عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: خالقی و ده‌نگ و ئاواز.
نیوه‌شه‌وێکی زستانی 1977 بوو، به‌فر سه‌رتاپا گه‌ڕه‌ک و شاری داپۆشی بوو. شریتێکی گۆرانییه‌کانی هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی –م خسته سه‌ر ریکۆرده‌که، ئه‌و ده‌نگه پڕ له هێمنی یه به جۆرێك تێكه‌ڵ به‌بێ ده‌نگی و ئارامی ئه‌و شه‌وه سپی یه خامۆشه ببوو، هه‌موو ناخ و هه‌ست و هۆشی داگیر کردم.کاتی به ئاگا هاتمه‌وه پارچه‌یه‌ک په‌خشانم له‌سه‌ر ئه‌و په‌ره سپی یانه‌ی به‌رده‌مم نوسی بوو. بۆ به‌یانییه‌که‌ی وێنه‌یه‌کی خالقی – م ، له کتێبخانه‌ی شانۆ لای شێخ ئه‌نوه‌ری شاعیر کڕی.
هاورێیه‌کم داوای نوسینی لێ كردم، پهخشانهکهو وێنه‌که‌م پێ دا، له بڵاو کراوه‌یه‌کی سه‌ر دیواری قوتابخانه‌دا بڵاوی کرده‌وه، چه‌ندان کوڕ‌و کچی خانه‌ی مامۆستایانی سلێمانی -م بینی، ده‌وری بڵاو کراوه‌که‌یان دا بوو، پارچه په‌خشانه‌که‌یان ده‌نوسی یه‌وه، ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌م، کتێبێک له‌سه‌ر خالقی وه‌ک یه‌که‌م هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بنووسم.
له دوای دووساڵ گه‌ڕان و ماندوبونی بێ سنوور، توانیم (خالقی و ده‌نگ و ئاواز )، وه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی تۆماری بکه‌م، کارێکی زۆر قورس و دژواربوو. دوای هه‌ره‌س – ی 1975
هه‌موو نوسین و کتێبێک له لایه‌ن دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تی عێراق ـه‌وه سانسۆری له‌سه‌ر بوو، له‌و سه‌رده‌مه دژواره‌دا کتێبێک له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندێکی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان بنوسرێ، به ناوی (خالقی و ده‌نگ و ئاواز
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts