عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌زموونێکی به‌تاڵ!
ئه‌زمونی حوکمڕانی سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کوردستان، له ماوه‌ی ئه‌م 31ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان، به‌ڵگه‌ی ته‌واوه له لای هه‌موو تاکێکی کورد له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان، ئه‌زمونێکی مه‌زاجی، دۆگمای کۆکتێلی (خانه‌واده‌یی، بنه‌ماڵه‌یی، حیزبایه‌تی) ییه.
ئه‌م سه‌رکردانه دوور له هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، هه‌موو توانای پسپۆڕییه جیاجیاکانی گه‌نجانی به توانای ئه‌م نیشتمانه‌یه‌یان خسته په‌راوێزه‌وه، ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران ئینیهازی و ماستاوچی و که‌سانی کاسه‌لێس و خائین و جاسوس و هیچ له بارا نه‌بوویان، له هه‌موو کایه‌کانی حیزب و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، به عه‌قڵی نا حه‌کیمانه‌یان و سیناریۆی جیاجیا دامه‌زراند.
ئه‌م ئه‌زمونه فاشیله‌ی سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کوردستان، هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و کلتوری و مرۆڤایه‌تیان، به پێ ی به‌رنامه‌و نه‌خشه و پلانی داگیرکه‌رانی نیشتمان سڕییه‌وه. ئه‌م سه‌رکردانه به پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی کاره‌کانیان، به جۆرێک له خه‌ڵک دابڕاون، که‌س ئه‌وانی خۆش ناوێ، خۆشیان له ناو خۆیان دا دژی یه‌کترین، به جۆرێک گرێی ده‌رونی ئاڵۆزیان پڕه له رق و کینه‌و پاشقول گرتن، ته‌نانه‌ت خۆشیان خۆیان خۆش ناوێت. ده‌نا به‌م شیوه‌یه خۆیان و ره‌فتاره‌کانیان ئه‌وه‌نده ناڕه‌واو ناپه‌سه‌ند و ناشرین ده‌بوو.
ئه‌م سه‌رکردانه چه‌ندان که‌ناڵی میدیایان به دزینی موچه و قوتی هاوڵاتیان دامه‌زراندووه. به‌و هه‌موو رۆژنامه‌نووسه ماستاوچی و ده‌ربارانه‌یان، رۆژانه ده‌یان و سه‌دان هه‌واڵ و راپۆرته هه‌واڵ و به‌رنامه‌ی سه‌قه‌تی بێ سه‌روبه‌رو درامای ئاست نزمی دۆبلاج کراویی بێگانه‌یی دوور له داب و نه‌ریتی کورده‌واری، ده‌به‌نه هه‌موو ماڵه‌کانه‌وه. به‌که‌ناڵەکانیان و ئه‌و به‌رنامانه‌یان، ئه‌وه‌نده‌ی تر ژیانی گه‌نجه‌کانمان لێڵ و تێک و پێک ده‌ده‌ن.
ئه‌م سه‌رکردانه، رۆژانه هه‌موو شه‌ڕو ململانێ و دژایه‌تیه ناڕوا و نابه‌جێ کانیان، له که‌ناڵه جیاجیاکانیان و له شۆسیال میدیاکه‌کانه‌وه په‌خش ده‌که‌ن. ئه‌و کارانه‌یان هیچ خزمه‌ت و گۆڕانکارییه‌ک به تاکی کورد ناگه‌یه‌نێ، جگه له تۆوی رق و کینه و سیناریۆو تۆڵه‌و توند و تیژی و پاشقول گرتن و چاڵ هه‌ڵکه‌ندن بۆ یه‌کتری.
ئه‌م سه‌رکردانه‌و ده‌وروبه‌رەکه‌یان ته‌نیا نوێنه‌ری خه‌ناواده‌و بنه‌ماڵه‌و که‌سانی ئینتیهازی و مه‌قاش و ماستاوچییه‌کانی خۆیانن. ئاراسته‌ی حوکمرانی ئه‌م 31ساڵه‌ی سه‌کردایه‌تی سیاسیی حیزبه‌کانی کوردستان و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، کام هه‌نگاویان ناوه ببێ به مایه‌ی تیرامانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وی کوردستان؟، چ گۆڕانکاریه‌کییان دروست کردووه؟، تاکی کورد شانازی به کار‌و کرده‌و هه‌ڵوویسته‌کانیانه‌وه بکات، جگه له ده‌یان و سه‌دان زنجیره کێشه‌ی سیاسیی و ئابووری و کلتوریی و ده‌رونی.
ئه‌زمونی حوکمڕانی ئه‌م سه‌رکردانه‌ی کورد بۆ بێ به‌ریکردنی تاکی کورد بوو، له مافه سه‌ره‌تایی و ره‌واکانیان. بۆ تێکشکانی که‌سێتی تاکی کورد بوو بۆ ئێستا‌و ئاینده. به چ پێوه‌رێک ئێمه شانازی به م سه‌رکردانه‌و ئه‌زمونه به‌تاڵه‌کانیانه‌وه بکه‌ین؟
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts