عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: یاداشت.
یاداشت بابه‌تێکی تۆمارکروای به‌هاداره‌و گرنگی مێژووی خۆی هه‌یه. ده‌توانێت تراژیدیا و ته‌واوی رووداوه‌کان له ئامیز بگرێت. وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی سه‌رده‌مه‌که‌ی بداته‌وه، پرسیاری نوێ ش بخاته به‌رده‌م خوێنه‌ر.
یاداشت گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ زنجیره یادگاره‌کانی ته‌مه‌نی منداڵی و گه‌نجی و نیگاره تاڵ و شیرینییه‌کانی، ویستگه جیا جیاکانی ژیانی مرۆڤ، له کات و شوێنی دیاری کراودا گرێ دراوه به کۆمه‌ڵگاوه. ئه‌ودیمه‌نه تۆمارکراوانه‌ن له ته‌وژم و گڕ و تینێکی تایبه‌تی دا ناخی مرۆڤیان هه‌ژاندوه.
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چنه دنیای ونی له بیر چونه‌وه وه, جاران چه‌ند که‌سایه‌تی و گه‌ریده‌یه‌کی بێگانه روویان کردبووه کوردستان، رۆژانه یادگاره‌کانیان تۆمارکردبوو، وه‌ک یاداشتێک له دووتوێی کتێب دا چاپ و بڵاویان کرده‌وه. هه‌ندێکیان وه‌رگێردراونه‌ته سه‌ر زمانی کوردی.گه‌رچی ئه‌و یاداشته‌کانه‌یان، په‌یوه‌ندی
به‌ژیانی تایبه‌تی خۆیانه‌وه هه‌یه. به‌ڵام رووناکیان خستبوه سه‌ر زۆر رووداوی نادیاری مێژووی رابردومان، له‌وانه‌ش مێجه‌ر سۆ ن و مینۆرسکی. هه‌ندێکی تر له‌و گه‌ریدانه به‌پێ ی مه‌به‌ستی تایبه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، رووی زۆر رووداوه مێژووییه‌کانیان، به‌شێواوی تۆمار کردوه و راستییه‌کانیان شێواندووه. هه‌ندێکی تریان به پێچه‌وانه‌وه.
له‌م چه‌ند ساله‌ی دوایی دا چه‌ند که‌سایه‌تی و خاوه‌ن قه‌له‌مێکی گه‌له‌که‌مان یاداشتی تایبه‌تی خۆیان تۆمار کرد. وه ئه‌و بیره‌وه‌ری و دیمه‌نانه‌ی رۆژانی رابوردووی ته‌مه‌نیان نوسیوه‌ته‌وه. گه‌ر ئه‌و بیره‌وه‌ریانه تۆمار نه‌کرایه، زۆر رووداو بواری ژیانی تێدایه، ئێستا وه‌ک خه‌ونێک کۆتایی هاتبوو، بیر ده‌چوه‌وه.
هه‌ندێ که‌سایه‌تی نیشتیمان په‌روه‌ر و تێکۆشه‌ر یاداشتیان تۆمار کردوه، دوای ماڵئاوایی خۆیان، ده‌ست نوسه‌کان لای که‌س و کاریان ماوه‌ته‌وه و نه‌خراونه‌ته روو. هه‌ندێ که‌سی تر یاداشتیان تۆمار کردوه، به‌ڵام بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی زۆر له راستییه‌کانیان شێواندوه یا له بیر کردوه.
ئه‌وانه‌ی یاداشت تۆمار ده‌که‌ن، ده‌بێت به په‌یڕه‌وی به‌های ئه‌خلاقی نوسین و تۆمار بکه‌ن. به‌ڕۆحیک پڕ له ئه‌مانه‌ته‌وه مامه‌له له‌گه‌ڵ که‌س و کات و شوین و رووداوه‌کان دا بکه‌ن. به جۆرێک تیکه‌ل به روداوه‌کان ببن، ته‌واوی روداوه‌کان به لایه‌نی باش و خراپه‌وه، وه‌ک خۆی بخه‌نه روو. گه‌ر په‌یڕه‌وی ره‌وشتی ئه‌مانه‌تی پیشه‌ی نوسین بکه‌ن، ئه‌وا تۆماریکی زیندوی نوێ ده‌خه‌نه سه‌ر لاپه‌ره‌کانی مێژوو. به‌و مه‌رجه‌ی بتوانریت به زمانیکی رۆژنامه‌نوسی به رۆح و گیانیکی درامی یه‌وه هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ل تراژیدیا‌کانی رابوردودا بکه‌ن. خوینه‌ر وا لی بکات به چیژه‌وه بابه‌ته‌که بخوینیته‌وه و سه‌رنجی رابکێشێت. دور له زمانی ئینشای مردوو.
ئیستا زۆر له خاوه‌ن قه‌له‌م و که‌سایه‌تی ناسراوی گه‌له‌که‌مان، له پایزی ته‌مه‌نیاندان.گه‌ر بیتو کات و ده‌رفه‌تیکی دیاریکراو بۆ خۆیان بره‌خسینن، رۆژانی رابوردو ئستای ژیانیان تۆمار بکه‌ن. ده‌بێت ئه‌و که‌سانه ئاگایان له وسف و سه‌نا کردن بێت، گه‌وره‌ترین زیانی به تۆمار کردنی مێژووی ئێمه داوه. گه‌ر یاداشت نووس بتوانێت وه‌ک فۆتۆگرافێک، فۆتۆی روداوه‌کان به وشه و به‌زمانێکی دراماتیک بگرێت. به‌پێی ئه‌زمونی نوسین په‌ێڕه‌وی نوسینی زمانی رۆژامه‌وانی و ئه‌ده‌بی بکات، ئه‌وا یاداشتێکی زیندووی پڕ له تێڕامان، تۆمار ده‌کات و ده‌بێت به‌سه‌رچاوه‌ی مێژوو. به‌های لۆژیکانه‌ی رووداوه‌کان کاڵنابنه‌وه، که‌لینیکی دیار بۆ مێژوی میلله‌ته‌که‌مان پر ده‌که‌نه‌وه.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts