ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: په‌یوه‌ندی كورد‌و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان.
هه‌ڵكه‌وته‌ی كوردستان له‌ناوچه‌یه‌كی گرنگ و سه‌ره‌ڕێی چه‌ندان له‌شكر و له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر، وه‌ك پردی په‌یوه‌ندی نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، له‌لایه‌كی تر بوونی نه‌وت و چه‌ندان جۆری كانهسروشتیهكان تیایدا، هه‌میشه مایه‌ی چاوتێبڕینی وڵاته زلهێز و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ناوچه‌كه‌و دنیابووه.
ئه‌م بارودۆخه له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا زیاتر جێگای سه‌رنج بووه، له‌هه‌ردوو جه‌نگی جیهانیدا، به‌هۆی چڕی شه‌ڕ له‌م ناوچه‌یه، گه‌وره‌ترین زیان به‌رئه‌م ناوچه‌یه كه‌وت، له‌جه‌نگی دووه‌می جیهاندا، یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌باكووره‌وه هاته‌ناو خاكی ئێران و به‌شێكی كوردستان كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیه‌ت، لهخوارووشهوه هاوپه‌یمانان و به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا چووه خاكی ئێرانه‌وه، ته‌نیا پایته‌خت و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به‌هاوكاری ئینگلیز به‌ده‌ست ناوه‌ند و حكومه‌تی ئێران مایه‌وه.
سۆڤیه‌ت له‌و به‌شه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دابوو ده‌یویست له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاری بێنێ، سیاسه‌تی ڕێبه‌رانی سۆڤیه‌ت ده‌رباره‌ی كوردستان به‌پێچه‌وانه‌ی ئازه‌ربایجان بوو، ده‌یانویست كورده‌كان بخه‌نه ژێرچاودێری خۆیان و بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان دژی ئێران كه‌ڵكیان لێوه‌ربگرن و له‌ناو سیاسه‌تێكی نادیاردا یارییان پێ بكه‌ن، كوردیش بهكهڵكوهرگرتن له‌و بۆشایی ئیداری و سیاسیه‌ی ئێران ویستی ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه، ئه‌وه‌بوو له‌و قۆناغه‌دا كۆماری كوردستان له‌مه‌هاباد به‌سه‌رۆكایه‌تی قازی محه‌مه‌د پێكهات و كورد به‌دڵگه‌رمی و خۆشه‌ویستیه‌كی زۆره‌وه به‌پیر بارودۆخه‌كه‌وه چوو.
ئه‌و مێژووه كورته‌ی یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نی كۆماری كوردستان، یه‌كێكه له‌گرنگترین قۆناغه‌كانی مێژووی گه‌له‌كه‌مان، كورد ده‌یویست له‌وبارودۆخه تایبه‌تیه‌ی هاتبووه ئاراوه سوودوهربگرێ، ته‌نیا ئاواتیان دامه‌زراندنی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ و دیاریكردنی چاره‌نووسی كوردبوو، كێشه‌ی سه‌ره‌كی كورد ئه‌وه‌بوو پێویستیان به‌سۆڤیه‌ت بوو، له‌و ڕۆژگاره‌دا باشترین و نزیكترین ئارهكتهر سۆڤیه‌ت بوو، به‌ڵام دوای كۆنفڕاسی تاران به‌ره‌به‌ره سیاسه‌تی سۆڤیه‌ت له‌ئێران گۆڕا، ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیای فاشیست له‌خاكی سۆڤیه‌ت و نزیك بوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای سوور له‌سنووره‌كانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا و ده‌رهێنانی ده‌ملیۆن تۆن نه‌وت له‌ناوچه‌كانی باشووری ئێران له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه، ئاره‌زووی سۆڤیه‌ته‌كانی بزواند و گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه نه‌وتیه‌كانی ئێران و شوێنه‌كانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ساڵی 1943دا، له‌سیاسه‌تی سۆڤیه‌تدا شوێنی گرت.
سه‌ره‌ڕای ئومێد و باوه‌ڕی سهرۆكهكوردهكان به‌سۆڤیه‌ت، به‌ڵام ڕێبه‌رانی سۆڤیه‌ت له‌و ترسه‌ی نه‌كا كورده‌كان له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه هاندرابن و ناوچه‌ی ورمێ بشێوێنن، زۆربه‌توندی دژی كرده‌ی سه‌رۆكه عه‌شیره‌ته كورده‌كانی ورمێ وه‌ستان، له‌نامه‌یه‌كی نهێنیدا لهمپهرخستهبهر گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای ئێرانیان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كانی سوپا و كارگێڕانی سیاسی سۆڤیه‌ت بۆ ورمێ مه‌حكوم كرد، له‌و نامه‌یه‌دا كهبهئیمزای مۆڵۆتۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت ئاراسته‌ی باڵوێز و كۆنسوڵگهرییهكان و فه‌رمانده‌كانی له‌شكری سۆڤیه‌ت كراوه هاتووه: “ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێین پشتیوانیكردن و یارمه‌تیدانی كورد له‌پێناوی هه‌وڵ و تێكۆشانیان بۆ به‌دیهێنانی خودموختاری و دامه‌زراندنی كوردستانێكی ئازاد دروست نییه، چونكه له‌هه‌لومه‌رجی ئێستای ئێران‌دا ئه‌وه داوایه‌كی بێ بناغه و دواكه‌وتووانه‌یه”، له‌م باره‌یه‌وه (ئار. جی. ڕۆزفێلت) نووسه‌ری كتێبی “كۆماری كورد له‌مه‌هاباد” ده‌نووسێت: ” له‌سه‌ره‌تادا سۆڤیه‌تیه‌كان به‌وه نه‌گه‌یشتبوون، له‌ناو كورددا كاربكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌وان له‌ساڵی 1942 به‌بانگكردنی گه‌وره ده‌ره‌به‌گه‌كان بۆ باكۆ جارێك ئه‌و كاره‌یان كردبوو، ته‌نانه‌ت له‌به‌هاری ئه‌و ساڵه‌دا دوای هێرشی كورده‌كان بۆ سه‌ر گونده‌كانی به‌ری ڕۆژئاوای گۆڵی ورمێ، سۆڤیه‌ت سوپا و ژانده‌رمه‌ری ئێرانی هێنایه‌وه و دایمه‌زرانده‌وه، ” هه‌رچه‌نده ئه‌وان به‌هۆی بێده‌سه‌ڵاتی له‌ئاست سوڤیه‌تدا ده‌ره‌تانی هیچ چه‌شنه جموجۆڵێكیان بۆ نه‌مابووه‌وه”.
ئه‌و كاته گه‌لی كورد له‌دۆخێكدا نه‌بوو په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌مه‌لایه‌ن بێت، به‌ناچاری هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانی بهسۆڤیهتهوه به‌سته‌وه، به‌ڵام سۆڤیه‌ت وه‌ك هه‌میشه په‌یوه‌ندیه‌كانی وه‌ك تاكتیكی كاتی به‌كارده‌هێنا، له‌لایه‌كی تر ئه‌و په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانێتیه‌ی كورد له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت هه‌یبوو بووه هۆی توڕه‌بوونی هێزه‌كانی ناوچه‌كه، توركیا سكاڵای له‌سۆڤیه‌ت كرد، كهبهدژی توركیان و ئێران و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، ده‌یه‌وێت هاوكاری كورده‌كان بكات بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، به‌هۆی په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌تدا هێزه‌كانی رۆژهه‌لات و رۆژئاوا هیچ مهیلێكیان بۆ كورد نه‌بوو، وه‌ك دوژمن و نه‌یار لێیان ده‌ڕوانی و له‌به‌رامبه‌ردا هێزه رۆژئاواییه‌كان پشتی ئێرانیان گرت.
له‌كاتێكدا كورد تاكههیوای سۆڤیه‌ت بوو، كه‌چی ئه‌وان به‌گومانه‌وه لهكوردیان ده‌ڕوانی، كۆمیساریۆڤ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنسوڵی سۆڤیه‌ت له‌ورمێ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی مۆسكۆ ده‌نووسێت:” ده‌كرێت بڵێین زۆربه‌ی سهركردهكوردهكان، كه‌باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه ته‌نیا به‌یارمه‌تی سۆڤیه‌ت به‌ده‌ست دێت، بۆ ئه‌م كاره‌ش ئاماده‌ی هه‌موو چه‌شنه هاوكارییه‌كی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تن و ده‌ڵێن له‌سیاسه‌تی كۆڵۆنیالیستی ئینگلیز ته‌نیا ده‌بێت چاوه‌ڕێی كۆیلایه‌تی كوردبكرێت، به‌ڵام ئه‌م وتانه پێده‌چێت مه‌به‌ستێكی گڵاویان به‌دواوه‌بێت. كورد بهقازانجیانه ئێستا له‌گه‌ڵ ئێمه به‌ئاشتی بژین، ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌پشتی ئێمه بشارنه‌وه، به‌ڵام هیچ كاتێك سهركردهگهورهكانی كورد بهڵسۆزییهوه له‌گه‌ڵ ئێمه نابن و تاسه‌ر هاوكاری كردنیان له‌گه‌ڵ ئێمه نابێت، سهركردهكوردهكان له‌سه‌ر كێشه سه‌ره‌كیه‌كان و قۆناغه گرنگه‌گان، پتر كهینوبهینیان له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان هه‌یه.
به‌داخه‌وه كورد هه‌میشه له‌كاتی ڕێكه‌وتن و به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و ئاشكرای نه‌بووه، له‌نێوان كورد و هێزی به‌رامبه‌ر، هه‌میشه په‌یوه‌ندیه‌كانی بێ به‌ڵگه‌و نوسراوبووه، ئه‌مه‌ش بووته‌هۆی ئه‌وه‌ی دواتر ئه‌و هێزانه له‌به‌ڵێنی خۆیان پاشگه‌زببنه‌وه و كوردیش ماڵ‌وێران و دهستخهرۆبێت، تائێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت، یه‌كێك له‌هه‌ڵه زۆر كوشنده‌كانی كورد ئه‌وه‌یه، هاوپه‌یمانێتی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پته‌وی دوور مهودانیه، به‌درێژایی مێژوو به‌م شێوه‌یه دووباره‌بۆته‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌شی ههرشكست و تێداچوون بووه، بۆنموونه: هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێدا كۆماری كوردستان به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌تدا هاوپه‌یمان بووه، هاوپه‌یمانیه‌ك هیچ گه‌ره‌نتیه‌كی بۆ كورد تێدانه‌بووه، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا فراوان نه‌كردبوو، ته‌نیا پشتی به‌سۆڤیه‌ت به‌ست بوو، ئه‌م كاره‌ی بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌یه‌ك جوڵه‌ی سۆڤیه‌ت هه‌موو شتێكی له‌ده‌ست بچێت، هێزه هه‌رێمی و رۆژئاواییهكانیش به‌دوای فرسهتێكهوه بوون، بۆ نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیه‌ت له‌ناوچه‌كه، ئه‌وه‌بوو له‌كۆتایدا سۆڤیه‌ت كشایه‌وه و كۆماری كوردستان ڕوخا.
ئه‌وه ڕاسته به‌شێكی كێشه‌كان ناوخۆیی بوو، كۆماری كوردستان هێشتا نه‌یتوانیبوو بارودۆخه‌كه ڕێكبخات، ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست هێندێك له‌خه‌ڵكی نهشیاودابوو، كێشه و ناته‌بایی نێوخۆیی و سازانی هێندێك ده‌ره‌به‌گ و شێخ و مه‌لا له‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی ناوه‌ندیدا. هه‌روه‌ها ماندووبوونی خه‌ڵك له‌حاڵه‌تی وه‌ستانی به‌ره‌كانی شه‌ڕ و ڕێگانه‌دانی به‌ره‌وپێشچوون و هێرشكردن بۆ سه‌ر دوژمن، ئه‌مانه هه‌موو هۆكاری له‌ده‌ستدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بوو كورد به‌ده‌ستی هێنابوو له‌كۆماری كوردستاندا.
به‌ڵام لایه‌نه گرنگ و خهمهێنهرهكهی ئه‌وه‌بوو، به‌پێی سیاسه‌تی زلهێزه‌كان ده‌بوایه به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی تێداڕهچاوبكرێ، بۆئه‌مه‌ش كورد كرایه قوربانی، قوام سه‌ڵته‌نه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران له‌سه‌فه‌رێكدا بۆ مۆسكۆ بهڵێنیدا نه‌وتی باكوور بدابه سۆڤیه‌ت، له‌به‌رامبه‌ر سپاردنی نه‌وتی باكووری ئێران یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت پاشه‌كشه له خاكی ئێران بكات و وازله هاوكاری كورد بێنێ، له‌لایه‌كی تر سه‌رۆكانی هاوپه‌یمانان (چرچیل، ڕۆزفێڵت، ستالین) له‌كۆنفراسی تاران بڕیاریاندا شه‌ش مانگ دوای كۆتاییی هاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی هێزه‌كانیان له‌ئێران بكشێننه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كیه‌تی خاكی ئه‌و وڵاته به‌ڕه‌سمی بناسن، دواتریش پاشه‌كشێی سۆڤیه‌ت له‌كوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و له‌ژێر گوشاری ڕۆژئاواییه‌كان، ئه‌مانه بوون به‌هۆكاری شكست و قوربانی و نه‌هامه‌تی كورد، به‌ڵام هیچ هۆكارێك هێنده‌ی كشانه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت گورزی گورچكبڕی لهكۆمارهكه نه‌دا.
بۆیه كورد ده‌بێت ئه‌زموون له‌هه‌ڵه مێژوویی و ڕووداوه‌كانی ڕابردوو وه‌ربگرێت، له‌مه‌ودوا به‌ستراتیژیه‌تی خۆیدابچێته‌وه و سوود له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ربگرێت، له‌نێوانیاندا سوود له‌كێشه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان وه‌ربگرێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاریبهێنێت.
دۆخی ئێستای كورد دۆخێكی هه‌ستیاره، ئه‌گه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێست و ئه‌نجام دووباره بكاته‌وه، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه و سوودوهرنهگرتنه له‌هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو، ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد په‌یوه‌ندییه‌كانی فراوان و هه‌مه‌لایه‌ن بكات، بۆ ئه‌مه‌ش سوود له‌دۆسته‌كانی رۆژئاوای وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها لهرۆژههڵاتیشدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه دیار و شیاوه‌كان پته‌وبكات، بۆئه‌وه‌ی پاڵپشتیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌بێت و وه‌ك ڕابردوو به‌كردارێكی پێچه‌وانه هه‌موو شتێكی له‌ده‌ست نه‌چێت.
له‌م بارودۆخه‌ی ئێستاش به‌هۆی بوونی هێزه رۆژئاواییه‌كان له‌ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا، سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئهمریكاو هاوپه‌یمانان كورد پێویسته په‌یوه‌ندی له نێوان هێزه هه‌رێمیه‌كانی ناوچه‌كه فراوان بكات، به‌ته‌نیا پشت به‌ئه‌مریكاو وڵاتانی تری رۆژئاوا نه‌به‌ستێت، ئه‌گینا به‌كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌مان سیناریۆ دووباره ده‌بێته‌وه، به‌كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ته‌واوده‌بێت، پێویسته كورد سیاسه‌تێكی باش په‌یڕه‌وبكات له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی سوودلهبوونی هێزه بیانیه‌كان له‌ناوچه‌كه وه‌ربگرێت، ئه‌مه ئه‌سته‌م نیه، به‌ڵام پێویستی به‌هه‌وڵ و تێكۆشان و به‌رنامه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك هه‌یه.
بیرهێنانه‌وه‌ی مێژوو و ئاماژه‌دان به‌ڕووداوه‌كان و هۆكاره‌كانی شكستی ڕابردوو، بۆ سوودوه‌رگرتن و وریابوونه‌وه‌یه، تاكو هه‌مان كاره‌سات و شكست و ئه‌نجام دووباره نه‌بێته‌وه، بۆیه له‌بیرهێنانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان گرنگتر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره بۆ دۆخی ناله‌باری كورد، كهپهیوهندییهكانی هه‌مه‌لایه‌ن بكات و ته‌نیا له‌وڵاتێكدا چڕی نه‌كاته‌وه، چونكه به‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه‌ی له‌سۆڤیه‌تی جاران ڕوویدا، دووباره هێزه ناوچه‌یی و ده‌ره‌كیه‌كان له‌كورد ده‌چنه‌وه كه‌مین، بۆیه خوێندنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه و هه‌نگاونان بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان باشترین ڕێگایه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد. بۆئه‌مه‌ش پێویسته سوود له‌كه‌ناڵه جیاوازه‌كان وه‌ربگرێت و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكاته نێوه‌ندگیر و چه‌سپاندنی ئه‌نجامی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، بۆئه‌وه‌ی نه‌بێته قوربانی و یاری به‌چاره‌نووسی كورد نه‌كرێت و جارێكی تر هه‌روا به‌ئاسانی تووشی شكست و كاره‌سات نه‌بێته‌وه.