عیماد عه‌لی: كه‌ر له كوێ كه‌وتووه و كونده له كوێ دڕاوه.
ئه‌م سهرقاڵكردنهی خه‌لك به بابه‌تێك له ینهڕهتدا ده‌بوایه له نێوخۆی حزبه‌كه خۆی چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرایه‌ته‌وه و هه‌ڵه‌كان راست بكرایه‌ته‌وه ، جگه له‌وه‌ی زیانبهخشین بێت به به‌سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به هیچ شێوه‌یكی ناچێته قوتوی هیچ عه‌تاری سیاسیه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌لك به‌خۆی گیرۆده‌ی ده‌ستی قه‌یرانه ئابووریه‌كه و ژیانی سه‌خته و هه‌میشه نیگه‌رانه له ناجێگیری وه‌زعه‌كه‌و ترس چه‌ند قات بووه‌ته‌وه له ئاینده‌ش، هه‌ر رۆژه‌و شتێكی بێ به‌ها و دوور له پێویستی ههڵدهتۆقێنن و، به ناوی ململانێ و ناوزه‌د كردنی به پیلان و پاشقول و خه‌نجه‌ر لێدان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی مێژووه قێزه‌ونه‌كانی خۆیان، ته‌نها بهتهڕناشی سیاسی له زه‌لكاوی نه‌زانی و سیاسه‌تی غه‌شیمانه و بێ ئه‌زمونی ده‌كه‌ن، كه ته‌نها زیان به خه‌ڵكه ئاساییه‌كه ده‌گه‌یه‌نن و خۆشیان هیچ منه‌تیان نیه.
ئه‌م به‌یانیه، پیره‌ژنێكی نه‌داری هه‌ژاری خاوه‌ن سێ منداڵی بێ باوك و بێكه‌سم بینی له نه‌خۆشخانه ده‌گه‌رایه‌وه، وتی: رۆڵه له به‌یانیه‌وه ئه‌و كوڕه‌م بردووه بۆ خه‌سته‌خانه و تا ئێستاش حاڵی ته‌ندروستی به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و كه‌س لای لێ نه‌كردینه‌وه و وتیان پێویستی به ئه‌و جۆره خۆراكانه‌یه كه له توانامدا نیه به‌رده‌وام بیانكڕم. منیش ئاهێكم هه‌ڵكێشاو له مێشكی خۆمدا به‌راوردی كێشه‌ی ئه‌م ژنه و ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه له كوردستان ده‌گوزه‌رێت له ركابه‌ری كه‌سی به‌ناوی سیاسهتەوه و، وتم ئه‌ی كێ بیر له ژیانی ئه‌مانه یكاتهوه، ئه‌وان خه‌ریكی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیه تهسكهكانیانن به ناوی حزبایه‌تی وته‌نها سه‌رقالی پاڵپاڵێنن له جیاتی كێبڕكێی زانستی راستودروست و سودبهخشینی گشتی و به لاچاویش ته‌ماشای ژیان و بێ ده‌رامه‌تی هه‌ژاران ناكه‌ن و ته‌نها بیریان له قایمكردنی كورسیه‌كانیانه نه‌وه‌كو با بیبات، كه‌چی زۆرینه‌ی خه‌ڵكیش نه‌داری و بێكاری و باری قورسی ژیان بڕستی لێ بڕیون، ئه‌ڵی خه‌ڵك چی داوه له‌وه‌ی خوله سه‌رۆك بێت یان حه‌مه، خوا ی ده‌كرد كۆرشیان له تارانه‌وه ده‌هێنا و ده‌یانكرد به سه‌رۆكی خۆیان.
باشه خوای ده‌كرد نهزانێكی حۆل سه‌رۆك و سكرتێرهكانتان ده‌بوو كه‌ی ئه‌وه كێشه‌ی تایبه‌تی خه‌ڵكی هه‌ژاره كه چاوه‌ڕیی ئه‌وه‌یه تۆزێك گۆڕانكاری له ژیانیدا بكرێت، بۆچی میله‌تێك به‌و هه‌موو قوربانیدان و مێژووه پڕ له هه‌وراز و نشێویهی سه‌رقاڵی دوو كه‌س بێت كه كامه‌یان سه‌رۆك بێت یان نه‌بێت. تاكه‌ی هه‌ڵه و په‌ڵه‌كانی مێژووهكهتان دوباره ده‌كه‌نه‌وه و هه‌میشه شتێ بچوك سه‌ری كاره گه‌وره‌كه بخوات و ئامانجه ستراتیجیه‌كه بكرێته قوربانی حه‌ز و ئاره‌زوو و تموحی كه‌سی و هه‌وڵی بوون به كه‌سی یه‌كه‌م و وه‌لانانی ركابه‌ر و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سه‌رۆك و سكرتێرتانه له‌م كاته‌دا. به‌ڕاستی میله‌ته‌كه‌یان كوشت و ته‌نها بیرێك بكه‌نه‌وه چۆنێتی خۆزاڵكردن و خۆفهرزكردنه به‌سه‌ر ئه‌ویتردا ، ئه‌گینا تاكه كه‌سێكی جهسترۆیشتوو نیه قۆناغه‌كه و بارودۆخی گشتیی له‌به‌رچاو بگرێت. تۆیه‌ك به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانی خه‌ڵكدا نهژێیت و هه‌میشه له سه‌ر عه‌رشی عاجدا بیت و خه‌ریكی تانه‌وته‌شه‌ر و تۆمهتو ره‌تدانه‌وه بیت و ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راستودروسته له كوله‌كه‌ی ته‌ریشدا بانگه‌شه‌ی بۆ نه‌كه‌یت، تۆ له‌كوێی ئازاری خهڵكدایت و خه‌ڵك له چیدایه و تۆش خه‌ریكی چیت، واته له‌م باره‌دا و به تایبه‌تی له‌م كێشه هه‌نوكه‌ییانه‌ی نێوان هه‌ردو هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و هه‌ڵانانه‌وه و خه‌ریككردنی كوردستان به بابه‌تێكی بێ ئه‌رزش له‌چاو كێشه و بێشه و سهرقأڵبونهكانی خه‌ڵك، له‌وه‌ش بهدبهختیتر ئه‌وه‌یه چاوه‌ڕێی دوژمنه‌كانت بكه‌یت كێشه و بێشهكانت بۆ چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌م باره ناله‌باره‌ش ئه‌و په‌نده‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت كه ده‌ڵێن كه‌ر له كوێ كه‌وتووه و كونده له كوێ دڕاوه.