بورهان شێخ ڕەئوف: كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری نه‌وت، عیراق بەجێدههێڵن؟
به‌م دواییانه كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای بیانیی بواری نه‌وت له عیراقدا، رایانگه‌یاند کە پلانیان هه‌یه پشكه‌كانیان له هه‌ندێك كێڵگه‌ی سه‌ره‌كیی نه‌وت بفرۆشن، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له عیراقدا لێدەکەوێتەوە.
هۆكاره‌كانی پشت ئه‌م هه‌نگاوه، شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز هه‌ڵده‌گرێت، كه خۆی له دۆخی ئاسایشی ناسه‌قامگیر و شڵه‌ژاوی سیاسی تا دابین نه‌كردن و پێنه‌دانی شایسته داراییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیانه‌دا ده‌بینێته‌وه، سه‌ره‌ڕای زیادبوونی هه‌ژموونی چین له بواری نه‌وتدا له عیراق.
له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاڵنگارییه‌كان، كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری نه‌وت توانیبوویان خۆیان له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئاڵۆزی ئاسایش و سیاسیی عیراقدا رابهێنن، به‌رده‌وامبوون له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه سه‌ره‌كییه‌كانی عیراقدا به‌بێ هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئەوتۆ، به‌ڵام ئه‌م دۆخه درێژه ناكێشێت، چونكه له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌كه‌بوونی زیاتری قه‌یرانه‌كان و تێكچوونی دۆخی سیاسی و ئه‌منی عیراق، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كۆمپانیا جیهانییه گه‌وره‌كانی نه‌وت وه‌كو (BB -ی به‌ریتانی) و (ئیكسۆن مۆبێلی ئه‌مریكایی) و (لۆك ئۆیلی روسیایی) بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه عیراق به‌جێ بهێڵن، ئه‌مانه‌ش به‌شێكن له‌و كۆمپانیا نێودەوڵەتییانەی له بواری ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا کارده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له باشووری عیراق.
وه‌زیری نه‌وتی عیراق ئیحسان عه‌بدولجه‌بار له 4/6/2021 رایگه‌یاند: ئه‌و سێ كۆمپانیا بیانییه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ناوم هێناون، به‌نیازن بازاڕی نه‌وتی عیراق بەجێ بهێڵن، كه هه‌ریه‌كه‌یان پشكی سه‌ره‌كییان هه‌یه له كێڵگه سه‌ره‌كییه‌كانی عیراقدا، هه‌روه‌ها رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌یه له پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا له‌و كێڵگانه، كێڵگه‌كانی تر له‌لایه‌ن كۆمپانیا چینی و كۆمپانیا حكومییه‌كانی عیراقەوە به‌ڕێوه‌ده‌برێن، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه كۆمپانیا بیانییه‌كان عیراق بەجێ ده‌هێڵن، پێشتریش له‌ساڵی 2018 كۆمپانیای (شل)ی هۆڵه‌ندی و به‌ریتانی پشكه‌كه‌ی له كێڵگه‌ی مه‌جنون له به‌سره فرۆشت.
پاساوه‌كانی كۆمپانیاكان بۆ رۆیشتن له عیراق:
1- كۆمپانیای (BB ی به‌ریتانی) رایگه‌یاندووه كه كۆمپانیایه‌كی تر داده‌مه‌زرێنێت به‌جیا كه خاوه‌ندارێتی هاوبه‌شی هه‌بێت له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی پترۆڵی نیشتمانیی چین بۆ به‌كارخستنی كێڵگه‌ی نەوتی رومێله، به‌مه‌رجێك ئه‌م كۆمپانیا نوێیە خاوه‌نی ناوه‌ندێكی دارایی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت له كۆمپانیای دایك.
2-كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكایی) حكومه‌تی عیراقی ئاگاداركردۆته‌وه كه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پشكه‌كه‌ی خۆی بفرۆشێت به بڕی (400) ملیۆن دۆلار، وه‌زیری نه‌وتی عیراقیش ده‌ڵێت ئه‌م نرخه زۆر هه‌رزانه، كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كۆمپانیه‌كه مكوڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له عیراق بچێته ده‌ره‌وه.
3-كۆمپانیای (لۆك ئۆیڵی روسیا)یش وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئاگاداركردۆته‌وه كه به‌نیازه پشكه‌كه‌ی خۆی له كێڵگه‌ی خۆرئاوای قوڕنه/2 بفرۆشێت به وه‌به‌رهێنه‌ره چینییه‌كان، به‌ڵام دواتر له 1/8/2021 په‌شیمان بۆته‌وه وه‌كو وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاندووه.
له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م به دۆخی ئه‌منی و پابه‌ندنه‌بوونی حكومه‌تی عیراق به شایسته داراییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌و كۆمپانیانه و زیادبوونی هه‌ژموونی چین به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی عیراقه‌وه كرد، به‌ڵام هه‌ندێك هۆكاری تریش هه‌ن كه كاریگه‌رییان له‌وانه كه‌متر نییه وه‌كو:-
1- كه‌میی ئه‌و داهاته‌ی كه كۆمپانیاكان له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق وه‌ری ده‌گرن كه هاوتای توانا وهبهرهێنهرییهكانیان نییه، بۆ نموونه ئیكسۆن مۆبیل ساڵانه 100 ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌یه له عیراق، ئه‌مه‌ش زۆر كه‌مه به وته‌ی وه‌زیری نه‌وتی عیراق.
2- گوشاری ئاسایش له‌سه‌ر كۆمپانیاكان، كارمه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كۆمپانیایانه له ژێر گوشاری تاقم و ده‌سته‌ی میلیشیای چهكداردان هه‌ر له داعشه‌وه تا لایه‌نه تائیفییه‌كانی تر.
3-سه‌ندنی سه‌رانه له‌لایه‌ن خێڵه چه‌كداره‌كانه‌وه له‌و كۆمپانیایانه له‌به‌رامبه‌ر پارێزگاری لێكردنیان.
له‌كۆتاییدا هه‌رچه‌نده كه‌رتی نه‌وتی عیراق پێویستی زۆری به توانای كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری نه‌وت هه‌یه له بواری ته‌كنۆلۆجیا و ….هتد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمپانیا چینییه‌كانیش ئاماده‌ن ئه‌و بۆشاییه پڕبكه‌نه‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و كۆمپانیایانه ئه‌م گوشارانه له حكومه‌تی عیراق بكه‌ن، وه‌كو مانۆڕێك بۆ باشتركردن و چاك كردنی دۆخی دارایی و ئاسایشی خۆیان.