عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: له سێداره‌نه‌دانی سوڵتان هاشم بێ رێزی و به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق و بچوکردنه‌وه‌ی ئه‌نفال و جینۆسایدی کورده!
له 20 /5/2007 بڕیاری دادگایی کردنی 432 تۆمه‌تباری ئه‌نفال، له دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق، له به‌غداد درا، تۆمه‌تباره‌کان بریتی بوو ن، له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به پله‌ی جیا جیا، له بواری سه‌ربازی و ئه‌منی و ده‌زگای موخابه‌رات و ئیستیخبارات و هێزی ئاسمانی و مسته‌شاری جاشی کورد.
یه‌کێک له‌و تاوانبارانه لیوا سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د بوو، له سه‌رده‌می ئه‌نفاله‌کان سه‌رکرده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ک بوو، له 21/ 2/ 1988- 18/ 3/ 1988، رۆڵی دیاری هه‌بوو له په‌لاماری ئه‌نفال، له دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه.
له دوای گۆرانکاری 9- 4- 2003 سوڵتان هاشم وه‌زیری به‌رگری عێراق ده‌سگیر کرا، له هۆڵی دادگای بالای تاوانبارانی عێراق، دانی به هه‌موو تاوانه‌کانی دا نا، راسته به‌شداری په‌لاماری ئه‌نفال –ی کردوه، ئاماژه‌ی به‌وه کرد:
( ئه‌و بڕیاره‌کانی سه‌رووی خۆی جێ به‌جێ کردوه )، دادگای باڵای تاوانبارا نی عێراق بریاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رکرد به‌م جۆره:
+ چوار سزای له سێداره‌دان.
+ دووسزای حوکمی هه‌تا هه‌تایی.
+ یه‌ک سزای 15 ساڵ زیندان کردن.
+ دوو سزای 7ساڵ زیندان کردن.
به پێی هه‌واڵی میدیاکان، له سه‌ر داوای سه‌لیم جبوری سه‌رۆکی په‌له‌مانی عێراق، سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د وه‌زیری به‌رگری عێراق هه‌وو توانای خسته گه‌ڕ، له زیندان به‌ری بده‌ن، به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی شیعه، وه‌ک سه‌دام ده‌ستوورو یاسایان کردوه به لاستیک، چۆنیان بوێت به مه‌زاجی خۆیان یاری پێ ده‌که‌ن.
سه‌رۆکه‌کانی عێراق وه‌ک سه‌دام به پێی هه‌ل و مه‌رجه کان، رۆڵی تۆتالیتاریتانهی خۆیان ده‌بینن، به‌رنامه‌و پالان و نه‌خشه‌ی ستراتیجی به‌ردوام بوونی ئه‌نفال و جینۆسایدی کورد په‌یڕه‌و ده‌که‌ن، ئه‌و بڕیاره یان بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی، ناڕه‌زایه‌کی زۆر له ئاسته جیاجیاکان، به بیانوی نه‌خۆشییه‌وه بڕیاری له سێدارەدانی سولتان هاشم یان جێ به جێ نه‌کرد.
ئه‌م کاره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد، به‌های ده‌ستووری عێراق و یاسا و رێساکانی دادگای باڵای تاوانبارانی عێراقی له به‌غدادی پایته‌خت دا، به‌تاڵ کرده‌وه، ئه‌وه‌یان خسته روو، ده‌سه‌ڵات دارانی عێراق له سه‌رووی ده‌ستوورو یاسا‌و رێساکانهوهن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به هه‌ماهه‌نگی سه‌رکرده‌کانی کورد، سوڵتان هاشم یان به ناو له زیندانی (الحوت ) له پارێزگای زیقار، وه‌ک پاڵه‌وان و سه‌رکرده‌یه‌کی دیاری عێراق دانا، وه‌ک که‌سێتی یه‌کی دیار‌و نمونه‌یی رێزیان لێگرت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له‌سه‌رۆکایه‌تی عێراق له به غداد، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، حکومه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مانی کورد له به‌غداد، په‌له‌مانی هه‌رێم له هه‌ولێر، حیزبه سیاسییه‌کان، رۆڵی لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵاتی یان نواند، وه‌ک ئامێرێک، بڕیاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیان جێ به جێ ده‌کرد.
سه‌رکرده‌کانی کورد ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی لیست و کورسی و شه‌ڕی دهسکهوتهکانیانیان بوون ، به‌رنامه‌ی ستراتیژی وتاری نه‌ته‌وه‌یی کورد یان نه‌بوو ، بۆ ئه‌وه‌ی بوار نه‌ده‌ن عه‌قڵی دۆگمای ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به سیناریۆ و بیانوی جیا جیا، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ستراتیژه شۆڤینانهیه، له به‌های تاوانی ئه‌نفال و جینۆسایدی کوردیان له‌م چه‌ند خاڵه‌دا که‌م کرده‌وه:
یه‌که‌م/ جێ به جێ نه‌کردنی بڕیاری یاسایی دادگای تاوانبارانی عێراق و پاراستی ژیانی تاوانبارانی ئه‌نفال، پاراستن و خزمه‌تکردنی ئه‌نفال چییه‌کان.
دووه‌م/ له‌به‌های یاسایی دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق یان که‌م کرده‌وه، بێ رێزیان به‌رامبه‌ر نواند.
سێیه‌م/ ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان له سه‌روو یاسا و داد گاوه دانا، وه‌ک سه‌دام، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید.
چواره‌م/ بۆ ئه‌وه‌ی به‌های تاوانی ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه و کۆمه‌ڵ کوژی فه‌یلییه‌کان و بێ سه‌روشوین کردنی بارزانیه‌کان که‌م بکه‌نه‌وه،کاڵ بکه‌نه‌وه، به‌تاڵی بکه‌نه‌وه.
پێنجه‌م/ تاوانی ئه‌نفال و جینۆساید ی کورد له‌سه‌ر ئاستی عێراق، بکه‌ن به کاره‌ساتێکی بچوک.
شه‌شه‌م/ توانیان ئه‌نفال وه‌ک جینۆساید وا بچوک بکه‌نه‌وه ، له ئاستی دنیای ده‌ره‌وه به جینۆساید نه‌ناسرێ.
حه‌وته‌م/ هه‌موو ئه‌و خاڵانه ئه‌وه دهسهلمین، سه‌رکرده‌کانی کورد له کوردستان و عێراق و ده‌روه‌دا، رۆڵیان له هیچ بڕیارێکی ستراتیژی دا نییه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال له ئاستی عێراق و ده‌ره‌وه به جینۆساید بناسرێ.
ئه‌وه‌تا سه‌رکرده‌کانی کورد بێ رێزی به‌رامبه‌ر به بڕیاره یاساییه‌کانی دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق ده‌که‌ن، سه‌رانی تاوانبارانی ئه‌نفال و مسته‌شاره‌کان ده‌پارێزن، پله‌و پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان پێ ده‌به‌خشن، گوێ له داواکاری که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان ناگرن.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts