عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌ردۆغانی ئه‌تاتورک و هه‌مان چاره‌نووسی داعش.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه، ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانی دنیا، به هه‌ماهه‌نگی ئه‌ردۆغان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان، جارێکی تر، هه‌مان نه‌خشه و به‌رنامه‌و پلانی دوای جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی یان له 1923ی کۆنگره‌ی لۆزان ی سویسرا، له سیناریۆیه‌کی تردا نمایش کرده‌وه.
له 10/8/1920 له کۆنگره‌ی سیڤه‌ر، سێ به‌ندی ( 62 .63 . 64)، له 433 به‌نده‌که، بۆبه‌دیهێنانی مافی جاره‌نووسی کورد له کوردستان دیاری کرد بوو، به‌ریتانیاوتورکیاو فه‌ره‌نساو زلهێزه‌کانی دنیا، له پەیمانی لۆزان ناوی کورد‌و کوردستان یان سڕییه‌وه.
زلهێزه‌کان دنیا به هه‌ماهه‌نگی ئه‌تاتورکه‌کان، جارێکی تر هه‌مان نه‌خشه‌و به‌رنامه‌و پلان و سیناریۆیان به‌رامبه‌ر به کورد له رۆژئاوای کوردستان، دووباره کرده‌وه.
جارێکی تر، دوای نزیکه‌ی 97 ساڵ له سه‌ر ئه‌زمونی سیناریۆی لۆزان، سیناریۆیه‌کی تریان له رۆژئاوای کوردستان، دژ به مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی کورد به‌رپا کرد. به‌رنامه‌و نه‌خشه و پلانه‌که‌یان، راسته‌وخۆ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و ئه‌ردو غان و عه‌قڵی چه‌ق به‌ستوی ئه‌تاتورکه‌کان دابوو.
له دوای گۆڕانکاری هاوکێشەی سیاسییه‌کان، سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی داعش و تێكشکانی شه‌پۆله، یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی داعش، له رۆژئاوای کوردستان، ئه‌و خیانه‌ته‌ی زلهێزه‌کانی دنیاوتورکیا، له‌سیناریۆیه‌کی نوێ دا، دووباره کرایه‌وه.
یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه به ئیراده‌یه‌کی پۆڵاین، به ئه‌زمونێکی نوێ، به‌رگریان له بست به بستی خاکی نیشتمان، له رۆژئاوای کوردستان کرد، داستانی نوێ ی سه‌رده‌می جیهانگیریان به ئه‌فسانه‌ی نوێ تۆمارکرد.
ئه‌و جۆره هونه‌ریه‌ی به‌رگرییه‌ی یه‌کینه‌کانی گه‌ل و هیزه‌کانی سوپای دیموکرات، له‌و شه‌ڕه دژوار‌و نابه‌رامبه‌رانه‌دا، بوه مایه‌ی سه‌رنج و تێڕامانی لۆجیکانه‌ی هه‌موو دنیا، ئه‌و جۆره شه‌ڕی به‌رگرییه‌ی شه‌رڤانان له رۆژئاوای کوردستان، له ئه‌زمونی هیچ وڵاتێکی دنیا دا تۆمار نه‌کراوه. تراژیدیا‌کانی و به‌رگری و هه‌ڵوێست و چیرۆکه جه‌رگ بڕه‌کانی، سیناریۆی ده‌یان فیلمی سینه‌مایی جیهانی یه ویژدانی مرۆڤایه‌تی هه‌موو دنیایان شه‌رمه‌زار کرد.
له شه‌ڕی به‌رگری سه‌نگه‌ر دژ به شه‌پۆلی داعش دا (11) هه‌زار شه‌رڤان، دوا هه‌ناسه‌یان به نیشتمان سپارد. له‌شه‌ڕی به‌رگری سه‌نگه‌ر دژ به ئه‌ردۆغان، ده‌یان شه‌رڤان به خوێنی خۆیان خاکی نیشتمان یان سوورکرد، ده‌بوایه ئه‌و رووباره خوێنه‌ی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه بۆ پارێزگاری له نیشتمان دژ به داعشه‌کان و هیزه‌کانی سوپای پیاده‌و ئاسمانی تورکیای ئه‌ردوغان، کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی به پێی ئه‌و پرانسیپانه‌ی که تۆماریان کردوه، له پراکتیک دا جێبه‌جێی ناکه‌ن. ئه‌مجاره له هه‌ڵوێسێکی نوێ‌دا، 3 به‌نده‌که‌ی سیڤه‌ریان بکردایه به پراکتیک، هه‌رێـمی کوردستان یان بۆ کورد له کوردستانی رۆژئاوا دیاری بکردایه.
به درێژایی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی داعش، ئه‌ردوغان و ئه‌تاتورکه‌کان به نهێنی و به ئاشکرا، بێ سڵ کردنه‌وه له کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی، گه‌وره‌ترین پاڵپشتی داعش بوو.
ئه‌وسا یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه به خوێنی خۆیان، له سه‌نگه‌ری به‌رگری دا ، هه‌موو شاڵاوه‌کانی شه‌پۆلی داعشیان تێک شکاند، دواترئه‌ردۆغان و سوپای ئه‌تاتورک، به هه‌مان ستراتیژی داعشانه به به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی تر، جارێکی تر رۆڵی داعشێکی نوێ یان نواند. ئه‌ردوغان و سوپاکه‌ی و عه‌قڵی به‌سته‌ڵه‌کی ئه‌تاتورکه‌کان، له به‌رده‌م سه‌نگه‌ری به‌رگری یه‌کینه‌کانی گه‌ل و هیزه‌کانی سوپای دیموکرات، رووبه‌رووی هه‌مان چاره‌نووسی داعش کرانه‌وە.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts