عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: هه‌ڵوێسته‌کانی دکتۆر ساجید.
که له شاخ بوون، خاوه‌نی تفه‌نگێک و6 مه‌خزه‌ن فیشه‌ک و تاقمێکی ریش تاشین و دووربینێک. مهتارهیهکی ئاو و چارۆکه‌یه‌ک نانه ره‌قه‌ی خه‌ڵکی گونده‌کان بوون،گیرفانه‌کانیان خاڵی بوو، به‌ڵام ناخیان پڕبوو له‌خۆشه‌ویستی خاک و خه‌ڵک.
دوای راپه‌رین، زۆریان بوون به بازرگانی سیاسیی، خاوه‌نی کۆشک و ته‌لارو به‌نزینخانه و کۆمپانیای زه‌به‌لاح، ده‌فته‌ره دۆلاری ناو قاسه‌ی بانقی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ده‌یان کاسه لێس و ماستاوچی یان له ده‌وری خۆیان کۆکرده‌وه، ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی هاوڕێ ی شاخی یان به‌ده‌م ئازاری برینی چالاکی و داستانه‌کانی شاخ، بێ چارەسه‌ر و به ده‌م ئازاری بێ وه‌فایی ئه‌مانه‌وه، زه‌مه‌نی بێ وه‌فای و سپڵه‌یی (شۆڕش و راپه‌ڕین و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم )به‌رێ ده‌که‌ن.
سه‌رکرده سیاسیی و سه‌ربازییه بازرگانه‌کانی کورد، ده‌مێکه له گه‌ڵ کۆنه به‌عسی و ماستاوچی و ئینتیهازییهکان دا، هاوڕێ و شه‌ریکن، هه‌موو کاروباره بازرگانی و به‌رژوه‌ندییه خهیاڵاوییهکانیان، وه‌ک شه‌وه په‌مه‌ییه‌کانیان و وه‌ک خوێنه‌که‌یان، وه‌ک پێکه‌کانیان کۆکتێله.
ئه‌م بازرگانه سیاسیانه، له دوای راپه‌ڕێن، له پێناوی به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی نهرجسیهتییهکانیان، براو هاوڕێ ی گیان به گیانی ئه‌و خائین و جاسوس و ئینتهازیانهن، رۆژانه لێره‌و له‌وێ، له‌کۆڕو کۆبونه‌وه‌کاندا، هه‌موویان پێکه‌وه، پێکی قازانجی خه‌یاڵی و ده‌سکه‌وتی گه‌ورە له شه‌وه په‌مه‌ییه‌کانیان دا، له‌سه‌ر خوینی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و زیندانیانی سیاسی و ره‌نج و ماندووبوونی هاوڵاتیان هه‌ڵده‌ده‌ن.
له ناو ئه‌م هه‌ڵپه هه‌ڵپی ده‌سکه‌وت و جه‌رده‌یی و دنیایی نه‌رجسیه‌تی ئه‌م ده‌م و چاوانه‌دا، روخسارێکی پڕ له به‌های شکۆمهدی ده‌بینین، وه‌ک زیندانی سیاسیی و پیشمه‌رگه‌ی ون، تا دواهه‌ناسه‌ی هه‌ر کرێچی ماڵان بوو، له گه‌ڵ ئازار‌و موعاناتی خه‌ڵک دا ده‌ژیا. هه‌موو ته‌مه‌نی زیندانی و پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌و بۆ خزمه‌تی خه‌ڵک بوو. ئه‌و پێشمه‌رگه نمونه‌ییه، دکتۆر ساجید بوو. به‌قه‌د هه‌موو خۆپه‌رستی و دنیای نه‌رجسیه‌تی ئه‌مانه، پڕ بوو له به‌خشنده‌یی و میهره‌بانی. به‌قه‌د هه‌موو چاوچنۆکی و به‌رچاو ته‌نگی و ره‌زیلی ئه‌مانه، پڕ بوو له نه‌فس به‌رزی و هه‌ستی باڵا ی مرۆڤ و شکۆی مرۆڤایه‌تی. هیچی بۆ خۆی نه‌ویست، هه‌رچیه‌کی هه‌بوو، ده‌یبه‌خشی به خه‌ڵک، به قه‌د باڵای ته‌لاره‌کانیان پڕ بوو له عیزه‌تی نه‌فسی گه‌وره. به کرده‌وه‌و هه‌ڵوێسته‌کانی پێ ی وتین :
له سایه‌ی عیزه‌تی نه‌فسم
سه‌ر شۆڕ ناکه‌م بۆ هیچ که‌سێ
سه‌ربه‌رزیمه که نایه‌ڵێ
ده‌مم به‌رم بۆ هیچ ده‌ستێ
وێنه‌که به‌هادین مه‌جید و دکتۆر ساجید – ه له ساڵی 1982له گوندی قازانقایهی قه‌ره‌داخ
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts