عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود: له سه‌ر زهرهخهنهیهک و یاده‌وه‌رییه‌کی تاڵ!
ساڵی 1970بوو مامۆستا حسین محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د-ی هاورێم، چیرۆکی (له‌سه‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌ی هێنا)، پێكه‌وه خوێندمانهوەو ناخی هه‌ردوکمانی هه‌ژاند. ئه‌م به‌رهه‌مه له‌نوسینی مامۆستای نوسه‌ر محه‌مه‌د ره‌حیم ره‌مه‌زان نێروانی بوو، نیگاری سه‌ر به‌رگه که مامۆستا عه‌تا قه‌زازی هونه‌رمه‌ند کێشابووی، دکتۆر کاوس قه‌فتان به چیرۆکه‌کان دا چووبوه‌وه. ئه‌م کتێبه، له دووچیرۆک پێک هاتوه: به ناوی (له‌سه‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک) و (قوتابییه شه‌هیده‌که)، له‌دوو توێ ی 76 لاپه‌ره، ناونیشانی کتێبه‌که، به ناوی (له‌سه‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک)بوو، له ساڵێ 1970 چاپی یه‌که‌می، له جاپخانه‌ی راپه‌رین چاپ کراوه و چاپی دووه‌می له 2019به تیراژی 500دانه له چاپخانه‌ی ناوه‌ندی سارا ، له سلێمانی چاپ کراوه‌ته‌وه.
چیرۆکی یه‌که‌م
له‌سه‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک
چیرۆکه‌که به‌زمانێکی ساده و دوور له ته‌کنیکی هونه‌ری نوێ و فه‌نتازیا نوسراوه، بۆ سه‌رده‌می حه‌فتاکان به‌های تایبه‌تی خۆی هه‌بوو، باسی عه‌شقێکی پاک و پیرۆزی نیوان ئه‌حمه‌دی کوڕی جوتیارێک و مینای کچی ئاغا ی گوند ده‌کات. ده‌بن به قوربانی داب و نه‌ریتی سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی، کێشه چینایه‌تیه‌کانی نێوان جوتیارو ئاغا خه‌ونه‌کانی ئه‌و دوو ئه‌وینداره به مه‌رگه‌سات کۆتایی دێ، ئاکامی ئه‌و ئه‌وینه پاکه، وه‌ک هه‌موو ئه‌وین و خۆشه‌ویستی و عه‌شقه‌کانی تری ئه‌م نیشتمانه به‌یه‌ک ناگه‌ن، چیرۆکه‌که به داستانی تراژیدیای مه‌رگی هه‌ردوو عاشق کۆتایی دێ.
چیرۆکی دووه‌م
قوتابییه شه‌هیده‌که
ئه‌م چیرۆکه‌یان له جوانترین تابلۆی تێڕامانی ئه‌وین ی نیشتمان دا خۆی ده‌بینێ، په‌یوه‌سته به خۆشه‌ویستی زمان و خاک و نه‌ته‌وه و شه‌هید و وه‌فا، له بۆته‌ی جیاوازی چینایه‌تی دا، ئه‌وه نزیکه‌ی 50ساڵه به‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆکه‌دا رابردووه، به‌های پیرۆزی گیان به‌ختکردنی ئه‌و قوتابیه به خاکه‌که‌ی، له یاده‌وه‌ریی ئێمه‌دا کاڵ نه‌بوه‌ته‌وه ….
من و حسین ی هاوڕێم، ئه‌و سه‌رده‌مه خه‌ون و خۆزگه‌مان به‌و قوتابییه ده‌خواست، خولیامان بوو ئه‌و قوتابییه شه‌هیده هاوڕێ ئێمه بوایه.
چیرۆکه‌که به‌م جۆره‌یه:
قوتابییه‌ک له‌پۆل دا، ده‌ست به‌رز ده‌کاته‌وه، پرسیار له مامۆستاکه‌ی ده‌کات:
– کور د چی یه؟
قوتابییه‌کانی پۆله‌که، که گوێ یان له‌و پرسیاره ده‌بێ، هه‌موویان پێکه‌وه ده‌ده‌ن له هاڕه‌ی پێکه‌نین و …گاڵته به‌و پرسیاره‌ی هاوڕێکه‌یان ده‌که‌ن.
هه‌ریه‌که‌ی له لایه‌که‌وه، ده‌که‌ونه تانه‌و ته‌شه‌ری، هه‌ست بریندارکه‌ر له هاوڕێکه‌یان.
قوتابییه‌ک : کورد سیوه …. هاهاها
مامۆستاکه‌ی به هێمنییه‌وه، مانای وشه‌که‌یان بۆ شیته‌ڵ ده کاته‌وه، ئه‌مجا قوتابییه‌کان به خۆیان دا ده‌چنه‌وه، دوای چه‌ند ساڵێک، جه‌نگ به‌رپا ده‌بێ، هیزه‌کانی سوپای داگیرکه‌ر هێڕش ده‌که‌نه سه‌ر ناوچه ئازادکراوه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه، ئه‌و مامۆستایه له تیمی فریاکه‌وتنی سه‌ره‌تایی له سه‌نگه‌ری دوایی شه‌ڕه‌که‌دا ده‌بێ، به‌هانای برینداره‌کانه‌وه ده‌چوو، بۆ ئه‌وه‌ی فریای برینداره‌کان بکه‌ون و دواتر بیانگه‌یه‌ننه دکتۆری شۆڕش، له‌و کاته‌دا مامۆستا که گه‌یشته لای بریدارێك، برینه‌که‌ی زۆر کاریگه‌ربوو، کوڕێکی باریکه‌له‌ی لاواز بوو، مامۆستا ناسییه‌وه قوتابیه‌که‌ی خۆی بوو. مامۆستا ده‌ستی خسته ژێر سه‌ری، ئه‌ویش چاوی بڕیه مامۆستا
– ما … مۆ ،،، ستا گیا…ن ، رۆڵه….یه‌کی …به ….وه‌فا …نه‌بووم ….بۆ …کورد و …بۆ…..کورد….ستان
چاوه‌کانی لێک نا……………………………؟
به هیوای ته‌ندروستیه‌کی باش بۆ مامۆستا محه‌مه‌د ره‌حیم ره‌مه‌زان ی خۆشه‌ویست.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts