عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: شه‌ڕی ناوخۆی که‌ڵه‌شێره‌کان/ بەشی دووەم.
شه‌ڕی کورد کوشتن و برا کوشتن، ترس و دڕندایه‌تی و نه‌رجسییه‌تی سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورده به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتریی. دیارده‌ی توندوتیژی پڕ له قین و بوغز‌و تۆڵه کردنه‌وه‌یه له یه‌کتریی. گرییهکی ئاڵۆزی ده‌رونی یه، بۆ گه‌یشتن به کورسی تاک ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات.
سه‌رکرده‌کانی کورد له به‌رده‌م داگیرکه‌رانی خاک دا، لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵاتن. به‌رامبه‌ر به یه‌کتری ئازا‌و قاره‌مانن. به مه‌زاجی عه‌قڵی ناحهکیمانهیان، خاوه‌نی بڕیارن و هیز دژی به یه‌کتری کۆده‌که‌نه‌وه. بۆ په‌لاماردان و کوشتن و تۆڵه‌کردنه‌وه له یه‌کتری، دوور له زمانی گفتۆگۆو زمانی رێز‌و له یه‌کتر گه‌یشتن و یه‌کتر قبوڵ کردن.
لاپه‌ره‌کانی مێژووی کورد پڕه له شه‌ڕی برا کوشتن و کورد کوشتن، پڕه له ده‌یان دیمه‌نی تراژیدیای جانه‌وه‌رانه‌ی شه‌رمه‌زاریی.
گه‌ر بڕوانینه لاپه‌ره‌کانی لیستی شه‌هیدانی ئه‌م نیشتمانه، به ده‌یان و به سه‌دان، ناوی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده و سه‌رکرده‌ی کورد ده‌بینن، له سه‌نگه‌ری کورد کوشتن دا، لوله‌ی چه‌که‌کانیان ئاراسته‌ی سنگی یه‌کتری کردوه، خوێنی یه‌کتریان رشتووه به سیناریۆی سه‌رکرده‌کان رشتووه.
دیارده‌ی جانه‌وه‌رانه‌ی شه‌ڕی کورد کوشتن، به هه‌ر بڕو بیا ن‌و و سیناریۆ و بڕیارێکی ناحه‌کیمانه‌ی ئه‌م سه‌رکردانه‌ی کورد، تاوان و خیانه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی یه. هیچ ده‌ستوورو یاسا‌و رێسا‌و ویژدانێک قبوڵی ناکات.
ئه‌رکی هه‌موو تاکێکی کورده، به هه‌موو بیر‌و بۆچونه جیا جیا کانه‌وه، به یه‌ک ده‌نگ و به یه‌ک هه‌ڵوێست، دژی شه‌ڕی کورد کوشتن بین. با له‌مه زیاتر داگیرکه‌رانی خاک، یاری به عه‌قڵی سه‌رکرده‌کانی کورد نه‌که‌ن، با نیشتمانه‌که‌مان نه‌بێت به گۆڕپانی شه‌ڕ، با لاپه‌ره‌کانی مێژوو به خوێنی یه‌کترکوشتن له‌مه زیاتر رسواو شه‌رمه‌زار نه‌که‌ین.
(7)
(تاعون خۆی بۆ جه‌وله‌کانی تری شه‌ڕ ئاماده کردووه )
که‌ڵه‌شیری تاعون سوورێکی ره‌ش باوه، تا ئێستا 15که‌ڵه‌شیری له شه‌ڕه‌کان دا به‌زاندووه، له به‌ر ئه‌وه ناویان ناوه تاعون. له بهنڕهتا له ره‌چه‌ڵه‌کی کوڕی تاعونه، باوکی ناوپانگی به ئازایه‌تی هه‌بوو،کوڕه‌که‌شی چووه‌ته‌وه سه‌ر باوکی. له‌شه‌ڕدا شه‌قه‌کانی به قه‌د کوته‌کێک ده‌بێ، ته‌مه‌نی ساڵێک و 2مانگه. له ساڵی 1966تاعون سه‌نگه‌ری شه‌ڕی له که‌رکوکه‌وه گواسته‌وه بۆ سلێمانی. له کاتی شه‌ڕدا به شه‌قه‌کانی که‌ڵه‌شیری به‌رامبه‌ری له په‌ل و پۆ ده‌خات. کێشی 5 کیلۆیه. خاوه‌نه‌که‌ی عه‌به خڕه‌ی چوارباخه، ئێستا خۆی ئاماده‌کردووه بۆ جه‌وله‌ی شه‌ڕه‌کانی تر.
(8)
( باوکی کوێره ئه‌بو سه‌یفه و دایکی سکسه )، که‌ڵه‌شێری کوێره زۆر ئازایه، ره‌نگی سوورێکی تۆخه باڵای به‌رزه، کوڕێ ئه‌به سه‌یفه یه‌و دایکی (سکس )، به مانای لۆری که زۆر به‌هێزه،کێشی 7 کیلۆیه. کوێره تا ئێستا له 8 شه ڕ‌دا سه‌رکه‌وتووه، بایی 7 هه‌زار دیناری سویسرییه، وه‌چه‌کانی زۆر به ناوبانگن. خه‌ڵک جوجهڵکانی به 2 -3 هه‌زار دینار ده‌کڕن، کوێره له شه‌ڕدا چاوێکی کوێر بووه، له‌شه‌ڕدا به یه‌ک چاوه‌وه به قه‌د هه‌ردوو چاوه‌که‌ی ده‌ڕوانێ، به چوارده‌وری خۆی دا، هه‌ست ناکات چاوێکی کوێره، کوێره له‌شه‌ڕدا له ( راجیمه ) و ( ئهبوسیف ) – ی برای خۆی بردوه‌ته‌وه، ئێستا له سلێمانی یه و هیچ كه ڵهشێرێک ئاماده نییه له گه‌ڵیدا شه‌ڕبکات، ئێستا خه‌ڵک له ئێران و تورکیا‌و به‌غداد و شاره‌کانی تر ی عێراق ده‌گه‌ڕێن به دوای که‌ڵه‌شێرێک دا بتوانێ شه‌ڕ له گه‌ڵ کو ێره‌دا بکات.
(9)
( ده‌ماوه‌ند له تارانه‌وه هاتووه )
ده‌ماوه‌ند که‌ڵه‌شێرێکی ره‌نگ سووره، ته‌مه‌نی 9 مانگه، کێشی 3 کیلۆیه، ئێستا په‌راوه‌ی 20 ده‌قیقه‌ی پێ ده‌که‌ن، ئه‌م کهڵهشێرهیان له تارانه‌وه بۆ کاک پشکۆ عه‌بدوڵڵا هێناوه، پێشبینی ئه‌وه له ده‌ماوه‌ند ده‌کرێ، له جه‌وله‌کانی تری شه‌ڕی ناو خۆدا،که‌ڵه‌شێرێکی به توانا‌و ئازای لێ ده‌ربچێ.
(10)
(مریشکی سه‌قاته و کۆمانسۆ وه‌چه‌ی باش ده‌خه‌نه‌وه )
ئێمه له‌م ریپۆرتاجهدا زیاتر گرنگیمان داوه به که‌ڵه‌شێر، به‌ڵام که‌ڵه‌شێر به ته‌نیا هەموو شتێک نییه. مریشکیش وه‌ک که‌ڵه‌شێر گرنگی و باهای تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، به تایبه‌تی له خستنه‌وه‌ی جۆری وه‌چه. ئێستا مریشکی (سه‌قاته و کۆمانسۆ ) زۆر باشه .
(11)
(مه‌لیک وازی له‌شه‌ڕ هێناو رووی کرده ئێران )
که‌ڵه‌شێری مه‌لیک زه‌ردو سوور بوو، باڵای مام ناوه‌ند بوو، شامیهکی ره‌سه‌ن بوو، چاوی شین بوو له قوڵایی دا بوو، باوکی مه‌لیک دۆکی بوو، وایه سه‌گ بوو، دایکی هیندی بوو،کێشی 6 کیلۆ بوو، نرخی مه‌لیک 3 هه‌زار دینار بوو. له ساڵی 1994-ه‌وه تا 1997-ه‌وه ، له 20شه‌ڕدا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، له دوایی دا ىڕوای به‌شه‌ڕی ناوخۆ نه‌ماو رووی کرده ئێران.
(12)
(خڕه تور له ته‌کنیکی شه‌ڕی ده‌زانی )
خڕه تور که‌ڵه‌شێرێکی سووری کاڵ بوو، باڵای کورت و چاوی زه‌ق بوو، پۆپنه‌ی تاجی بوو، باوکی ئه‌بوسه‌یف بوو، دایکی له (زمایل )بوو. ئه‌م که‌ڵه‌شیره خاوه‌نی ئه‌زمونی شه‌ڕ بوو، شاره‌زایه‌کی ته‌واوی له ته‌کنیکی شه‌ڕدا هه‌بوو. له کاتی شه‌ڕدا خۆی ده‌کرد به مردوو. له ناکاو له شوێنێکی کاریگه‌ری که‌ڵه‌شێری به‌رامبه‌ری ده‌دا و ده‌ی تاساند.کێشی 5 کیلۆ بوو، تا ئێستا له 10 شه‌ڕدا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه. له ساڵی 1997 دا مرد. دوای خۆی وه‌چه‌یه‌کی زۆری خستوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش شاره‌زای هه‌موو جۆره‌کانی ته‌کنیکی شه‌ڕن، خاوه‌نه‌که‌ی حاجی به‌هادینه.
(13)
( تورکی له شه‌ڕدا ملی به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌شکێنێ)
که‌ڵه‌شیری تورکی سوورێکی خورماییه، باوکی تورکیه و دایکی ئه‌فغانی یه. ده‌نووک و ملیان کورته، کلکیان پانه‌و رانیان ئه‌ستووره. قاجیان کورت و ئه‌ستووره، چاویان له قوڵایی دایه. له‌شه‌ڕدا گورج و گۆڵن و به ده‌وری که‌ڵه‌شێری به‌رامبه‌ری دا ده‌سوڕێته‌وه، له ناکاو له سه‌ری ده‌دات. شه‌قه‌کانی توند‌و کاریگه‌ره، له‌شه‌ڕدا چاوی که‌ڵه‌شێری به‌رامبه‌ری کوێر ده‌کات، ملی ده‌شکێ، هیچ که‌ڵه‌شێرێک له ماوه‌ی سه‌عاتێک دا به‌رگری پێ ناکرێ، گه‌ر له به‌رده‌میا هه‌ڵنه‌یه‌ت، ده‌یکوژێ. خه‌ڵک شار به شار به‌دوای دا ده‌گه‌ڕێن. نرخیان 3 هه‌زار دیاری سویسری یه، یه‌ک هێلکه‌ی بایی 100دیناری سویسری یه، خواردنیان ( گه‌نمه شامی، گه‌نم، هێلکه، ئارد، سریلاک،کشمیش، کوێزه، ئه‌م که‌ڵه‌شێرانه نابێ زۆر لای مریشک بن، خاوه‌نه‌کانیان وه‌چه‌کانیان ناده‌ن به که‌س.
(14)
ئه‌فغانی به قاچاخ گه‌یشتوه‌ته کوردستان )
که‌ڵه‌شیری ئه‌فغانی له بنه‌ره‌تا ئه‌فغانی یه، به قاچاخ گه‌یشتوه‌ته کوردستان. ره‌نگیان شینه‌و چاویان شینه و له قوڵایدا یه، ده‌نوکیان کوڵه‌و پۆپنهیان ده‌گاته سه‌ر ده‌نوکیان، پشتیان پانه‌و کلکیان درێژه. له شه‌ڕدا زۆر به خێرایی به چوارده‌وری خۆی دا ده‌خولێته‌وه، بۆ ماوه‌ی 2 سه‌عات شه‌ڕ ده‌کات. باشترین که‌ڵه‌شیری دنیایه،کێشیان 5 کیلۆیه و نرخیان له 7-8 هه‌زار دیناری سویسریه، کاک که‌مال مه‌حمود که‌ڵه‌شیری ئه‌فغانی هه‌بوو ئه‌ویش مرد.