بورهان شێخ ڕەئوف: دەر و دراوسێ، دیالۆگی نیشتمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سەدرییەکان بۆ هه‌ڵبژاردن.
دواجار موقته‌دا سه‌در و ره‌وته‌كه‌ی له بڕیاری بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له 10/10/2021 پاشگه‌زبوونه‌وه، رۆژی هه‌ینی 27/8/2021 سه‌در رایگه‌یاند كه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن، داواشی له لایه‌نگرانی كرد كه به‌شداریی ملیۆنی له‌و پرۆسه‌یه‌دا بکەن.
موقته‌دا سه‌در له وتاره‌كه‌یدا باسی هۆكاری پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ره‌وته‌كه‌ی له بڕیاری بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌و دۆكۆمێنته گرنگه گه‌ڕانه‌وه كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیاری كردووه، به‌ناوی (به‌ڵگه‌نامه‌ی دیالۆگی نیشتمانی) كه په‌یپه‌رێكی ریفۆرمی گرنگ و ده‌رگا و ده‌ریچه‌یه‌كه بۆ كۆتاییهێنان به گه‌نده‌ڵی
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌وانه رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در وتی بڕیارمانداوه به هه‌موو توانا كانمانه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ین بۆ رزگاركردنی عیراق له گه‌نده‌ڵی و داگیركاری، هه‌ر له‌و وتاره‌دا سوپاسی مسته‌فا كازمیشی كردوو، خوازیاری ئه‌وه‌بوو كه هه‌موولایه‌ك له ژێر گومەزی په‌رله‌ماندا كۆببنه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازیی.
ئه‌م به‌ڵگه‌نامه ئیمزاكراوه وه‌كو بهڵێنامهیهكه له نێوان هه‌موو قه‌واره سیاسییه‌كاندا، له‌م رۆژانه‌دا له میدیاكانیشدا بڵاوده‌كرێته‌وه و بڕیاریشه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا وتوێژی چڕوپڕی له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نیشتمانییه ئاماده‌كراوه له راو سه‌رنجی رای گشتی و لایه‌ن و حزبه سیاسییه‌كانی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی 10/10/2021، لایه‌نه سیاسیه‌كان بڕیاریان داوه پابه‌ندبن به به‌نده‌كانی پهیپهرهكهوه و هه‌مووی جێبه‌جێ بكه‌ن، به گوێره‌ی ئه‌و خشته‌ی كاته كه بۆی دانراوه وه‌كو وەڵامێك بۆ داخوازییه‌كانی گه‌ل.
ئه‌م به‌ڵگه‌نامه نیشتمانییه له شازده به‌ند پێكهاتووه كه له هه‌ندێك ناوه‌ندی میدیاییدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام نازانم لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا چه‌ند به‌شدارییان كردووه له نووسین و ئاماده‌كردنیدا وا له خواره‌وه به كورتی به‌نده‌كانی ده‌خه‌مه‌ڕوو:
1- فراكسیۆنه براوه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوو پێكدەهێنن، به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه هه‌مواری ده‌ستووری عیراق بكه‌ن له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له رێگه‌ی لیژنه‌ی هه‌مواری ده‌ستووره‌وه.
2- هه‌موو قه‌واره سیاسییه‌كانی هاوبه‌شی حكومه‌ت و په‌رله‌مان به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكه‌ن، دوور له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی.
3- حكومه‌ت و په‌رله‌مانی داهاتوو به‌ڵێن بده‌ن خشته‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق دیاری بكه‌ن.
4- عیراق وڵاتێكی سهربهخۆو خاوه‌ن سه‌روه‌رییه، دژ به ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كییه و خۆی خاوه‌نی بڕیاری خۆیه‌تی، نابێت عیراق ببێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێی وڵاتان، نابێت له خاكی عیراقه‌وه په‌لاماری هیچ وڵاتێك بدرێت.
5- ئازادی را ده‌ربڕین و خۆپیشاندانی هێمنانه مافێكی ده‌ستووریه و حكومه‌تی داهاتوو ده‌بێت به‌ڵێن بدات مافی مرۆڤ بپارێزێت و هه‌موو ئازادییه‌كان مسۆگه‌ر بكات.
6- به‌هێزكردنی توانای دامه‌زراوه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان، دابینكردنی پسپۆری و رووبه‌ری كاركردنیان كه راستوخۆ ببهسترینهوه به فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه.
7- ده‌بێت چه‌ك ته‌نها به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت، گێڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ ده‌وڵه‌ت و كۆتایی هێنان به هه‌موو دیارده چه‌كدارییه‌كان.
8- قه‌ده‌غه‌كردن و سزادانی هه‌موو وتارێكی سیاسی تائیفی و ره‌گه‌زپه‌رستی به گوێره‌ی یاسا‌و ده‌ستوور.
9- رێزگرتن له جیاوازیی ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی له عیراقدا.
10- دیاریكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه كابینه‌ی حكومه‌تی داهاتوو پێكدێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ڵبگرن له به‌رده‌م گه‌لی عیراقدا به شێوه‌یه‌كی روون و ره‌وان.
11- حكومه‌تی داهاتوو به‌ڵێن ده‌دات له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی كاتیدا لیژنه‌یه‌كی باڵای خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات پێك بهێنێت بۆ لێپێچینه‌وه له هه‌موو دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی له دوای ساڵی 2003ه‌وه تا ئێستا و سزادانی تاوانباران ، زۆر خاڵی تر.
12- ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
13- پاراستنی مافی لاوان و ژنان و دابینكردنی هه‌لی كار بۆیان و پێشخستنی تواناكانیان، دابینكردنی ژیانی کەسوکاری شه‌هیدان و بریندار و كه‌مئه‌ندامان.
14- رێكخستنی رۆڵی خێڵه‌كان له پاراستنی ئاسایش و پشتیوانی ده‌وڵه‌ت.
15- پشتیوانی زانا‌و بیرمه‌ندان و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی عیراق و هاندانیان و هه‌روه‌ها هاوكاری دامه‌زراوه زانستی و رۆشنبیرییه‌كان.
16- پشتیوانی دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كانی عیراق، كه هه‌موو توانا و وزه‌ی لاوانی وڵات كۆبكاته‌وه.