عیماد عه‌لی: هۆكاری كێشه حزبیه هه‌نوكه‌ییه‌كان چیه؟
كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری سه‌ره‌كی پێویست هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانستیانه هه‌ر كه‌سێك ناوبنێێت فه‌رمانڕه‌وا یان نیمچهسهركرده، بێگومان پێویستبونی گه‌نجینه و زه‌خیره فكری و مه‌عریفی و رۆشنبیری تایبه‌ت له‌گه‌ل ئه‌زمونی ژیانی قووڵ كه به‌رده‌وام چاودێری بیر و جموجوڵی تایبه‌تی تایبه‌تی گشتی خۆت ده‌كات و ئه‌گه‌ر له‌وباره‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بویت له هه‌ڵه‌شه‌یی و ره‌فتار نابه‌جێ دوورت ده‌خاته‌وه. ئه‌مه جگه له‌كاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌مه‌جۆری خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و زه‌مینه‌ی به‌سه‌رچونی ژیان و به‌سه‌رهات و سه‌ربورده‌ی ته‌مه‌نت.
جگه له‌وه‌ی زۆرینه‌ی كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتووی ئه‌مڕۆ، زۆر هه‌ژارن له‌م مه‌رجه پێویستانه و ململانێش زیاتر له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی كه‌سی و بازنه‌ی بچوك و ته‌كتول خۆی فه‌رزكردووه له‌سه‌ر بهناوسهركردهی ناوحزبهكاندا، زاڵبونی ده‌ستی ده‌ره‌كی و فه‌رمانی ئهمو ئه‌ویش خۆی فه‌رزكردووه به‌سه‌ریاندا، بۆیه ده‌بێت چاوه‌ڕێی هه‌ر كێشه و ئاڵۆزیه‌كی بیت له هه‌ر چركه‌ساتێك و له نێو هه‌ر رێكخراو و حزبێكی كوردستاندا بێت. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه كه میلهتهكهش گیرۆده‌ی ئه‌م ئالنگاریهیه و جگه له قه‌یرانه زلوزهبهلاحهكانی دیكه ئه‌م بهدبهختیهش هاتۆسهری و بواری راستهڕیكردنی وه‌زعه سیاسیه‌ی نه‌هێشتۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی له كوردستاندا تێپه‌ڕیوه، تا ئێستا جێده‌ستی كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی ركابه‌ری هه‌لتۆقیوی ده‌ردانی مێژووه‌كه‌یه‌تی. پێشتر سه‌ره‌ڕای تاڕاده‌یه‌كی بوونی سه‌ركرده‌ی پڕئهزمون و تا خاوه‌ن شاره‌زایی و ئه‌زمونی ته‌مه‌ن و قاڵبوی كۆڕی خه‌باتی سه‌خت و ده‌رچووی رێڕهویقورس و ئاسته‌نگ و تهنگهبهریهكانی ژیان. بهدبهختیهكه له‌وه‌دایه ئه‌مڕؤ ئه‌وانه‌ش نه‌ماون و ماڵڕیكخهر له شه‌ڕكه‌ر بێ ئه‌زمونتر و فهریكهسیاسیتره.
تۆیه‌ك چركهیك وه‌زعی كوردستان نه‌خوێنیته‌وه و ده‌ردانی كار‌و كرده‌وه و بڕیاره‌كانت له‌به‌رچاو نه‌گریت و نه‌زانیت كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانی چبه و چۆن ده‌بێت و ته‌نها تولهراستهرێیهكی باریك بگریته‌به‌ر و وه‌كو ئه‌سپێكی لغاوكراوی بێ ده‌ربه‌ست رووه و پێشه‌وه بڕۆیت بێ ئه‌وه‌ی چاڵوچۆڵی و كۆسپ وته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌مت له‌به‌ر چاوبگریت، چاوه‌ڕیی خێرت لێناكرێت و هه‌میشه به فه‌رمانی غه‌ریزه ده‌ڕۆیت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر تموحی گه‌وره به‌رچاوی گرتبیت و ئه‌زمونی قووڵ و درێژی ژیانت نه‌بێت و هیچ شتێكی‌تر جگه له ئاره‌زوو و داواكاریه‌كانی ناخی خوت نه‌بێت و له‌وباره‌وه خۆتت نه‌خوێندبێته‌وه.
ئه‌زمونی هاوسه‌رۆكی له كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای چاولێكه‌ری و خاترگرتنی ركابه‌ر و كێبڕكێكاران هاتۆته ئاراوه، نه‌ك به پاڵنه‌ر و بریاردان به گوشاره‌ی كۆی بیری كۆمه‌ڵی حوكمڕان، بۆیه له رووی سایكۆلۆجیه‌وه به‌رده‌وام هاندانی غه‌ریزی بۆ ئاڵۆزی و ناكۆكی له ده‌روونی خه‌ڵكانی كهمئهزمون یان فه‌ریكه سیاسی له ئارادایه و به بێ سڵكردنه‌وه بریارێك ده‌ده‌ن كه به زیان بۆ سه‌رجه‌م گه‌له‌كه بكه‌وێته‌وه و به خۆشیان به به‌رزكی بانان لێدهردهچن.
بۆیه، تۆی كورد و ژێرهدهستهیی خودیی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كی له‌م جۆره، ده‌بێت به‌رده‌وام ده‌ستت له‌سه‌ر دڵت بێت و ئه‌وه‌ی مه‌عقول نیه چاو‌ڕێی بكه‌یت و باوه‌ڕت نه‌بێت رووه و چاكی بیت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بێت.