عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: موختاره‌کان نوێنه‌ری داواکاریی خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کن یا ده‌سه‌ڵات!
دایکی شه‌هیدێك وتی: که هاتن جگه‌رگۆشه‌که‌م ببه‌ن، موختاری گه‌ڕه‌کیان له گه‌ڵ دابوو، ئه‌و هیچی نه‌وتبوو، ته‌نیا ده‌ست نیشانی ماڵی ئێمه‌ی بۆ کردبوون، کوڕه‌که‌میان په‌ل به‌ست کرد، له‌و رۆژه‌وه سۆراغی نییه‌و ونه، ته‌رمه‌که‌شیان پێ نه‌داینه‌وه،گۆڕی ونه.
پێشمه‌رگه‌یه‌کی دیرین وتی: دوای چه‌ند مانگێک که له‌شاخ بووم، باوك و دایك و خوشک و برام ده‌سگیر کران، دوو برام دوو ساڵ له به‌ندیخانه‌ی سلێمانی و به‌عقوبه زیندان کران، ئه‌منه‌کان له گه‌ڵ موختاری گه‌ڕه‌ک ناوی هه‌موو که‌لوپه‌لی ماڵه‌که و کتێبخانه‌که‌م یان نوسی، ژنانی گه‌ڕه‌ك به گریان و پارانه‌وه به موختاری گه‌ره‌کیان وت: با هه‌ندێ که‌لوپه‌لیان تۆمار نه‌کرێت.
موختاره‌که وتی: ئه‌منه‌کان به قسه‌تان ناکه‌ن، بێ ده‌نگ بن باشتره، خۆتان توشی گێچه‌ڵێکی گه‌وره‌تر مه‌که‌ن، من هیچ ده‌سه‌ڵاتێکم نی یه، ته‌نیا له گه‌ڵیانا هاتوم.
دوای چه‌ند مانگێک، ئه‌منه‌کان به هاوکاری موختاری گه‌ڕه‌ک، به لۆریه‌کی گه‌وره‌وه گه‌یشتنه ماڵی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه، هه‌موو که‌لوپه‌لی ماڵه‌که‌یان تاڵان کرد و له گه‌ڵ که‌لوپه‌لی ده‌یان ماڵه پێشمه‌رگه‌ی تردا، له یاریگای سلێمانی هه‌راج یان کرد.
له سه‌رده‌می مه‌فره‌زه سهرهتاییهکانا به موختاره‌کانیان ده‌وت [سی خۆره‌کان ]، رژێم مانگانه 30 دینار موچه‌یان بۆ بڕیبوونه‌وه، گه‌ر ده‌ست نیشانی شوین و حه‌شارگه‌ی پێشمه‌رگه‌یان بکردایه، ئیستخباراتی عه‌سکه‌ری سوپای عێراق، خه‌ڵاتی ده‌کردن. مامه ریشه زۆر له سنووری که‌رتی 4 جه‌باری، چه‌ند موختارێکی ترسان، وازیان له جاسوسی هێنا.
حکومه‌تی عێراق له هه‌موو سهردهمهکانا، موختاره‌کانی کردبوو به‌دارده‌ست و راپۆرت نوس و جاسوس، هه‌موو زانیاری و گۆڕانکاری و جموجۆڵێکی پێشمه‌رگه و رێکخستنه نهێنییه‌کانی لێوه‌رده‌گرتن.له دوای راپه‌ڕینه‌وه ده‌بوایه موختاره‌کان و کلتووره‌کانیان، له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه بسڕایه‌ته‌وه، هه‌موو کاروباره مه‌ده‌نی و شارستانییه‌کان به ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی بسپێرن، ئه‌وان نوێنه‌ری گه‌لن.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێرامانه تا ئێستاش، دوای راپه‌رین و گۆرانکاری 9 /4 / 2003، موختاره‌کان ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندین له نێوان خه‌ڵکی گه‌ڕه‌که‌کان و داموده‌زگا و دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم، به مۆریکی موختاری نه‌بێت، هیج کاروبارێکی هاوڵاتیان به‌ڕێوه ناچێت و ئیفلیج ده‌بێت.
موختاری گه‌ڕه‌ک، ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه له کوێ ده‌ناسێت؟ نه‌خێر، ئه‌مانیش به‌شێکن له بیرۆکراتی ئیداری و ئه‌ڵقه‌یه‌کی زیاده‌ن له رۆتین و گه‌نده‌ڵی ئیداره‌ی رژێمی به‌عس، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یش هه‌مان رۆڵی موختار‌و سیسته‌مه که‌یان، په‌یره‌وی ده‌کات.
موختاره‌کان بۆمۆرێک، بۆ رایی کردنی کاری هاوڵاتیان، به خشیشیان ده‌وێ، ئه‌وه‌ی گرنگه خه‌ڵک به‌خشیشی خۆی بدات. مۆری موختاری گه‌ڕه‌ک وه‌گرێت.
مۆری موختاردهڵێ: پاره بده‌و مه‌لا له مزگه‌وت ده‌ربکه.که تۆ پاداشتی خۆت قه‌بڵاند، موختاری هه‌ر گه‌ڕه‌کێک بێت، مۆرێکت بۆ ده‌کات. گرنگ ئه‌وه‌یه مۆرت بۆ بکات، با ده‌یان کیلۆ مه‌تریش دووربیت، تاکه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ی کوردستان، خاوه‌نی له‌شکرێک موختاری گه‌ڕه‌که‌کان بێت؟، تا که‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی به عس دا په‌یره‌و ده‌که‌ن؟
ئه‌وه‌تا خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی باداوای هه‌ولێر، تینویانه بێ ئاون. رژاونه‌ته سه‌رشه‌قامه‌کان، داوای ئاو ده‌که‌ن، موختاری گه‌ڕه‌ک له بری ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری خه‌ڵك بێ، هاوکاری دوارهواکانیان بێت، به پێچه‌وانه‌وه، دژی داواکه‌یان ده‌وه‌ستێته‌وه، هه‌مان رۆڵی موختاره‌کانی سه‌رده‌می به‌عس ده‌نوێنێت. به هه‌مان کلتوری جارانی به‌عس، درۆ و ریکلام و ماستاو بۆ حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌کات و ده‌ڵێ: گه‌ڕه‌کی باداوه بێ ئاو نییه، خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک درۆ ده‌که‌ن، خۆپیشانده‌ران ئاژاوه چین!
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts