زانا عثمان: دەرئەنجام لە بیدعەی ھاوسەرۆکایەتی.
کە سیستەمی ھاوسەرۆکایەتی تایبەتمەندە بە پارتە سیاسییە چەپەکان. لەحاڵەتی ھەبوونی زیاد لەسەرۆکێک بۆ پارت و ڕێکخراوەکان، دابەشکاری و پێدانی سەرۆکایەتیەکە بەسەرو نێوان ھەردوو ڕەگەز(نێرو مێ) نەک بەتەنھا نێرەکان یان مێیەکان.
بەڵام کاتێک پارتێکی کوردی وەکو یەکێتی لەژێر ناوو دروشمی(نەتەوەخوازیی کوردی سۆسیال دیموکراسی)و ئینتیمای نێودەوڵەتی (سۆسیالیست ئینتەرناشناڵ) کەزیاتر خۆنیشاندان و نمایشێکی درۆینەیە نەک ڕاستەقینە. بەتاڵی ئەو ھێزە بە دیموکراسی و دروشمە گەورەکانی سفر کردۆتەوە.
لەکاتێکدا یەکێتی ئەم ھاوسەرۆکایەتیە بەسەر خۆیدا و لەنێوان یەک ڕەگەز دروست و دابەش دەکات. ئەمە بەتەنھا گوزارشت نەبوو بەباوەڕنەبوونی ئەو ھێزە وەک ھێزێکی کوردی بە دەسەڵاتی ڕەگەزی مێ ھاوشان بەڕەگەزی نێرو سەیرکردنی، لەدەسەڵات و سیاسەت و بەڕێوەبردندا. (کەئەوکات زۆرێک پێیان وابوو).
ئەم ھاوسەرۆکایەتیەو دابەشکاریە بەسەر دووکەسی یەک ڕەگەزی یەک خێزان، ھەر قۆرغکاری سەرۆکایەتی یەکێتی نەبوو، بەڵکو بیدعەیەکی نوێ و کوفرێکی سیاسی ئەو ھێزە بوو وەک (ڕێگایەکی تری خۆ نمایشکردن و فریودان بەرامبەر کۆمەڵگا بۆ سیاسەت و ھۆکارێکی تری درێژکراوە بۆ چاوبەستنی جەماوەرەکەی)وەک ھێزێکی بێ کێشەو چەقی سەرۆکایەتیەکی بەھێز، حەقیقەت وانەبوو لەکرداریش ئێستا دەیبینین، بەناو ھاوسەرۆکان خۆیان بەبەر فیشەک نەدا بۆ یەکتری، چەقوو دەسوون بەرامبەر بەیەکترو دژبەیەکتری.
ئەو ھاوسەرۆکایەتیە لەدەرئەنجامی مێژوویی کۆن لەناو چەقی کێشە قوڵەکانی ئەندامانی سەرکردایەتی ئەو ھێزە بۆ ئێستای نوێ دانرا، قوڵترو دیاریکراوتر لەدەرچەی ناتەبایی ماڵباتی سەرۆکایەتی و خۆبەخاوەن زانانی ئێستای ئەو ھێزە (تاڵەبانی و جەنگی).
دەرئەنجامیش ئێستایە: کە(بافڵ) خۆی بە تاکە سەرۆک دادەنێت بە پشتیوانی و ھەبوونی ماددی گەورەو پاڵپشتی پارتی. لاھوڕ شێخ جەنگی-ش بەتەنھا بەھەبوونی پشتیوانی ماددی بە(ھاوسەرۆک) کارئەکتەرێکی تەنھا قسەو ھەڕەشەی گەورە. بێ دەسەڵات لەکارە گەورەکان لەئاست پۆستەکەی (بافڵ). چ لەناو حیزبەکەی و چش لەبەرامبەر حیزبەکانی تر، بەتایبەت پارتی وەک حیزبی ڕکابەر ھاوشان لەحیزبایەتی و بەڕێوەبردن و سیاسەت.کەبافڵ نەرموو نزیک و لاھوڕ ڕەق و دوور.