عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: شه‌ڕی ناوخۆی که‌ڵه‌شێره‌کان/ بەشی سێیەم و کۆتایی.
شەڕی ناوخۆی که‌ڵه‌شێره‌کان، هیستریای توندوتیژیی ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران زنجیره روودای جانه‌وه‌رانه‌ی شه‌ڕی کورد کوشتنه، ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو تاکێکی کورده، به هه‌موو بۆچونه جیا جیاکانه‌وه، شه‌ڕی ناوخۆی کورد کوشتنی نێوان حیزبه سیاسییه‌کان ی کوردستان رسوا بکه‌ین.
لێره‌دا به زمانێکی کاریکاتێری رۆژنامه‌وانی، شه‌ڕی ناوخۆی که‌ڵه‌شێره کان ده‌بینین،
ئه‌و دوو که‌ڵه‌شیره سه‌رکرده‌کانی کوردن، خاوه‌ن که‌ڵه‌شێره‌کانیش، ئیران و تورکیان. یاری به عه‌قڵ و جه‌سته‌یان ده‌که‌ن. بۆ ده‌بێ سه‌رکرده‌ی حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان، شانازی به شه‌ڕی کورد کوشتن و برا کوشتننهوه بکه‌ن، لاپه‌ره‌کانی ئێستا‌و ئاینده ی کورد به تاوانی کورد کوشتن تۆمار بکه‌ن.
له‌شه‌ڕ ی ناوخۆی، براکوژی دا، پێوه‌ری به‌های (ئازایه‌تی ) و (ترسنۆکی) نی یه، له‌و شه‌ڕانه‌دا (براوه ) و (دۆڕاو) نی یه، هه‌ردوولا به (براوه‌و دۆڕاوه) وه، هه‌ر (دۆڕاون ).!
رۆژانه 50 که‌ڵه‌شێر له شه‌ڕی ناوخۆدا ده‌کوژرێ
که‌ڵه‌شیری شامی له ( ئه‌مه‌ریکی، فه‌ره‌نسا، یابان، ئه‌فغانستان، تورکیا، ئێران، عێراق ) هه‌یه، خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه خولیایه‌کی تایبه‌تی ئه‌و کهڵهشێرهن، ئه‌و کهڵهشیرانه له میدانی تایبه‌تی له ده‌ره‌وه دانراون، پاسه‌وانیان بۆ دانراوه، له ماڵه‌کانیش دا به تایبه‌تی چاودێری ده‌کرێن، خاوه‌نه‌کانیان هه‌موو رۆژێ ئه‌م که‌ڵه‌شێرانه ده‌ده‌ن به‌شه‌ڕ، رۆژانه 50 که‌ڵه‌شیر له شه‌ڕه‌کان دا ده‌کوژرێن، له‌و وڵاتانه، شه‌ڕ له سه‌ر دۆلار‌و ئۆتۆمبیل ده‌که‌ن، له‌وێ له باتی چوو، چه‌قۆی تایبه‌تیان پێوه ده‌به‌ستن، به‌مه‌ش له ماوه‌ی نیو سه‌عات دا که‌ڵه‌شێرێکیان، که‌ڵه‌شێری به‌رامبه‌ری ده‌کوژێ.
دۆلار بڕوای به شه‌ڕی ناوخۆ نه‌ماوه
دۆلار دوای ئه‌وه‌ی له 20 شه‌ڕی ناوخۆدا سه‌رکه‌وت، ده‌مێکه له شه‌ڕ بێزار بووەو گویزراوه‌ته‌وه بۆ شاری ورمێ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوای به‌شه‌ڕی برا کوژی نه‌ماوه ، ئێستا له‌وێ، توخمی لێ ده‌گرنه‌وه.
راجیمه به برینداری سه‌ری نایه‌وه
راجیمه که‌ڵه‌شێرێکی ئازا‌و خاوه‌ن ئه‌زمونی شه‌ڕ بوو، له هه‌موو ژیانیدا ترسی نه‌زانیووه، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک له چالاکیه‌کدا سه‌رده‌که‌وت، ناوبانگی ئازایه‌تی راجیمه له سلێمانی وه، گه‌یشتوه‌ته هه‌موو کوردستان، چالاکییه‌کانی ده‌نگی داوه‌ته‌وه، راجیمه له شه‌ڕدا ته‌حه‌دای که‌ڵه‌شێری ( به‌غداد .. تورکیا .. ئیران) ی ده‌کرد، خاوه‌نه‌که‌ی زۆر بی وه‌فاو سپڵه بوو، به‌رامبه‌ر ئه‌و ههمووشهڕو چاڵاکی و ره‌نجه پڕ ئازایه‌تی و سه‌رکه‌وتنانه‌ی که راجیمه له‌شه‌ڕه جیا جیاکان دا به ده‌ستی هێنا، هه‌ر هه‌مووی له بیری کرد، راجیمه له شه‌ڕێکدا بریندار کرا، 6 مانگی ته‌واو له ماڵه‌وه که‌وت، به ده‌م ئازاری برینه‌کانی جه‌سته‌یه‌وه. زمهنهیهکانی بێ وه‌فایی خاوه‌نه‌که‌ی به‌ڕێ ده‌کرد، له ساڵی 1996 به‌ده‌م ئازاره‌وه، بۆدوا جار سه‌ری نایه‌وه.
ئه‌رز ئه‌رز به ده‌م نه‌خۆشی یه‌وه گیانی سپارد
ئه‌رز ئه‌رز که‌ڵه‌شێرێکی تۆکمه‌و داڕێژراو بوو، خاوه‌نی ئه‌زمونی زۆری شه‌ڕی ناوخۆ بوو
شه‌قی زۆر توند‌و قورس بوو ، وه‌ک ئه‌رز ئه‌رز به‌رامبه‌ر که‌ڵه‌شیری به‌رامبه‌ری ده‌ته‌قی یه‌وه
له شه‌ڕدا شه‌قی توندی له به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌دا، تا ده‌ی تاساند.
له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کان دا، به هه‌موو جه‌سته‌ی له که‌ڵه‌شێره‌که‌ی به‌رامبه‌ری ده‌دا
باوکی هه‌رقل و دایکی له سیخه‌کان بوو ، له 15 شه‌ڕی گه‌وره‌ی برا کوژی دا، سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه
ناوبانگی ئه‌رز ئه‌رز گه‌یشت بووه هه‌موو شوێنێک، خاوه‌نه‌که‌ی رووی کرده هه‌نده‌ران
ئه‌رز ئه‌رزیش بێ ناز که‌وت .. به ده‌م ئازاری نه‌خۆشی یه‌وه گیانی له ده‌ست دا
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts