عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود: له 21/ 6 / 2006 –ه‌وه، تاوانی ئه‌نفال مان له کوردستان و عێراق بچووک کردوه‌ته‌وه!
حکومه‌ت کاتی عێراق و وڵاتانی هاوپه‌یمان، به بڕیاری ژماره (10) ی ساڵی 2005، دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق یان پێک هێنا، ئه‌و دادگایه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی یاسایی هه‌بوو، بۆ دادگایی کردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی له 1987 – 2003 له عێراق دا، تاوانیان کردووه، بریتی بوون له (423) تۆمه‌تبار، له‌وانه (248) تۆمه‌تباریان کورد بوون.
له 21/ 8/ 2006، بۆ یه‌که‌م رۆژو یه‌که‌م جار، یه‌که‌م هه‌نگاوی پرۆسه‌ی دادگایی کردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال، له ناوقهفهزی هۆڵی دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق له ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدادی پایته‌خت جێبه جێکرا.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستان له ساڵی 2011 و له ساڵی 2015، دووجار فه‌رمانی ده‌سگیرکردنی بۆ (248) تۆمه‌تباره ده‌رکرد، به‌ڵام له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی حیزبه سیاسییهتهکانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه، نه رێز له ده‌ستتور و یاسا‌و رێسای دادگایی باڵای توانبارانی عێراق گیراو نه فه‌رمانه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستان جێبه به جێکرا، هیچ کام له‌و تۆمه‌تبارانه نه‌گیران و رووبه‌رووی دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق نه‌کرانه‌وه.
له دوای راپه‌رینه‌وه که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان، دوا له حیزبه سیاسییه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ن، ئه‌و تۆمه‌ت بارانه‌ی ئه‌نفالی کوردیان کردوه، بدرێن به‌دادگا، به‌ڵام سه‌رکرده سیاسییه کانی کورد، هیچ رێزێک له داوه ره‌وا یاساییه‌کانی که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان ناگرن، ته‌نیا له بۆنه تایبه‌تی ییه‌کان دا، به وتاره سارد و سڕه‌کانیان، کۆمه‌ڵێ به‌ڵێنی بێ بنه‌مایان پێ ده‌ده‌ن، هیچی جێ به‌جێ ناکه‌ن.
سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد، نه‌ک رێزی یاسا‌و بڕیاری دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق ناگرن و گوێ له داوای که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کانیش ناگرن، به‌ڵکو هه‌موو ئه‌و تۆمهتبارو تاوانبارانه‌یان له کایه‌ی حیزبه سیاسییه‌کان و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و بواره سه‌ربازییه‌کان دا به پله‌و پایه‌ی باڵا‌و باش و دیار داناوه، له کۆمپانیاو بواره بازرگانیه‌کان دا، ئه‌و تاوانبارانه شه‌ریک و هاوڕێ و جێی بڕوا و منتمانه‌ی سه‌رکرده‌کانن و خزمه‌تیان ده‌که‌ن و ده‌یان پارێزن.
گه‌ر بروانینه لیستی خانه نشین و شه‌هیدان، ده‌یان و سه‌دان مسته‌شارو خائین و جاسوس و تاونبار ده‌بینین که به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه کوژراون. له ناو لیستی خانه‌نشین و شه‌هیدانی نیشتمان دانراون.
ئایا ئه‌م کار‌و کردوه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رکرده سیاسیه‌کانی کانی کورد، رێزه له به‌های ده‌ستووریی و یاسایی دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق، بۆ بوار ناده‌ن تۆمه‌تباره‌کان بخرێنه قه‌فه‌زی دادگاوه، گه‌ر ئه‌مه هه‌ڵوێستی سه‌رکرده‌کانی کورد بێ بۆ که‌یسی ئه‌نفال، ده‌بێت عه‌قڵی شۆڤینیه‌تی داخراوی سه‌رکرده‌کانی به‌غداد کاردانه‌وه‌یان چی بێت؟
ئایا سه‌رکرده‌کانی کورد بۆ به پێچه‌وانه‌ی دواکاری که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان، خزمه‌تی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌ت بارانه ده‌که‌ن و ده‌یان پارێزن، ئایا به‌م کار‌و کرده‌وانه‌یان و به‌م ههڵویستانهیان، له کوردستان و عێراق، تاوانی ئه‌نفال و کۆمه‌ڵکوژی کورد بچووک ناکه‌نه‌وه.
ئایا ئه‌م ره‌فتارو به‌رنامه‌و نه‌خشه و پلانه‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد، ته‌واو که‌ری هه‌مان کار‌و کرده‌وه‌ی ئه‌نفال چییه‌کانی کورد نین، گه‌ر تۆمه‌ت باران و توانباران بپارێزین، چۆن ده‌توانین تاوانی ئه‌نفال له دنیا و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به جینۆساید بناسێنین؟

- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts