عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: به سیناریۆی سه‌رکرده‌کان، براکان یه‌کتریان ده‌کوشت.
شه‌ڕی ناوخۆی برا کوژی، هیستریا ی خوین رشتنی براکانه، به ده‌ستی یه‌کتری. به فیت و سیناریۆ و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی داگیر که‌رانی نیشتمان، یاریان به عه‌قڵی سه‌رکرده‌کانی کورد کردوه، له سه‌رده‌می ئه‌ماره‌ته‌کانه‌وه ده‌یان و سه‌دان زنجیره شه‌ڕ له نێوان براکان دا به‌رپا کراوه.
ئیمپراتۆری تورکی عوسمانی ئیسلامی سونی و ده‌وڵه‌تی فارسی سه‌فه‌وی ئیسلامی شیعه، به پێ ی مه‌زاج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان، یاریان به عه‌قڵی سه‌رۆکی ئهمارەته کورده‌کان و سه‌ره‌ک خێڵ و رابه‌ره ئاینییه‌کانی کورد کردووه. شه‌ڕی خۆکوژی به‌رامبه‌ر یه‌کیان پێ کردون، ده‌یان مه‌رگه‌ساتی تاوانیان به کورد به ده‌ستی کورد ، به‌رامبه‌ر به یه‌کتری پێ کردون.
ئه‌و یاده‌وه‌ریانه‌ی تراژیدیای خوین رشتن و تاڵانیانه، له لاپه‌ره‌کانی مێژووی کورد، تۆمارێکی شه‌رمه‌زاری هستریاو شێتێتی و گێلێتی و رسواییه.
له‌دوای شه‌ڕی چڵدێرانهوه، تورکیا‌و ئێران له سه‌دان سیناریۆ ی جیاجیا دا، گه‌مه‌یان به عه‌قڵی سه‌رکرده‌کانی کورد کردووه. تا ئیستاش ئه‌و گه‌مانه هه‌ر به‌رده‌وامه.
تورکیا و ئێران و عێراق و ململانێ و شه‌ڕه کانی خۆیان، به سه‌رکرده‌ی حیزبه سیاسییه‌کانی کورد کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی کورد به کورد به کوشت بده‌ن، خاکه‌که‌یان بکه‌ن به دۆزه‌خی شه‌ڕگه.
له‌شۆڕشی ئهیلوول دوای ئاڵوزیی و ململانییه‌کانی نێوان باڵی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و باڵی مه‌لامسته‌فا، له ته‌موزی 1964 تا ئازاری 1970 شه‌ڕی مه‌لای و جه‌لالی سه‌ریان هه‌ڵدا، ئه‌م نیشتمانه‌یان کرد به شه‌ڕگه، ژیانیان له هاوڵاتیان کرد به نه‌هامه‌تی و دۆزه‌خ.
ده‌یان پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌و کادرو سه‌رکرده‌یان له‌یه‌کتری کوشت، جه‌رگی سه‌دان دایکیان بڕی، منداڵیان بێ باوک کرد. ژنیان بێوه‌ژن کرد، توندوتیژی و رق و کینه‌و بوغز‌و کوشتن و بڕین و تۆڵه کردنه‌وه‌یان، کرد به کلتووری کورد.
دوای هه‌ره‌س، هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی نوێ جارێکی تر، حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان له‌و گوند‌و شاخ و دۆڵ و نشێوی ناوچه ئازادکراوه‌کان، به بیانوی جیاجیا‌و به سیناریۆیو به‌رنامه‌ی نه‌خشه بۆ کێشراو، لوله‌ی چه‌که‌کانیان ئاراسته‌ی یه‌کتری کرده‌وه، به‌ربونه گیانی یه‌کتریی، ده‌یان پێشمه‌رگه‌و کادرو فه‌رماندو سه‌رکرده‌یان له یه‌کتری کوشت. لاپه‌ڕه‌یه‌کی تری خۆکوژی و شه‌رمه‌زاری یان تۆمار کرده‌وه.
دوای راپه‌رین و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم، جارێکی تر شه‌ڕی ناوخۆ له شارۆچکه‌و شاره‌کانه‌وه به‌رپا بوو. سه‌رکرده‌ی حیزبه کوردییه‌کان، هه‌موو توانای هێزی پێشمه‌رگه‌و ژێرخانی ئابوری ئه‌م نیشتمانه‌و میدیا زه‌به‌لاحه‌کانیان بۆ شه‌ڕی براکوژی خسته‌وه کار.
هه‌ر هه‌موو حیزبه‌کان ستراتیژی شه‌ڕی براکوژیان پێ ره‌وا بوو، هه‌رحیزبێک هه‌موو ماف و هه‌ق و ره‌واییه‌کی به خۆی دابوو ناهه‌قیشی بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ی دیاری کردبوو.
له 1964 تا 1970 و له 1994 تا 1998 کورد مێژوویه‌کی پڕ له تاوانی برا کوژی به‌رده‌وامی هه‌بووه. ده‌یان چیرۆکی تراژیدیای جه‌رگ بڕی وا ده‌بینرێت، ئه‌و جۆره کوشتنانه‌ی کورد به‌رامبه‌ر به کورد کردویه‌تی، له نێو هیچ گه‌ل و وڵاتێکی دنیادا رووی نه‌داوه. ده‌یان تاوانی جانه‌وه‌رانه‌ی یه‌کتر کوشتن و دیل کوشتن و دزی و تاڵانی زوڵم و سته‌می غه‌دری تا سه‌ر ئێسقانیان، به‌رامبه‌ر به یه‌کتری کردوه.
تا ئیستا گرێی ئاڵۆزی جه‌لالی و مه‌لایی له ساڵی 1964 تا ئیستا 2021، ئه‌وه 57 ساڵ هه‌رماوه، حیزبه‌کان ئه‌و گرێی رق و کینه و بوغزانه ده‌که‌ن به وشه‌ی ناشیاو جنێوی تازه‌و رۆحی تازه‌ی به رق و کینه‌ی نوێ و وانه‌ی نوێی دژایه‌تی پێ په‌روه‌رده ده‌که‌ن. گه‌نجه‌کان به‌و جۆره دیارده نه‌شیاوانه مدمین ده‌که‌ن، به کلتووری توند‌و تیژی دژایه‌تی یه‌کتری و دڵره‌ق بن به‌رامبه‌ر به یه‌کتری بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی یه‌کتری بکه‌ن. تۆڵه به جۆرێک له ناخی زۆربه‌یان دا چێنراوه به خوینی یه‌کتری تینون.
حیزبه کوردییه‌کان به جۆرێک لایه‌نگرو ئه‌ندامه‌کانیان په‌روه‌رده ده‌که‌ن (ئه‌و حیزب و ره‌نگه‌ی وه‌ک خۆیان نه‌بێت، مایه‌ی گومانه و دوژمنه، ده‌بێت به‌رامبه‌ری بوه‌ستیته‌وه ).
تا ئێستا سه‌رکرده‌ی حیزبه کوردییه‌کان دانیان به‌وه‌دا نه‌ناوه، شه‌ڕی برا کوژییهکانیان هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه. تاوانی مێژووییه و خۆیان مه‌قاش و ئامێری ده‌ستی داگیرکه‌رانی نیشتمان و سێبه‌ری دوژمنانی کورد بوون، به بڕیاری تورکیا‌و ئێران، ئه‌م خاکه‌یان کرد بهشهڕگه براکانیان به‌یه‌کتری به کوشت ده‌دا.
دوای زنجیره شه‌ڕه‌کان و تراژیدیای خوین رشتنی برا کوژی، سه‌رکرده‌کان ده‌ڵێن: ئێمه شه‌ڕمان ههڵنهگیرساندوه.
شه‌ڕی براکان، بڕیاری سه‌رکرده‌کان بوو، له عه‌قڵی نا حه‌کیمانه‌و ده‌رونی سه‌رکرده‌کانی کورده‌وه، له سه‌ره‌وه، شۆ ڕبوهتهوه بۆ خواره‌وه، کردیان به گرێی یه‌کی ئاڵۆزی سایکۆلۆجی خۆیان و خه‌ڵک. هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کیان خۆی به تاقه سه‌رکرده‌ی پێشه‌نگ ده‌زانێت، له گۆشه نیگایه‌کی بیرته‌سکی حیزبه‌که‌یه‌وه هه‌موو به‌ها باڵاکانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و کلتووری کورد و خوینی شه‌هیدان و جینۆسایدی کورد ده‌که‌ن به قوربانی ده‌سه‌ڵاتی نه‌رجسیه‌تی خۆیان و خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌و حیزبه‌کانیان.