌ت و نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌یان نه‌گه‌یه‌نێت، جگه له كورد كه هه‌میشه گیرۆده‌ی ده‌ستی سۆز و خۆخۆری و بێ سه‌لیقه‌یی و نه‌بونی بیری قوڵی ستراتیجی بووه و له رووی فكر و فهلسهفهكهشهوه هه‌میشه پاشكۆی ئه‌وانیتر بووه.