عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: گه‌ر ناتوانن دژ به داگیرکه‌رانی نیشتمان بوه‌ستنه‌وه، شه‌ڕی کورد کوشتن مه‌که‌ن!
ده‌وڵه‌تی تورکیا له سه‌رپلان و به‌رنامه ونه خشه‌یه‌کی سیاسیی و سه‌ربازی چڕ‌وپڕ، دوور له هه‌موو پرانسیپ و مافه ده‌ستوورییه‌کانی وڵاتانی دنیا، هیزه‌کانی سوپای تورکیا هاتونه‌ته قوڵایی باشووری کوردستان، چه‌ندان (سه‌ربازگه‌و بنکه‌ی سه‌ربازی و میتی تورکیایان) یان له ناوچه جیا جیاکان و شوێنه ستراتیژییه‌کان دا، دامه‌زراندووه، ئه‌م بنکه سه‌ربازیانه له لایه‌ن ئه‌م تیمێکه هاوبه‌شه‌وه (نوێنه‌ری سه‌ربازی ژیته، ده‌زگای هه‌وڵگری میتی تورکیا، سه‌ۆکی ئه‌رکانی سوپای تورکیا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا، کۆماری تورکیا له هه‌ولێر فه‌رمانیان پێ ده‌کرێ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرسێک به حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن، له نزیک هیزه هاوبه‌شه‌کانی پارتی و یه‌کێتی، سه‌رقاڵی کاری هه‌واڵگری و سهربازنین دژ به پارتی کرێکارانی کوردستان و هاوڵاتیانی گونده‌کانی باشووری کوردستان.
رۆژانه فرۆکه‌ی( ئێف 16)ی تورکیا بۆردومانی ناووچه جیاجیاکانی برادۆست، سیده‌کان، چیای گارا، ئامێدی، شه‌نگال، پشده‌ر، شارباژێر، پێنجوین و سه‌راپا شاخ و دۆڵ و کێڵگه‌ی کشتوکاڵی گونده‌کانی باشووری کوردستان ده‌که‌ن.
سه‌عات 6 ی به‌یانی 24 /8/ 2021به بڕیاری وه‌زیری به‌رگری تورکیا 18 فرۆکه‌ی ئێف 16ی تورکیا، هێرشی کت و پڕیان کرده سه‌ر چه‌ند گوندێکی ناوچه‌ی پێنجوین، بۆمبی ناپاڵم و کیمیایی یان به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه دا باران.
له‌م هه‌لومه‌رجه دژاوارانه‌دا، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان دوای به‌ستنی کۆنگره‌و نوێ بونه‌وه، رووبه‌رووی چه‌ند کێشه‌یه‌کی ناوخۆی بووەته‌وه. یه‌کێتی وه‌ک حیزبێکی خاوه‌ن ئه‌زموون، ده‌بوایه به دانیشتن و گفتۆگۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی بکردایه، بوار نه‌درێت هیچ لایه‌نێکی تر بێته ناو ئه‌و کێشانییه‌وه، به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و داگیرکه‌ران، کێشه‌کان ئاڵۆز بکه‌ن. به کۆکردنه‌وه‌ی هیز به‌رامبه‌ر به یه‌کتری، شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانی سلێمانی بته‌نن.
سلێمانی شاری هه‌ڵوێست و هه‌ڵـمه‌تی راپه‌ڕین، شاری ئه‌ده‌ب و هونه‌رو رۆشنبیری و گۆرانکارییه‌کانه. سه‌رکرده‌کانی وه‌ک ناتوان خزمه‌تی ئه‌م شاره به قه‌د سه‌نگ و قورسایی خۆی بکه‌ن، شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانی شار به خوینی گه‌نجه‌کانی سوور مه‌که‌ن.
تورکیا به فرۆ کهجهنگییهکانی شاخ و گوند‌و کێلگه کشتوکاڵیهکانمان کیمیا باران وناپاڵم باران ده‌که‌ن، ئێوه‌ش سه‌رکرده‌کان سیمای جوانی شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانی ئه‌م شاره، به توند‌و تیژی به کڵاشینکۆف و بیکه‌ی سی و ئاربی جی و دۆشکه کانتان وێران مه‌که‌ن. وه‌ک ناتوان رووبه‌رووی سوپای داگیرکه‌رانی نیشتمان ببنه‌وه، شه‌ڕی کورد کوشتن و برا کوشتن و ئامۆزا کوشتن مه‌که‌ن.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts