عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین و کوڕه‌که‌ی ده‌مانکه‌نه‌وه به هاوڕێ ی کتێب و سینه‌ما!
له مانگی شوباتی 1985، چه‌ند رۆژێک پێش داستانی دابان – هه‌لاج، له گه‌ڵ وه‌ستا حه‌مه‌ساڵح له که‌رتی رێکخستتنی دوکان له گوندی هه‌ڵه‌دن یه‌کترمان ناسی و بووین به هاوڕێ. پێشمه‌رگه‌و کادرێکی هێمن و هه‌ست ناسکی، رۆح جوان بو، عاشقی خوێندنه‌وه‌ی کتێب و گۆڤار‌و بڵاوکراوه‌کان بوو.
له مانگی 4 ی 1985 له‌گه‌ڵ مامۆستا شه‌هید حه‌مه‌ره‌وف ی کادری کۆمه‌ڵایه‌تی تیپی 47 پیره‌مه‌گرون و کاک جه‌زا عه‌بدوالواحید کادێر، جه‌وله‌یه‌کمان به‌گونده‌کانی سنووری کارێزه‌دا کرد، روومان کرده ماڵی وه‌ستا حه‌مه ساڵح له گوندی خه‌مزه، ئه‌و شه‌وه یه‌کێک بوو، له یاده‌وه‌رییه شیرینه‌کان.
له کۆتایی1987 وه‌ستا حه‌مه‌ساڵح و هاوسه‌ره‌که‌ی و خالیدی برای له سه‌فره‌و زهرونهوه روویان کرده شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌وێ خانوویه‌کیان له گه‌ڕه‌کی کوچه‌ی مهاباد ی سابڵاخیان به‌کرێ گرت، دوکانێکی بچوکی دانا، سه‌رقاڵی بژێوی ژیان و بواره کلتورییه‌کان بوو، په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ناوه‌نده کلتورییه‌کانی( مهاباد، بانه، بۆکان، سه‌قز )دا هه‌بوو.
له28 / 6 / 1987 چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی عێراق، کیمیا بارانی سه‌رده‌شت یان کرد، وه‌ستا حه‌مه‌ساڵح له‌دوکانه‌که‌ی دابوو، فاتمه خانی هاوسه‌ری و رێناس ی کچی له‌ماڵی خزمێکیان بوون له کۆڵانی سه‌رچاوه، ژه‌هری خه‌رده‌ل، له‌و کۆڵانه‌دا، هه‌ناسه‌ی له 56که‌س بڕی و گیانیان سپارد، وه‌ستا حه‌مه‌ساڵح له ناو دوکه‌ڵی خه‌رده‌ل دا، بریندار بوو، برا بۆ شاری ورمێ بۆ چاره‌سه‌ر.
له 10/6/ 2005 وه‌ستا حه‌مه ساڵح و خانه‌واده‌که‌ی له سه‌رده‌شت ه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆسلێمانی، ره‌وه‌ز کوڕی وه‌ستا حه‌مه‌ساڵح له مندڵییه‌وه له‌ژێر کاریگه‌ری که‌سێتی باوکی دابوو، ببوو به‌هاوڕێ ی کتێب، ئه‌و عه‌شقه بوو به هۆی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی غه‌زه‌ل نووس، وه‌ک ناوه‌ندێکی به‌ربڵاوی رۆشنبیری، له نهۆمی خواره‌وه‌ی ته‌لاری هوشیار، ده‌یان و سه‌دان گه‌نج و نووسه‌رو ئه‌دیب و رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند، به‌شداری کۆڕ‌و کۆمه‌ڵ و سمینار‌و کۆنفرانس یان، له‌م ناوه‌ند و کتێبخانه‌ی غه‌زه‌لنووس دا کردووه.
غه‌زه‌لنووس پرۆژه‌ی ده‌یان ناونیشانی کتێبی جیاواز بوو، له بواری (رۆمان، مۆزیک، شانۆ، فه‌لسه‌فه، مێژوو، تویژینه‌وه، فیلم، زانست، وه‌رگێران، کلتوری جیاجیا و سینه‌ما، به جوانترین ته‌کنیکی سه‌رده‌م، چاپ و په‌خشکراون.
له 8/8/ 2016، ره‌وه‌ز حه‌مه‌ساڵح به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی غه‌زه‌لنوس و سینه‌ما سالم، هۆڵی نوێی سینه‌ما سالم ی هونه‌ری له سه‌ر ئاستێکی باڵا، به نما یشی فیلمێکی کوردی کرده‌وه. بۆ خستنه رووی فیلمه باش و دیاره‌کانی دنیا، بۆ نمایشی فیلمی کوردی و وه‌رگێڕانی فیلمی بیانی به‌ژێر نووسی کوردی، عه‌شق و خه‌ونی گه‌وره‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه، په‌رۆشی و هه‌وڵدان بوو، بۆدروست کردنی سینه‌مای کوردی له سه‌ر ئاستی هونه‌رێکی باڵا.
رۆژانه له سێ کاتی جیاوازدا، فیلم له سینه‌ما سالم نمایش ده‌کرێ، به نرخێکی گونجاو، ئه‌م سینه‌مایه رۆڵی گرنگ ده‌گێڕێ، دوای ئه‌وه‌ی له‌م ساڵانه دا، سیناما دڵشاد و سینه‌ما ره‌شید روخێنران،کران به بیانای تایبه‌تی بۆ بازار، سینه‌ما سیروانیش به ته‌واوی داخرا.
پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین و کوڕی پێشمه‌رگه‌یه‌ک، دوای ئه‌نفال و ره‌شه‌بای ژه‌هری نیشتمان، به په‌رۆش و ماندوو بونی بێ سنووری خۆیان، به عه‌شقێکی پێشمه‌رگانه وه ، جارێکی تر له کتێبخانه‌ی غه‌زه‌لنووس ده‌مانکه‌نه‌وه به هاوڕێ ی کتێب و له سینه‌ما سالم یش له گه‌ڵ سینه‌ما دا ئاشتمان ده‌که‌نه‌وه.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts