چێنەر عەوڵا: برێت مەکگۆرک پڕۆ عەرەبە؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکێک لە بەدبەختیەکانی کورد ئەو راوێژکار و نەزانانەن کە بارودۆخ بۆی گونجاندون بونەتە راوێژکار و چاوساغی سەرۆکی حیزبەکان و حوکمیەکان. یەکیان پێی وایە مەکگۆرک هاوڵاتی و دیپلۆماتی دەرەجە سێی و چوارە و نابێ حسابی بۆ بکەین، ئەوی تریان دەڵێ پشتگیری عەرەبەو نابێ بەهەندی وەربگرین ! جا لە کۆتایدا ئەو نەزانیە وەک ڤایرۆس بەناو کادیرانیان بلاو دەبێتەوە دەبێتە هۆی دروستبونی هۆشیاریەکی چەوت.
مەکگۆرک رەخنەی زۆری لێ گێراوە لە ناوخۆی وەزارەتی خاریجی و ئەوانەی سەروکاریان لەگەل سیاسەتی دەرەوە هەیە لە واشنتۆن، بەڵام هەرگیز ئەوانەی کورد وەکو رەخنە باسیان دەکا، نەبونە جێگای پرسیار و رەخنە لە واشنتۆن.
مەکگۆرک بەدرێژایی چوار سەرۆکی ئەمریکا ( بۆشی کوڕ، ئۆباما، ترەمپ و بایدن) خزمەتی وەزارەتی دەرەوەی کردوە و کۆنترین راوێژکاری سەفارەتی ئەمریکایە لە عێراق کە زۆرترین کاتی لە عێراق بەسەر بردوە لە 2004 وە لە عێراق کاردەکات، چانسی بوون بە سەفیری لە هەموو کەس نزیکتر بوو، دواتر کێشەیەکی خێزانی لێ ئاشکرابوو کە بوە هۆی جیابونەوەی لە هاوسەرەکەی و ئەو چانسەی لەدەستدا. بەڵام ئێستا دارێژەری سیاسەتی رۆژهەلاتی ناوەراستە کەواتە توانایەکی هەیە کە توانیویەتی خۆی بگونجێنێ و لای هەندێک کەس بە هێنری کیسەنجەری سەردەم ناودەبرێ!
ئەو رەخنانەی کە لێی دەگیرێ رێک پێچەوانەی ئەوەیە کە راوێژکارە کوردەکان باسی دەکەن:
A- هەندێک لە هەلسوراوانی وەزارەتی خاریجی پێیان وایە مەکگۆرک زۆر پڕۆ کوردە ئەوەش بوەتە هۆی کێشە بۆ ئەندامانی ناتۆ و وایکردوە کێشە لە نێوان تورکیا و هەندێ وڵاتی تری ناتۆ و ئەمریکا دروست بێ کە پێیان وایە ئەو هەموو یارمەتیدانە مادی و سەربازیەی مەکگۆرک دەسەبەری کردوە بۆ کورد لەسەر حسابی ناتۆیە.
B- وە پێیان وایە زۆر رەقە بەرامبەر عەرەب بەتایبەت سونە و بەشێکی زۆری شیعە کە دانویان لەگەل ئەمریکا ناکوڵێ. ئەو پێی وایە چەند کەسێکی دیاریکراوی شیعە بە یارمەتی کورد دەتوانن حوکمی عێراق بکەن.
هۆکاری و پشتگیری مەکگۆرکیش لە نوری مالکی کە زیاد لە کاتی خۆی لە دەسەلاتی هێشتەوە لەگەل ئەوەی وەزارەتی خارجی دەیانزانی کە مالکی دەستدرێژیکەرێکی سەرسەختی مافەکانی مرۆڤە و عێراق بەرەو هەلدێر دەبا، بەڵام مەکگۆرک پێی وابوو وە گوتبووی راستە مالکی کوڕی سۆزانیە، بەڵام کوڕی سۆزانیەکەی خۆمانە
‏he is son of a bitch but our son of a bitch
دواجار کە بۆ لەناوبردنی داعش ناردیانەوە بۆ عێراق پەیوەندی لەگەل کۆمەڵێک لە سەرکردە عێراقیەکان دروستکرد و بە سیاسەتێکی هەرەشە ئامێز یان ئەوەتا دەبێ شەری لەناوبردنی داعش بکەن یان خەلکی تر دێنێتە پێشەوە و ئەوانیش بە لەناوچون دەدا، دیار بوو ئەو جۆرە لە سیاسەت کردنە سەرکەوتنی بەدەست هێنا، بۆیە دوای بردنەوەیان لە هەلبژاردن، ئیدارەی بایدن جارێکی تر هاتن هەموو سیاسەتی رۆژهەلاتی ناوەراستیان تەسلیم مەکگۆرک کردوە.
بە پێی ڕۆژنامەی تایمی ئیسرایلی دواینجار مەکگۆرک کە هاتە عێراق لەگەل کازمی باسی لە کشانەوە و میکانیزمی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق کردوە، ئەمەش دوای سەردانی سەرۆکی ئیتلاعاتی ئێران بۆ عێراق هات، باس دەکرێ کە مەکگۆرک لەگەل ئێرانیەکانیش لە گفتوگۆدابێ لەو بارەیەوە.
تا چەند هەموو ئەمانە مانای دەست بەردانی ئەمریکا و مەکگۆرکە لە دۆستە کۆنەکەی کە هەرێمی کوردستان و سەرکردەکانی، یاخود بە دەربڕینێکی مەکگۆرکانە ئەوە ئاگادار کردنەوەیەکە بۆ ئەوەی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان ببنەوە کوڕە سۆزانیەکەی خۆی نەک هی تورکیا
‏Be our son of a bitch لە داهاتویەکی نزیکدا ئەو وەڵامانە خۆیان دەردەخەن…

سەرچاوەکان
—————————————-
1- مەقالەی مەکگۆرک پاڵەوانی سەردەم ، پۆل وود، شیکەرەوەی سیاسەتی خاریجی لە بی بی سی 19- 4- 2021  https://newlinesmag.com/
‏2- https://georgewbush-whitehouse.archives.gov/
‏3- https://2009-2017.state.gov/r/
‏4- https://news.stanford.edu/
‏5- https://www.timesofisrael.com/

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت