عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: تێرامان و خوێندنه‌وه‌یه‌کی تر بۆ ده‌وڵه‌ت و خێڵ ــی فالح عه‌بدولجه‌بار/ بەشی شەشەم و کۆتایی.
رۆژانه ناکۆکی نێوان خێڵ و عه‌شایه‌ره‌کانی عێراق زیاتر ده‌بوو، بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ی تۆڵه و تۆڵه‌کردنه‌وه و شه‌ڕو ناکۆکی توند له نێوان چه‌کداره‌کانی خێڵ و عه‌شره‌ت و شێخه‌کان له گه‌ڵ ئاسایش.
له ساڵی 1997 ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش، بڕیاری ژماره 24 –ی ده‌رکرد. ئه‌و بڕیاره بۆ به‌دواداچونی تۆڕی خێڵ و عه‌شره‌ت و شێخه‌کان بوو، که راوی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تیان ده‌کرد. ئه‌م تۆڕانه بۆ تۆڵه کردنه‌وه‌و بۆ باربۆ وه‌رگرتن بوو، گه‌ر هه‌رکه‌سێ سه‌رپێچی بکردایه، به‌و بڕیاره سێ ساڵ سزای زیندانیان به‌سه‌ردا دەدرا.
له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له خێڵ و عه‌شایه‌ر و شێخه‌کان پێگه‌ی به‌هێزو توند‌و تۆڵیان له ناو سوپا و دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و حیزب دا هه‌بوو، ئه‌مه کاری کرده سه‌ر ره‌وتی کارکردنی ئه‌و دام و ده‌زگاو ئۆرگانانه به ئاراسته‌ی یه‌کتریی. له‌سه‌ر بڕیاری عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید وه‌زیری به‌رگری عێراق (عه‌مید محه‌مه‌د مه‌زلوم دلێمی)، له تیره‌ی باڵای خێڵی دلێم له سێداره درا.
له کاتی به‌ڕێکردنی ته‌رمی عه‌مید مه‌زلوم دلیمی بۆ سه‌ر قه‌بران و به خاكسپاردنی له‌و شارۆچکه‌یه‌دا خۆپیشاندانێکی فراوان به‌رپا بوو، ته‌نانه‌ت ده‌زگای ئاسایش ئه‌وه‌نده لاواز‌و بێده‌سه‌ڵات بوون، نه‌یانتوانی شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌که‌دا کپ بکه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆلی خۆپیشاندانه نه‌بێت بهمۆدیلێکی تر، له سه‌راپا ناوچه جیاجیاکانی عێراق دا سەرههڵ بدات، سه‌دام حسین یه‌کسه‌ر عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید-ی له پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری لابرد. سه‌دام خۆی سه‌ردانی (ئه‌لبونه‌مر) ی سه‌رۆکی ناسراوی تیره‌ی دلێمی کرد.
زیندوکردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی خێڵه‌کان و شێخه‌کان به پاڵپشتی نوخبه‌یه‌ک له ده‌سه‌ڵات داربوو، به‌شێوه‌یه‌ک داڕێژراو به‌هێزبوو، گه‌شه‌یه‌کی ناسروشتی کرد، حیزب و ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگای ههڵلۆشی، ئه‌و باره نا ئاساییه پڕبوو له گرێ ی ئاڵۆزی ده‌رونی، بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی خاڵی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ر به خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی مە جید (بیجات )، جیهانێکی پڕ له وێنه‌و پێوانه‌یی خۆیان پێكهێنا، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی وتاری خێڵ و عه‌شره‌ت و شێخ.
وتاری نه‌ته‌وه‌و یه‌کێتی گه‌ل یان خسته په‌راوێزه‌وه، ئه‌وان بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌ی پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و مانه‌وه‌یان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان، په‌نایان برده‌به‌ر، ده‌سگیرکردنی هه‌ر هاوڵاتیه‌ک دژ به ده‌سه‌ڵاتیان بێت، بۆ راماڵینی شه‌پۆلی نارازی خه‌ڵک، ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران هاوڵاتیان ده‌سگیرو زیندانی کرد، له زیندانه‌کان دا، ئهشکهنجەیان ده‌دان و کۆمه‌ڵکوژ و بێ سه‌روشوێنیان ده‌کردن.
ئه‌و کارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له‌ده‌یان سیناریۆی جیا جیادا تا چه‌ندان ساڵ به‌رده‌وام بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تراژیدیا و دیارده مه‌ترسیانه‌ی ترس و گومان و توندوتیژی و گرتن وکوشتن و بێ سه‌روشوێن کردن و گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ و سیناریوی پڕ له فڕو فێڵ، له‌ناو خێڵ و عه‌شره‌ت و سه‌راپا دام‌و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدا، هه‌ر بمێنێ و ببێ به کلتووری ده‌سه‌ڵات.
ئه‌و کلتورانه‌ی خێڵ به ئیزافه‌ی زیاتره‌وه به به‌رده‌وامی له ناو ده‌وڵه‌تدا خۆیان دووباره دهکردهوەوکاڵ نه‌ده‌بونه‌وه. پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له ناو سه‌راپا دام‌و ده‌زگاکان دا به‌هێز تر کرد، به‌مه‌ش عێراق مماره‌سه‌ی دیموکراسی یه‌کی کرچ و کاڵی کرد.
هه‌موو پێگه‌کانی ده‌سه‌ڵات له به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی خێڵی ده‌سه‌ڵاتداردا به‌کارهێنران، ئاڕاسته‌ی ره‌وتی ده‌وڵه‌ت و خێڵ و عه‌شره‌ت و شێخ له سه‌ره‌وه‌ی کایه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه بوو، بۆناو هه‌موو دام‌و ده‌زگاکانی حکومه‌ت و حیزب شۆڕبوتهوه، ته‌نانه‌ت سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن و هۆڵه‌کانی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌ت هه‌ر هه‌مووی داگیر کرد. بۆ ئه‌و کۆنترۆڵ کردنه‌ش ده‌سه‌ڵات په‌نایان برده‌به‌ر هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌ی که به‌هیچ جۆرێک له گه‌ڵ ره‌وتی دیموکراسی و گۆڕانکاریی نوێ دا نه‌ده‌گونجا.
ئایا ره‌وتی ئاڕاسته‌ی خێڵ و ده‌وڵه‌ت به‌ره‌وکوێ مل ده‌نێت؟ بڵێ ی حکومه‌تێکی نوێی دیموکراسی سه‌رده‌م، بێته کایه‌وه، بتوانێ ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و بنه‌ماڵه‌و حیزب له کۆکتێلی سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و میدیای جیا بکاته‌وه؟
له دوای راپه‌ڕینی ئازاری 1991 و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ی کوردستان، سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له سه‌رپلان و به‌رنامه‌ی نه‌خشه بۆ داڕێژراو، ره‌وتی سه‌رهه‌ڵدانی خێڵ و عه‌شره‌ت و شێخایه‌تی و ته‌ریقه‌ت هێنایه ناو کایه‌کانی حیزب و حکومه‌ت، دیوه‌خان و ته‌کیه‌ی به جۆرێکی سه‌رده‌مانه نوێ کرده‌وه، بره‌وێکی زیاترپێ دا، دیاره‌ده‌ی گرنگی دان به دیوه‌خان و ته‌کیه سه‌راپا هه‌موو گوند‌و شارۆچکهوشارهکانی هه‌رێمی کوردستانی گرته‌وه.
به‌م زنجیره به‌رنامانه، هۆڵی کتێبخانه‌کانیان چۆڵ و هۆڵ کرد، گه‌نجه‌کانیان له کتێب تۆراندووه، به‌ڵام دیوه‌خان و ته‌کیه‌کان له ده‌یان بۆنه‌ی جیا جیادا جمه‌ی ده‌هات.گه‌ر بڕوانینه کتێبخانه‌کان ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران ناونیشانی کتێبی جۆراو جۆر به جوانترین ته‌کنیک چاپ کراوه‌و ته‌پوتۆز لێ ی ده‌دات، گه‌نجه‌کان زانکۆیان ته‌واو کردوه، له که‌رتی تایبه‌تی و حکومی و گشتی دانامه‌زرێنن، بێ کار‌و کاسپی و گیرفان خاڵین، پاره‌یان نییه کتێب بکڕن.
حیزبه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی خه‌یاڵیان بۆ دیوه‌خان و ته‌کیه‌کان دیاری کردوه، گرنگیه‌کی زۆر که‌م دراوه به بواری روناکبیری و هونه‌رو کلتوریی، هۆڵی کتێبخانه‌کان چۆڵن، هاوڕێیه‌تی له نێون گه‌نجان و کتێب به جۆرێک کز بووه، وه‌ک دوو هێڵی ته‌ریب ی لێ هاتووه. بواری شانۆ و فیلم و سینه‌ما به جۆرێک ئیفلیج کراوه له گه‌ڵ ره‌وتی گۆڕانکاری سه‌رده‌مه‌که‌ی به جێماوه. شه‌پۆلی گه‌نجه‌کان به‌دڵشکاوی و بێهیوایی سه‌ری خۆیان به‌ره‌و دنیای ده‌ره‌وه هه‌ڵده‌گرن.
خێڵ و خێلایه‌تی و عه‌شره‌تگه‌ری شێخ و شێخایه‌تی وتهریقهتهکان به جۆرێک په‌ره‌ی سه‌ندووه،گه‌یشتونه‌ته ناو هه‌موو کایه‌کانی حیزب و حکومه‌ت. خێڵ و عه‌شره‌ت و شێخه‌کان به‌پێ ی به‌رنامه‌ی ستراتیژی به‌رژه‌وه‌ندییه دۆگماکانی خۆیان، گه‌مه‌یه‌کی نوێ به عه‌قڵی حیزبه سیاسییه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد‌و خه‌ڵک ده‌که‌ن.
شه‌پۆل، شه‌پۆل، گه‌نجه‌کان له کایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی حیزب و حکومه‌ت و دیوه‌خان و ته‌کیه‌کان هه‌ڵدێن، هه‌موو ئه‌و کایانه خه‌ون و خۆزگه‌ی ئێستا‌و ئایندهی ئه‌وانە زینده‌به‌چاڵ ده‌که‌ن، شه‌پۆل، شه‌پۆل ڕووه و چاره‌نوسێکی نادیار‌و ون مل ده‌نێن.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts