رەزا شـوان: گـرو داڵ نووسەرێکی نەرویجـییە لە بواری ئەدەبی منـداڵان.
خاتـوو (گـرو ئـوستین داڵ) نووسەرێکی ناسراوی پسـپۆری بـواری ئـەدەبی منـداڵانە. ناوی لە ریـزبەندیی لیستی نووسەرە بەناوبانگەکانی نەرویج دایە. گـرو داڵ شاعـیر و چیرۆکنووس و پەخشاننووس و رۆماننووس و درامانووسە. بێجگە لە چیرۆک چەنـد شانۆیەکیشی بۆ منـداڵان نووسیوە، چەندین هـونراوە و کـورتە چـیرۆکـیشی نووسیوە.
چەند درامایەکیشی بۆ رادیـۆ و تەلەفـزیۆنەکانی نەرویـج نووسیوە. تا ئەمڕۆش درێـژە بە نووسینەکـانی دەدات.
گرو داڵ لە رۆژی ( 15/ مایـۆ/ 1962) لە شاری (ئـۆسڵـۆ) ی پایتەخـتی نەرویـج، لە باوکـێکی ئەنـدازیـار و سەرکـار (ئـوستـین داڵ) و لە دایکـێکی دادادوەر لەدایکـبووە. ئەمساڵ ( 2021 ) تەمـەنی گـرو داڵ ( 59 ) ســاڵە.
گـرو داڵ، بە منـداڵی کچۆڵەیەکی هـێمن و سەلار بوو. بەڵام لە رەفتار و هەڵسوکەوتی نائاسایی هـەنـدێ لە منـداڵانی هـاوتەمەنی رامـان و دامـان ببوو و بـۆی لێکـنادرایەوە.
گرو داڵ بە هـۆی کارەکەی باوکییەوە، لە شوێنێکدا جێگیر نەبـوون. بێجگە لەوەی کە ماڵـیان لە نەرویـج بـوو، لە چەنـد وڵاتـێکی جیـاوازی ئەوروپـا و ئەمریـکاشـدا ژیـان.
گـرو داڵ لە بـواری دەروونناسی و لە زمانی ئینگـلیزیـدا خوێندنی تەواوکرد. ماوەیەکی زۆر وەکو مامۆسـتایەک و پلانـداڕێـژەر و داهـێنەر لە چەنـد قوتابخانەیەکی نەرویجـدا، وانەی وتـۆتـەوە. زمـانی نەرویـجی و سویـدی و ئینگـلـیزی زۆر باش دەزانێـت.
گرو داڵ لە ساڵی ( 1987 ) دا، دەستی بە نووسینی بابەبەتی ئەدەبی کرد. سەرەتا شیعـر و پەخشان و کورتە چـیرۆکی دەنووسی. ئینجا رووی لە بۆاری ئەدەبی منداڵان کرد، بە تایبەتـیش نـووسینی چـیرۆک و رۆمـان بۆ منـداڵان، کە گـرنگـییەکی زۆری پێـداون و پانتـاییەکی زۆریـان لە نـووسینەکـانی گـرتـوونەتـەوە.
گـرو داڵ بەوە ناسراوە، کە شـێوازێکی زۆر سادە و ساکار و زمـانێکی ئاسان و شیرین لە نووسـین و داڕشتنی بابەتەکانی بەکـارهـێناون. تا بە ئاسانی پەیامەکەی بە خوێنەران بگەیەنێت، بە تایبەتیش بە منـداڵان.
گرو داڵ لەگەڵ وێنەکـێشی ناسراوی نەرویـجی (سـڤـین بیهـوس) دا هاوسەرگیری کرد. کچـێک و کوڕێکـیان هـەیە. کە ناویـان (کـایـا داڵـی) و(داڵـی بیـهـوس) ن.
گـرو داڵ و هـاوسەرەکەی زۆر پێکەوە گونجـاون و هـاوکاری یەکـتری دەکـەن. سـڤـین بیهـوس وێنـەی بـۆ چـەنـد پەرتـووکی چـاپکـراوی گـرو داڵ کـێشـاوە.
شایـەنی باسیشە، لە نـووسینی چەنـد چـیرۆکێکی بـۆ منـداڵان کە بە زمـانی سـویـدی بـڵاوی کـردۆتـەوە، کچـەکەشی (کـایـا داڵـی بـیهـوس) هـاوکـاری کـردووە و پێـکەوە نـووسیویـانە. لەوانەش رۆمـانی (شـەڕ) کە دەربـارەی جـیابـوونەوەی هـاوسەرییـە.
بەشێکی زۆر لە چیرۆک و رۆمانەکانی گرو داڵ کە بۆ منداڵانی نووسیون وەریانگێڕاون بـۆ سـەر زمـانەکـانی: سـویـدی، ئیـنگـلـیزی، دانـیـمارکی، ژاپـۆنی، پـۆڵـۆنی، چـیـنی، ئەسـتـۆنی، عـەرەبی.
ئەمـانە نـاوی چەنـد چـیرۆک و رۆمانـەکانی گـرو داڵـن، کە بـۆ منـداڵان نووسیویـانی و چاپی کـردوون: (حـەوزی ماسی، پیـاوە تـووڕەکە، هـەشـت پێ ـ ئەختـەبـووت، رۆژانی بادگر، بە رووخسەت، قـژی دایکـم، ئەژدیهـا، خوشک، شەوێکی شاد، سیسەم سیسەم، سـەد هـەزار کـاتـژمـێر، قـازەکە وتی هــیوا، روی، وشـە و وێـنـە).
گرو داڵ کەسایەتییەکی رووخۆش و سـادە و خـاکـییە و رقـی لە خۆبـایی و فـیز زلـیـیە.