بەهرۆز جەعفەر: کاک بافڵ پرسیارمان هه‌یه.
ئەوەتەی مرۆڤ هاتۆتە سەر زەوی پرسیار هەر هەبوە، لە ڕێگەی پرسیارەوە لە دەوروبەری خۆمان گەیشتوین و بە پرسیاریش ئەگەینە حەقیقەت. لە پەیوەند بە ڕووداوەکانی ئەمدواییەوە، ووتەکانی هاوسەرۆک (سەرۆک)ی (ی،ن،ک) کاک بافڵ هەموو دروست بون تەنانەت ئەگەر کەڕەتی (دوو) شیان بکەی هەروایە.
به‌رێز كاك بافڵ تاڵه‌بانى فه‌رمووى له دواى 8ى ته‌مموزه‌وه ئیمتیحانمان بكه‌ن. ئایا بۆ لەمەولا كاك بافڵ تاڵه‌بانى و براو بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌گشتى، هه‌ر به كه‌ره‌سته كۆنه‌كان كارئه‌كه‌ن؟. هه‌ر به ده‌مووچاو و به‌رنامه‌و بێمنهتییهكانى پێشووترى حیزبه‌كه له كه‌ركوك كارئه‌كه‌ن؟. هه‌ر وه‌كو ئه‌وسا به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگهكانى بەرپرسەکان و سکرتێرەکان و هه‌ندێك له‌و دهوروبەرانه حوكمى شاره‌كه ئه‌كه‌ن؟!. خۆى ڕاسته‌وخۆ چاو ئه‌كاته‌وه‌و له‌ودیوى شته‌كان تێ ئه‌گات و هه‌موو دیوى حه‌قیقه‌تى شته‌كان ئه‌بینێت، یان به ده‌ستى دوو و سێ هه‌ركه‌س شتێكى ووت ئیتر ئه‌وه حه‌قیقه‌ته؟. من بە نزیکی هەموو قیادەو پیادەی یەکێتی ئەناسم بەڵام هەرگیز نەمزانیوە لەگەڵ کێ قسە بکەم، لەمەولاش یەکێتی قسەکەرێکی ئەبێت یان هەرکەسەو لە شوێنی خۆیەوە قسە ئەکات؟ یەکێک ئەڵێت یەکێتی نوێ ئەکەینەوە یەکێکی تر ئەڵێت یەکێتی ئەکەینەوە بە یەکێتییەکەی جاران!.
ئایا جارێكى تر خه‌ڵكانێك كه به بێ حورمه‌ت و به بێ پره‌نسیپ ناسراون و بارزگانى به خاك و تاكى كوردستانه‌وه ئه‌كه‌ن ئه‌بن به واجیهه‌ى كورد‌و یه‌كێتى له به‌غدا؟
ئێوه چۆن حیزبێكى سۆشیال دیموكراتن، فه‌لسه‌فه یان بنه‌ماى په‌یوه‌ندى ئێوه له‌گه‌ڵ هه‌ر ئهوانێكى تردا هاریكاریی و هه‌ماهه‌نگییه یان ناكۆكى و كێبركێیه؟. چۆن گوایه بازرگانى نه‌ماوه، هه‌مووى یه‌ك هه‌فته نابێت كوڕى پیاوێكى باڵاده‌ستى كۆمه‌ڵایه‌تى کە مناڵێکە کۆمپانیایەکی بەپەلە داناوەو هاتوە له سنورى لادێكهى ئێمه (3) بیره نه‌وتى وه‌رگرتوه!. كه‌چى ئێمه‌ش (56) شه‌هیدو ئه‌نفالمان هه‌بوه چوار عهموودو دوو تۆپ وایهرتان پێ ڕه‌وانه‌بینن لادێكه ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه (خۆمان ئه‌یكه‌ین).