عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود: بۆیادی رابه‌رێکی په‌روه‌رده‌ی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی دیاری شاری سلێمانی.
حه‌مه‌ی حاجی ره‌زا ی ره‌باتی ته‌مه‌نێک له په‌روه‌رده‌و زانست و هه‌ڵوێست، سه‌نگ و قورسایی که‌سێتی خاکیانه‌ی و عیزه‌تی نه‌فسی له پیره‌مه‌گرون باڵاتر بوو.
ئه‌و مامۆستایه زیاتر له‌چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک ته‌مه‌نی خۆی به‌خشی به بواره‌کانی په‌روه‌رده‌و خوێندن و هه‌ڵوێستی جوامێری نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و جیاوازی چینایه‌تی.
ئه‌و که‌سێتییه‌ی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا و عه‌بدولکه‌ریم قاسم و عه بدولسهلام عارف و عه‌بدولره‌حمان عارف و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر و سه‌دام حسین و به‌عس دا، به هه‌ڵوێستی کورده‌واریانه‌ی، منداڵانی کوردی فێری خۆشه‌ویستی خاک و زمان و که‌لتوری به به‌های گه‌له‌که‌ی کرد.
ئه‌و مامۆستا خاوه‌ن ئه‌زمونه‌ی ده‌یان رووناک‌بیر و پزیشك و ئه‌ندازیارو پێشمه‌رگه‌و مرۆڤی هوشیاریی په‌روه‌رده کرد. ئا له‌م زه‌مه‌نه دژوار‌و ناسکه‌دا زۆر که‌س بۆ مشتێ پاره‌و کورسی له‌رزۆک خزان، ئه‌و بۆ چرکه‌یه‌کیش هه‌ڵوێستی خۆی نه‌دۆڕاند. ئێستا ئه‌و کۆنه به‌عسیانه له ناو حیزبه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم دا رۆڵیان هه‌یه.
له ساڵی [2000]ه‌وه ئه‌م مامۆستا تێکۆشه‌ره به ئه‌مه‌که، له سه‌ر پێخه‌فی نه‌خۆشی به‌ده‌م ئازاره‌وه، زه‌مه‌نی بیره‌وه‌رییه تاڵه‌کانی ته‌مه‌نی ده‌ژمارد. له نهێنی ئه‌و هاوکێشه نه‌ده‌گه‌یشت،که زه‌مه‌نه‌کانی سه‌رده‌می عه‌وله‌مه و ئینته‌رنێت ئاوه‌ژووی کردونه‌ته‌وه، ته‌نیا خاتوو کافیه عه‌بدوڵڵا سه‌بری هاوسه‌ری به‌وه‌فاو کاکه ئومێد و ئارامی کوڕی و کچه دڵسۆزه‌کانی به به‌رده‌وامی خزمه‌تیان ده‌کرد، له گه‌ڵ ئازار‌و خهمهکانیا ده‌ژیان.
ئای زه‌مه‌نی دوای راپه‌رین ی راماڵێنی به‌عس و سه‌دام. سه‌رکردایه‌تی کورد چه‌ند بێ ویژدانانه به‌ها جونهکانتان ورد‌و خاش کرد، عه قڵی مه‌زاج یانه‌ی سه‌رانی کورد چه‌ند موجامه‌له‌ی درۆ ده‌که‌ن، وه‌ک ئاسنی ژه‌نگاویی ره‌قن، گه‌ر کۆلکه ئاغایه‌کی مێشک پوچه‌ڵ، یا یا شێخێکی لوت به‌رزی مه‌قاشی ماستاو چی، کۆنه مسته‌شارێکی جاشی سوک، ده‌وڵه‌مه‌ندێکی ئینتهازی خۆبه‌ره پێشه‌وه و هیچ له بار نه‌بوو. دوور له هه‌ست و هۆش، ئه‌وانه‌ی له سه‌ر هه‌موو هێڵه‌کان یاری یان به فرۆشتنی که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌و خاکه‌وه ده‌کرد.
له سه‌ر پێخه‌فی نه‌خۆشی بکه‌وتایه، نه‌ک کۆشک و کۆمپانیاکه‌ی،که له سه‌ر ئێسک و پروسکی نه‌ته‌وه‌که‌ی دروستی کردووه، بهردهرگاکهشیان پڕ ده‌بوو له ئاپوره‌ی خه‌ڵك.
له‌م چه‌ند ساڵه‌دا ئه‌م کهسیتیانه ناو به‌ناو سه‌ردانی مامۆستا حه‌مه‌ی حاجی ره‌زایان کرده‌وه.
لاپه‌ره‌ی یاده‌وه‌ریه‌کانی ته‌مه‌نی به‌سه‌رچویان هه‌ڵده‌دایه‌وه، بریتی بوون له [ مه‌حمودی مه‌لا عیزت، به‌هجه‌ت کابان، وه‌ستا ئه‌سعه‌د ره‌باتی، ئه‌مجه‌د مه‌لا کاکه حه‌مه ره‌باتی و شێخ عه‌لی خاڵ، فه‌ره‌ج مسته‌فا، نوری عه‌بدوڵڵا، عیززه‌ت ره‌شید حه‌مه تۆفیق، محه‌مه‌د نوری تۆفیق، مسته‌فا سالح که‌ریم، به‌ختیاری مه‌لا عیززه‌ت، نوری عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌خان، حاجی ره‌وفی مه‌لا مه‌حمود، حسین عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌خان، ئیحسان حکمت ئه‌مین، حسین حاجی ئه‌حمه‌د قه‌ره‌داخی، سه‌عید حاجی ئه‌حمه‌د قه‌ره‌داخی، رزگار حیکمت، حاجی غه‌فور ره‌باتی.
ئه‌مه زه‌مه‌ن و قه‌ده‌ری کورده، ئه‌و نیشتیمانه‌ی که مێژوه‌که‌ی پره له زنجیره تراژیدیای گه‌وره‌و تاڵ و جه‌رگ بڕ، یاده‌وه‌رییه‌کانیان زوو له بیر ده‌که‌ن! تا کاڵ کاڵ ده‌بێته‌وه. تا به ته‌واوی ده‌سڕێته‌وه.
له‌م زه‌مه‌نه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، ئینتهازی و خۆبهرهو پێشه‌وه‌کان، ئه‌کته‌ری ئه‌مڕۆن، چه‌ندان نمایش و روپای و درۆی ره‌نگاو ره‌نگ، وه‌ک ره‌نگی هه‌موو حیزبه‌کان ده‌نوێنن، فێڵی پڕ له ته‌کنیک ده‌که‌ن، سه‌رکرده‌کانیش وه‌ک ئه‌وان پێکی درۆکانی ئه‌وان هه‌ڵده‌ده‌ن.
کێ له ئێمه ماڵئاوایی یه‌کجاری له ژیان ناکات،کاممان به مه‌رگی ئازیزانمان نوقمی خه‌مێکی قوڵ نابین، دیمه‌نه‌کانی یاده‌وه‌ری رۆژانی رابردومان وه‌ک فیلمێک نایه‌ته‌وه یاد.
ئای بۆ ئه‌و ده‌مانه‌ی ئه‌و ئازیزه‌مان، ههمووساتهکانی دوا دوای ته‌مه‌نی له‌سه‌ر پێخه‌فی ئازار‌و چاوه‌روانی به‌رێ ده‌کات، دڵی به بینینی چه‌ند چرکه‌یه‌کی ئێمه ده‌کرێته‌وه.
ئه‌وه‌نده بێ هه‌ست و سۆز‌و دڵڕه‌قین، سه‌ردانی ناکه‌ین، وه‌ک نه‌ناسێک به هیچ جۆرێك لێ ی ناپرسینه‌وه. وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ شتێک له ژیان دا پێکه‌وه نه‌مان به به‌ستێته‌وه.
مامۆستا محه‌مه‌دی حاجی ره‌زا، کوری سلێمان ئه‌حمه‌دی مۆرداری ره‌باتی یه، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌کان دا به‌هۆی لیهاتوی و خوێنده‌واریانه‌وه، باپیره گه‌وره‌یان [حامل ئهختام] بووه، واته مۆری ئه‌و کاته‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌ده‌سته‌وه بووه.
مامۆستا محه‌مه‌د له ساڵی 1926له ناحیه‌ی قه‌ره‌داغ له‌دا یک بووه، حاجی ره‌زای باوکی که‌سایه‌تییه‌کی دیاری قه‌ره‌داغ و سه‌نگاو گه‌رمیان بووه، دوکانی قوماش فرۆشتنی له شارۆچکه‌ی قه‌ره‌داغ دا هه‌بووه، هاوسه‌ره‌که‌ی ناوی [ئهجیه عه‌بدولفه‌تاح ] ـە، حاجی ره‌زا ، که سایهتییهکی ده‌م و داوین و پاک بووه، له ناوچه‌که‌دا سه‌نگ و قورساییه‌کی ئه‌وه‌نده‌ی هه‌بووه جێکای بڕوا‌و متمانه‌ی خه‌ڵکه که بووه، چاره‌سه‌ری کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی بۆرهباتییهکان له دیوی سه‌نگاو خه‌ڵکی ناوچه‌که کردووه، ره‌باتییه‌کان له رێچکه‌ی سه‌ختی سه‌گرمه‌وه روویان کردوه‌ته قه‌ره‌داغ و له دیوه‌خانه‌که‌ی ماڵی حاجی ره‌زادا حه‌واونه‌ته‌وه.
حاجی ره‌زا په‌یوه‌ندی به‌هێزو توندی له گه‌ڵ ئه‌حمه‌د به‌هجه‌ت و مه‌لا حه‌کیم و شێخ مسته‌فای شێخ نه‌جیب و قادر ئاغادا هه‌بووه.
مامۆستا محه‌مه‌دی حاجی ره‌زا له ساڵی 1932 له قوتابخانه‌ی قه‌ره‌داغ خوێندویه‌تی، ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌حمه‌د به‌هجه‌ت – ی ئه‌فسه‌ری دێرینی سوپای عوسمانی به‌ڕێوه‌به‌ریان بووه، سیسته‌می خوێندنی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ک ئێستا نه‌بوو، له ساڵی 1939پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی ته‌واو کرد، هه‌ر ئه‌و ساڵه، له [دار المعلمین ] ی ریفی له [روستمیه] له به‌غداد وه‌رگیراوه.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا [ع .ع شه‌ونم،که‌ریم ئه‌حمه‌د ، ره‌شید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی، جه‌مال مه‌حمود فه‌ره‌ج، که‌مال مه‌حمود فه‌ره‌ج، محه‌مه‌د سه‌ید غه‌فور، عومه‌ر مام ره‌حیم ]،له هه‌مان شوین وه‌رگیران و پێکه‌وه خوێندویانه، دوای پێنج ساڵ به مامۆستا دامه‌زران ، له15 / 9 /1945 محه‌مه‌دی حاجی ره‌زا کرا به مامۆستا له‌و قوتابخانه‌یه‌ی که خۆی تیا قوتابی بووه له‌قه‌ره‌داغ، له ساڵی 1950دا خاتوو [ کافیه عه‌بدوڵڵا سه‌بری ] خواستوه، له ساڵی 1951-1953به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی قه‌ره‌داغ بووه، له‌ساڵی1953 ـه‌وه له قه‌ره‌داغ ـه‌وه گوێزراوه‌ته‌وه بۆقوتابخانه‌ی کانێسکان له سلێمانی، له‌ساڵی 1954 ـه‌وه گوێزراوه‌ته‌وه بۆ قوتابخانه‌ی ئه‌یوبییه، له‌ساڵی 1955 دا به‌هۆی هه‌ڵوێستی دیارییه‌وه، رژێم ئه‌و خانووه‌ی که به‌هۆی خزمه‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنه‌وه پێی به‌خشی بوو، لێ ی دهسێنێنهوه.گوێزرایه‌وه بۆ قه‌ره‌داغ له‌ساڵی 1959ه‌وه جارێکی تر له قه‌ره‌داغه‌وه گوێزراوه‌ته‌وه بۆقوتابخانه‌ی بێخود له سلێمانی له گه‌ڵ ئه‌م بهرێوهبهرانهدا [عوسمان عارف، غه‌فور مه‌لا عه‌لی، عیزه‌ت تاهیر ].
له ساڵی 1972سامی حسین به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، ویستی مامۆستا محه‌مه‌د ی حاجی ره‌زا بکه‌ن به به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه، به‌ڵام مامۆستا محه‌مه‌د ئه‌و داوایه‌ی وه‌لانا. له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌کان زۆر ئاڵۆز بوون. له گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ئه‌ودا نه‌ده‌گونجان. مامۆستا محه‌مه‌دی حاجی ره‌زا هه‌موو ته‌مه‌نی ژیانی خۆی و په‌روه‌رده‌ی له‌و به‌هایانه‌دا خۆشده‌ویست،که هیچ شتێکی له سه‌ر نه‌که‌وێت. ئه‌مه چه‌ند دیمه‌نێکی پڕ له شکۆمه‌ندی ئه‌م مامۆستا پایه بهرزهبوو، که رۆژێ له رۆژان، ئه‌و وانانه‌ی که به‌قوتابییه‌کانی ده‌وته‌وه، خۆی به کرده‌وه هه‌مووی په‌یڕه‌وی کردبوو. دوای هه‌فته‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی بوژانه‌وه‌ی دڵ.
له کاتژمێر 7.30 ده‌قیقه ی ئێواره‌ی 12 /7/ 2006، دوا هه‌ناسه‌ی سپاردو له ئارامگای سه‌یوان به خاک سپێرا.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts