عیماد عه‌لی: بایدن شتێك بۆ كورد ده‌كات؟
كه بایدن هه‌ڵبژێردرا زۆر كه‌س گه‌شبینیه‌كی له راده‌به‌ده‌ریان ده‌ربڕی له روودانی گۆڕانكاری سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ پرسی كورد، به هه‌مان شێوه‌ی سیاسه‌ته كورتبینیهكانمان به وردی ناوه‌ڕۆكی وه‌زعی كورد و ناوچه‌كه و رۆڵی ئه‌مریكا و كیشه هه‌مه‌جۆره‌كان و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به كورد نه‌خوێنده‌وه. بۆیه، ده‌كرێت بڵێین له زۆر رووه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه نیمچه گۆڕانكاریه‌كی هه‌ستپێكراو ببێت، به‌ڵام به‌وراده‌یه‌ش نیه كه له خۆشی‌دا گه‌شكه بكه‌ین و وابزانین له شه‌و و رۆژێكدا بایدن سیاسه‌تێكی رادیكالانهی گۆڕاو پیاده‌ده‌كات و پشتگیریه‌كی ره‌ها بۆ پرسه‌كه‌ی كورد ده‌نوێنێت.
ئه‌گه‌ر مێژووی سیاسی بایدن و دیدگای ئه‌مریكا بۆ خودی كورد و پرسه‌كه‌ی و ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌مریكا له كاتی زهرورهتبونی پشتگیری و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ل دوژمنانی كورد و فشاری نێوخۆیی و ههڵهزهقهكانی كورد خۆی له باوه‌ربون به‌سیاسه‌تی ئه‌مریكا به شێوه ساویلكهییهكهی و نه‌بونی حساباتی وردی زانستیانه‌ی سیاسی و ره‌فتاری خودی سه‌ركردایه‌تی كوردیش له‌به‌رچاو بگرین و سه‌رجه‌م ئه‌و وێستگانه بێنینه به‌رچاوی خۆمان و هه‌ڵوێسته هه‌مه‌جۆره‌كانی ئه‌مریكا و بایدن بێنینه‌وه یادمان، شتێك له سیاسه‌تی بایدن و ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌مان ده‌ستده‌كه‌وێت و هه‌نگاوه لهبهرچاوهكانمان بۆ روون ده‌بێته‌وه.
بێگومان ئیڕه جێگه‌ی به‌راورد نیه له نێوان بایدن و ترامپدا، كه حوكمێكی شێتانه له چاو ئه‌وانیتر و له دواجاردا به زه‌لیلی و كرده‌وه‌ی نا دیموكراسیانه كورسیكهی جێهێشت، بۆیه حه‌قه بڵێین له‌ولاتر و به تونی باباداچێت. ئه‌و ترامپهی كه هه‌ڵوێسته نیمچه شێته‌كانی له مێژووی ئه‌مریكا رووینه‌داوه. به‌ڵی كه‌س نیه ره‌فتار و هه‌ڵوێسته‌كانی له‌بیربچێت. كورد هیچ متمانه‌یه‌كی پێ نه‌ما.
چوار پرۆسه‌ی گه‌وره له لایه‌ن توركیاوه دژ به كورد جێبه‌جێ كرا و به هه‌ڵگیرسانی تیشكی سه‌وز له لایه‌ن ترامپه‌وه بوو، ته‌نانه‌ت گوێی له ره‌خنه نێوخۆییهكانیشی نه‌گرت. پرۆسه‌ی عه‌سكه‌ری توركیا دژ به گه‌لی كورد به‌ناو قه‌ڵغانی فورات ساڵی 2016 و چڵه زه‌یتون ساڵی 2018 و سه‌رچاوه‌ی ئاشتی 2019 و چرنوكی پڵنك 2020، ئه‌مه جگه له‌هێرشی خێرا له‌و به‌ینه‌دا. له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پرۆسه سه‌ربازیانه و به‌تایبه‌تی پرۆسه‌ی سه‌ربازی سه‌رچاوه‌ی ئاشتی ده‌یان خه‌ڵكی سڤیل كوژران وسهدانیش ئاواره‌بوون.
به‌ڵام بایدن به پێچه‌وانه‌وه مێژوویه‌كی تا راده‌یه‌ك پرشنگدار له‌چاو ئه‌وانیتر له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كوردداههیه. به‌و پێیه‌ش ده‌توانین نزیكبینه‌وه له پێشبینی په‌یوه‌ندی بایدن و كورد نزیكبینه‌وه و پێشبینی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ل پرسه‌كه‌مان له‌م چوار ساله‌ی حوكمڕانییدا بكه‌ین. خاڵه ئه‌رێنیه‌كانی هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كانی مێژووی بایدن، بریتین له‌مانه:
– سه‌ركۆنه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی ساڵی 1988ی كرد، له‌وكاته‌دا سیناتۆر بوو له ئه‌نجومه‌نی پیران و ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كانی بوو.
– ناڕه‌زایه‌تی خۆی له جۆرج بۆشی باوك ده‌ربڕی كه له شه‌ری رزگاركردنی كوه‌یت صه‌دام حسین ی نه‌ڕوخاند و پارێزگاری له یه‌كێتی خاكی عیراقی كرد.
– سه‌رپه‌رشتی ئه‌و بڕیارانه‌ی كرد كه داوا له توركیا ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان بكشێته‌وه و، له نه‌وه‌ده‌كان، داوای له توركیا كرد له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌ست بكات به دانوستان و كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكه‌ن.
– له دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2002 له رێگه‌ی توركیاوه به یاوه‌ری سیناتۆر چاك هاگڵ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد ، له‌وكاته‌دا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران بوون. خه‌ڵكه‌كه پێشوازیه‌كی گه‌رمی لێ‌كردن.
– داوای خودموختاری بۆ كوردی عیراق كرد. له ساڵی 2007 كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران بوو، له‌گه‌ڵ سیناتۆر سام براون باك سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوه‌كی سه‌ر به لیژنه‌ی ده‌ره‌كی ئه‌نجومه‌نی پیرانی تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رپه‌رشتی تێپه‌ڕاندنی بریارێكیان كرد كه داوای پیاده‌كردنی سیستمی فیدراڵی ناوه‌ندی له عیراقی پاش صه‌دام كرد. كه بریاره‌كه به پێی ده‌ستوری 2005ی عیراق باس له بنیاتنانی سێ ناوچه‌ی فیدراڵی ده‌كات بۆ كورد و شیعه و سونه.
– په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌هێزكرد له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ نوری مالكی ناجۆر بوو.
– كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له باكووری سوریای ره‌تكرده‌وه كه به تیشكی سه‌وزی ترامپ جێبه‌جێكرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بایدن له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نیه و به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه، هه‌ڵوێسته‌كانی له‌مه‌ڕ ریفراندۆم و، له‌و كاته‌دا بێده‌نگی هه‌ڵبژارد له هێرشی سوپای عیراق بۆ سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌كان له ساڵی 2017. له ساڵی 2007یش هۆشداری دا به سه‌ركرده‌كانی كورد له هه‌وڵدانیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه ده‌بێته هۆكاری شه‌ڕێكی گشتگیر له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران‌دا. هه‌روه‌ها هۆشداری دایه یه‌په‌گه وكوردی رۆژئاوا له بنیاتنانی پێگه‌یكی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر سنوری توركیا و هانیدان بكشێنه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی فورات.
– كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌لی هێرشكردنی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا و فشار خستنه سه‌ر توركیا له‌و باره‌وه.
بۆیه ده‌كرێت پیشبینی ئه‌وه بكه‌ین كه بایدن چه‌ند هه‌نگاوێك بنێت نه‌ك هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان بدات، له‌وانه‌ش:
– رۆڵی له نزیكبونه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان و كورد له ده‌ستپێكردنی قۆناعێكی تری دانوستانی ئاشته‌وایی له باكووری كوردستان هه‌بێت.
– هه‌وڵی په‌یوه‌ندی باشی كوردی سوریا و عیراق ده‌دات كه به‌خۆی په‌یوه‌ندیه‌كی باشی هه‌یه له‌گه‌ڵیاندا. به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی كلاسیكی ئه‌مریكی كه توركیا وه‌كو ئه‌ندامێكی ناتۆ ته‌ماشاده‌كات و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا د كات.
– په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ كورد توندوتۆڵ‌تر ده‌كات و فشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌ردوغان له باره‌ی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و كرده‌وه وهحشیگهریهكانی له سوریا.
– به هۆكاری ئه‌م كرده‌وانه‌ی ئه‌ردۆگان دژ به كورد وخه‌ڵكی سڤیل له توركیا و سوریا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه سزا به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا بسه‌پێنێت.
به‌و پێه‌ش، بایدن له سنوری ئه‌م كارانه خولده‌خواته‌وه و هیچ گه‌شبینیه‌ك له‌مه‌ر پاڵپشتی ئامانجه ستراتیجیه‌كانی كوردی نابێت و وه‌كو دیموكراسیه‌كی ئه‌مریكی له‌م بازنه‌دا ده‌خولێته‌وه و زۆرترین و گه‌وره‌ترین شتی بۆ كورد فشاره له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان بۆ پابه‌ندبون به دیموكراسی و پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادی تاك و راده‌ربڕین و مافه گشتیه‌كان، ئه‌گینا ده‌بێت كورد خۆش خه‌یاڵ نه‌بێت و دوور نه‌ڕوات و بایدن به رزگاری یه‌كلاكه‌روه نه‌زانێت.
كوردیش لایخۆیه‌وه ئومێده‌واره بایدن پالپشتی گفتوگۆیه‌ك له جنێڤ بكات بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كه‌ی و به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆتاییهێنانی كێشه‌كه كه سه‌ده‌یه‌كه به‌رده‌وامه.