عیماد عه‌لی: بۆچی ئه‌مریكا له عیراق ناكشێته‌وه؟
زۆرێك باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مریكا هاوشێوه‌ی كشانه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان له عیراقیش ده‌كشێته‌وه و ترسیان له ده‌ره‌ئه‌نجامه خه‌ته‌رناكه‌كانی هه‌یه، به تایبه‌تی له‌سه‌ر كورد و پرسه‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ئه‌فغانستان به‌وجۆره و وه‌كو خۆی بخوێنینه‌وه و ئامانجی سه‌ره‌كی له‌و جوڵه سیاسیه‌ی پێش ئه‌وه‌ی عه‌سكه‌ری بێت بزانین، باوه‌رناكه‌م ترسمان له خێرا كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بێت له عیراق و ئه‌م ناوچه‌یه به‌گشتی، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار، كه بریتین له:
* بارودۆخ و گرنگێتی ستراتیجی عیراق وپێویستیبوونی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بیت، به نیمچه هه‌میشه‌ییش بێت بۆ ئه‌مریكا گرنگتره و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌مریكا له وه‌ی ژێرزه‌وی و سه‌ر زه‌وی ئه‌م وڵاته و هه‌ندێك له وڵاته‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌یه رێگرن له‌و كشانه‌وه خێرایه.
* پێگه‌ی جوگرافی ئه‌فغانستان و مێژووی په‌یوه‌ندی كاریگه‌ریه‌كانی هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له‌و وڵاته له‌سه‌ر ئێران و چین و روسیا و جیاوازیی له‌گه‌ڵ عیراق له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه، وا له ئه‌مریكا ده‌كات به شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عیراق و ئه‌م ناوچه‌یه بكات و وه‌كو ده‌مارێكی گرنگی سیاسه‌ت و ستراتیجیه‌تی پلانه دوورمه‌وداكانی به شێوه‌یه‌كی گرنگتر مامه‌ڵه‌ی بیبینێت.
* توانای ئابووری عیراق و ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی نه‌یاری ئه‌مریكا وه‌كو ئێران، به فرتوفێڵی سیاسی و به‌كارهێنانی سۆزی مه‌زهه‌بگه‌رایی جیاواز له ئه‌فغانستان، ڕێگه‌ی خێرا كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌سك ده‌كاته‌وه.
* جیاوازی باری ئابووری عیراق و نه‌بوونی ئه‌و قورساییه هه‌مه‌جۆره‌ی به‌سه‌ر ئه‌مریكاوه له‌وه‌ی له ئه‌فغانستان له ژێر باری ئه‌و قورساییه ئابوورییه‌ی ده‌یناڵاند وافهرزدهكات به شێوه‌یه‌كی جیاواز مه‌سه‌له‌كه ببینێت. توانای ئابووری عیراق له‌چاو ئه‌فغانستان عه‌رز و ئاسمانی جیاوازه و ئه‌مریكا چاوی له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانی هیچ سهروهتو سامانێك له ئه‌فغانستان نیه، به‌ڵام له عیراق ته‌نانه‌ت به راسته‌وخۆ رێگره له وه‌به‌رهێنانی زۆرێك له وڵاتانی جیهان له هه‌ندێك بواری تایبه‌ت له‌م وڵاته‌دا، چی له پێناو ئامانجی سیاسی بێت یان ئابووری رووت.
* له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان سێ ركابه‌ری یه‌كتر وه‌كو ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌و ده‌بن كه زۆر قورسه یه‌كێكیان به ته‌نها بتوانێت هه‌موو ئه‌فغانستان بخاته ژێر ركێڤی خۆیه‌وه و یاری به‌و ناوچه‌یه بكات، بۆیه، ئه‌مریكا له‌وێ ده‌توانێت به نیازی خۆی یاری له نێوان ئه‌و ركابه‌رانه بكات، به‌ڵام به‌كشانه‌وه ئه‌مریكا له‌م ناوچه‌یه، عیراق زیاتر به بێ ركابه‌ر ده‌كه‌وێته ژێر ركێڤی ئێران و ئه‌وجا به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه ده‌كات و ئه‌مریكاش له‌دووره‌وه ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بێت.
* ئێستا بوونی ئه‌مریكا له عیراق جێگه‌ی بۆ زۆر شتی كردۆته‌وه و ته‌نانه‌ت به‌و جۆره و خه‌رجیه تایبه‌تیه‌ی خۆی له‌م بارودۆخهیدا هاوشێوه‌ی وڵاتانی كه‌نداو تا ڕاده‌یه‌كی باش هه‌ژمونی ئابووریی له‌سه‌ر سووككردۆتهوه به به‌راورد به خه‌رجیه‌كانی له‌كاتی كشانه‌وه و ویستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی بێت، واته عیراق به ماڵ و حاڵ و كه‌ره‌سته زهرورهكانی خۆی تاڕاده‌یه‌كی باش به‌رژه‌وه‌نده‌یه ئه‌مریكیه‌كانی پاراستووه.
* جیاوازی نێوان توانای حومه‌تی عیراق و ئه‌وه‌ی ئه‌فغانستان زۆر گه‌وره‌یه و ئه‌و توانا و قودره‌ته‌ی لای حكومه‌تی عیراق هه‌یه پێویستی به ئه‌مركیا نیه، به‌ڵام له ئه‌فغنستان ته‌نها فه‌رمانره‌وای بێ توانای نیو دونیایه‌ك ئاڵۆزی و دژواری كاری حكومه‌تی سهرهتاتكێكهر له‌گه‌ل میلیشیای توندڕه‌و زۆر زیاتر له عیراق ده‌رده‌كه‌وێت.
* له‌وێ میلیشیای ئیسلامی ئامانجی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌وله‌تیان هه‌یه و وه‌كو به‌دیلی حكومه‌ت كار ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌لات بگرنه‌ده‌ست، به‌ڵام له عیراق جگه له داعش كه ئه‌ویش له‌مه‌زهه‌بی دوور له ده‌سه‌ڵاته، هیچ میلیشیایه‌ك خۆی به به‌دیلی حكومه‌ت نازانێت و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات هه‌ژمونی به‌سه‌ر ده‌سه‌لاته‌وه هه‌بێت نه‌ك حكومه‌ت وهلاوهبنێت.
* بۆ ناوخۆی ئه‌مریكا، به‌هانه‌ی بوونی سوریای ئه‌م جۆره و حزبوڵای لوبنان و رێكخراوی داعش به‌هانه‌یه‌كی باشن بۆ رازیكردنی رای گشتی بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌م ناوچه‌یه، به‌ڵام له ئه‌فغانستان شتێكی ئه‌وتۆی له‌مباره‌وه به‌ده‌سته‌وه نیه.
* ئه‌مریكا له رێگه‌ی عیراقه‌وه ده‌توانێنت هه‌ر هیچ نه‌بێت فشاری ئابووری له سه‌ر زۆر وڵات بكات چی ركابه‌ره‌كانی بن یان نه‌یاره‌كانی، به‌ڵام له ئه‌فغانستان به‌چی و له رێگه‌ی كام سه‌روه‌ت و توخم و توانای ئابووریه‌وه بیكات؟
* كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان وه‌كو ئاقیكردنهوهیهك ده‌بێت له چۆنێتی هاتنه‌ئارای بارودۆخێكی جیاواز، ئه‌مه‌ش وا له ئه‌مریكا ده‌كات وه‌كو پێوه‌رێك بیر له كشانه‌وه‌ی دوورمه‌ودای له شوێنه‌كانی تر بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر به هه‌ر ڕیگهیهكهوه بێت جێگره‌وه‌ی هێشتنه‌وه‌ی قورسایی خۆی له‌وناوچانه ده‌سته‌به‌ر بكات.
بۆیه، ئه‌گه‌ر له هه‌ر روویه‌كه‌وه، سیاسی، ئابووری، عه‌سكه‌ری و پێگه‌ی جوگرافی و ئامانجه دوور مه‌وداكانی ئه‌مریكاش واده‌كات یهكلاییبیتهوه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ده‌موده‌ستی خێرای ئه‌مریكا له‌م ناوچه‌یه زۆر دووره. ئه‌گه‌ر تاكه رێگری به‌هێز له به‌رده‌م پلان و هێڵی ستراتیجی گشتیی ئه‌مركیا له عیراق تا راده‌یه‌كی زۆر ئێران بێت ( ناتوانرێت چین و روسیاش له‌وباره‌وه به ته‌واوی دوور بخرێته‌وه)، به‌ڵام له ئه‌فغانستان ئه‌و سێ وڵاته پێكه‌وه رێگرن و به‌م كشانه‌وه‌ش ركابه‌ری ده‌كه‌ویته نیوان خۆیانه‌وه و ئه‌مریكاش ده‌توانێت له‌دووره‌وه به‌خۆی یان له‌رێگه‌ی داروده‌سته و مهیلدارانی یاری خۆی بكات.