عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئازاد وه‌ک حه‌لاج ئاوا بوو.
رۆژانی دوای پیلانی جه‌زائیر و هه‌ره‌س، زه‌مه‌نه‌کانی ترس و گومان و کوشتن و بڕین و بێ سه‌روشوین کردن و خاپوورکردنی نیشتمان، ئازاد له گه‌ڕه‌که میللییه‌که‌ی ئیسکانی بابه گوڕگوڕه‌وه، رووی کرده چیا‌و دۆڵه‌کانی ئاغجه‌له‌رو چه‌می رێزان، سه‌رپه‌رشتی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کانی ده‌کرد. ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌ی له ئه‌منی که‌رکوک و به‌غداو به‌سره توندکران، قه‌ف قه‌فی زنجیری ده‌ست و قاچی شه‌وبۆو سامی و هه‌ڵوێستی پڕ له ته‌حه‌دای لۆژیکانه‌ی شیرین و ژیان له بیابانه‌کانی نوگره‌سه‌لمان، ئه‌و چیرۆکانه‌نه تا ئێستا تۆمار نه‌کراون.
ئه‌و رۆژانه‌ی هاوڕێ شنۆ له‌ده‌زگای رۆشنبیری کۆمه‌ڵه، مۆمی عه‌شقێکی نوێی له به‌رده‌م بیر‌و قه‌ڵه‌م و ئاوازی گیتاره‌که‌ی ئازادا داگیرساند، چناره‌کانی هه‌ڵه‌دن ره‌شبه‌ڵه‌کیان ده‌گێڕا، زنجیره چیاکانی دابان و هه‌لاج و چه‌رماوه‌ند و ئاسنگه‌ران و ژیلوان و پیر ئه‌لیاس گۆرانیه‌کی نوێیان بۆ ئه‌وین ی پڕ له په‌نهانی ئازاد‌و شنۆ ده‌چڕی.
هه‌موو شه‌وێک رۆحی پڕ له حه‌سره‌تی گیتاره‌که‌ی ئازاد سیمفۆنیایه‌کی نوێی ده‌کرد به گه‌ردنی باڵای نیشتمان و شۆڕش و شنۆ. شه‌وه‌زه‌نگی کپی ئاوایی و نێوباڵای چناره‌کانی و بناری کێوه‌کانی ده‌کرد به چراخان، باڵنده‌کانی ده‌خسته سه‌ما.
ئازاد هه‌ناسه وه‌فاو ئه‌مه‌کی شاسواره‌که‌ی شاری هه‌ڵوێست و رۆحی خاچه‌که‌ی ته‌نگیسه‌ری قه‌ره‌داخ بوو، کام پێشمه‌رگه‌ی سه‌رکرده وه‌ک ئه‌و ده‌ستی ده‌کرده ملی منداڵه بێنازه‌کانی ئاوایی، ده‌بوو به هاوڕێ ی جوتیاره ده‌ست و قاچ قڵیشاوه‌کانی دۆڵی جافایه‌تی. خه‌مه ئاڵۆزه‌کانی گوندی چاڵاوایان ده‌کرده به‌له‌ره‌ی ئاوازی گیتاره‌که‌ی، له گه‌ڵ سۆزی پڕ له‌سیحری مه‌قامه پڕ له تراژیدیا‌کانی گه‌رمیان دا ئه‌شکی پڕ له نامۆیی هه‌ڵده‌ڕشت.
ئه‌مه چ قه‌ده‌رێکه، له‌دوا ساتی کشانه‌وه‌ی هیزی پێشمه‌رگه له ئه‌نفالی حه‌وت له قه‌ندیل، قاچه‌کانی به بۆمبی بۆردومانی کۆپته‌ره‌کان بپێکرێت، ئه‌و قاچانه‌ی له گه‌رمیان و بادینان، سه‌راپا پێده‌شت و گردۆڵکه‌و نشێو و کێوه‌کانی به ناو ره‌بایه‌و سه‌ربازگه‌و تۆڕی جاسوس و کێوماڵ و که‌مینی سوپای عێراق و جاش و جاسوس دا ته‌ی ده‌کرد.
ئه‌و په‌نجانه‌ی وردوخاش بوون، به گیتاره‌که‌ی سۆزی پڕ له سیحری خۆشه‌ویستی ئه‌به‌دی بۆ نیشتمان و پێشمه‌رگایه‌تی و شنۆی ده‌گه‌یانده ئاسمان و ئه‌ستێره‌کان.
ئازاد حه‌لاجی نیشتمانێکی سوتماک بوو، به‌ده‌م سوێی ئازاری برینه‌کانییه‌وه، سروودی نیشتمان و رێی خه‌باتی بۆ ته‌حه‌دای مه‌رگ و ره‌شه‌بای ژه‌هروئه‌نفال ده‌وته‌وه.
دڵی ئازاد مه‌سیح ئاسا له به‌فری چیاکانی نیشتمان سپی تر بوو، سه‌ری له لوتکه‌ی کێوه‌کان بڵنتر بوو، چاوه ره‌شه‌کانی له بارته‌قای ئاسمان به‌ریتر بوو، ده‌نگی له هاژه هاژی تاڤگه‌کان به‌ریتر بوو، سروودی خۆشه‌ویستی مرۆڤ و خاک و پێشمه‌رگایه‌تی و ئاشتی ده‌گه‌یاند به دنیا.
ئه‌و له‌دواساتی دوا هه‌ناسه‌ی دا، چه‌که‌که‌ی شانی و مه‌خزه‌نی فیشه‌کانی و گیاتاره‌که‌ی ده‌ستی و گیرفانه به‌تاڵه‌کانی و رۆح و جه‌سته‌ی خۆی به‌خشی به‌خاک و هاوڕێ پێشمه‌رگه‌کانی و شنۆ .
ئازاد له لوتکه‌ی قه‌ندیل دابوو به سروودی نیشتمانێکی ئه‌نفال، وه‌ک حه‌لاج ئاوا بوو.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts