عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: 6ی ئه یلوولی 1930، یه‌که‌م راپه‌ڕینی شه‌پۆلی شه‌قامی شاری سلێمانی/ بەشی دووەم و کۆتایی.
پۆلیسه‌کان له به‌رده‌م رقی پیرۆزی جه‌ماوه‌ره که‌دا دۆش دامان، نه‌یان ده‌توانی بڵاوه‌یان پێ بکه‌ن، له سه‌عات 11ی پێش نیوه‌ڕۆ به‌رده فڕکه به‌رپا بوو، له‌و کاته‌دا میسته‌ر ئه‌لبان وه‌کیلی موفه‌تیشی ئیداری، داوای له عه‌لی ره‌زا به‌گ ی فه‌رمانده‌ی سوپای عێڕاق له حامیه‌ی سلێمانی کرد، سریه یه‌ک سه‌ربازیان بۆ بنێرێ، ئه‌و سریه‌یه‌ش نه‌یتوانی به‌رگری بکات، دواتر داوای فه‌وجێک سه‌ربازی کرد، سه‌ربازه‌کان خۆیان گه‌یانده حه‌وشه‌ی سه‌راو سه‌ربان و شوێنه به‌رزه‌کان لێی دامه‌زران.
مه‌تره‌لۆزه‌کانیانه‌وه رووبه‌رووی شه‌پۆلی خۆپیشانده‌رکان کرده‌وه‌و ته‌قه‌یان لێ کردن، به‌پێی به‌یانی ره‌سمی( 60) که‌س شه‌هید کرا، ( 98 ) که‌س ده‌سگیر کرا، (1) پۆلیس و (10) سه‌ربازی سوپای عێراق کوژرا، ( 13)سه‌ربازیش بریندار کرا، ئه‌مه‌ش ناوی هه‌ندێ له شه‌هیده‌کانه: (حه‌مه‌ی قاله ئاغال، ئه‌حه ره‌ش، حه‌سه‌ن ده‌روێش، عه‌وله سسیس، شه‌له گون سووتاو، محه‌ی خوله درێژ، مسته‌فا به‌گی فه‌تاح به‌گ، سه‌عه‌ی حه‌مه‌ی ئامێ، هه‌ڵۆ به‌گ، حه‌مه چاوشین، عه‌لی سی و جگه‌ر، عه‌زیزی مامه حه‌مه ).
ئه‌م که‌سانه‌شیان ده‌سگیر کرد (فایه‌ق بێکه‌س، عه‌زمی به‌گی بابان، ره‌شۆڵ عه‌بدوڵڵا، حه‌مه ئاغای ئه‌وره‌حمان ئاغا، شیخ قادری برای شیخ مه‌حمود، میرزا تۆفیق، ره‌مزی ئه‌فه‌ندی، عیززه‌ت به‌گی عوسمان به‌گی پاشا، ئه‌وره‌حمان ئاغای ئه‌حمه‌د پاشا، محه‌مه‌د سالح به‌گ، مه‌جید ئه‌فه‌ندی کانێسکان، فایه‌ق به‌گی بابان، شێخ محه‌مه‌دی گوڵانی ).
له 7 / 9 / 1930 ، رۆژێک دوای راپه‌ڕینه‌که، ئینگلیزه‌کان ئه‌م به‌یانه‌یان ده‌رکرد:
به‌یانی ره‌سمی ژماره (40)
به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌یئه‌ی ته‌فتیشه‌وه له لیوای سلێمانی و کۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی هه‌ڵبژێراو، ئه‌مڕۆ له مه‌رکه‌زی حکومه‌ت، مقاطیعنی انتخاب له به‌رده‌می شوێنی کۆبوونه‌وه‌که‌دا موزاهه‌ره‌یان کرد، به‌و هۆیه‌وه پێکدادان ڕووی دا، هه‌ندێل له پۆلیس و سەر‌بازو خه‌ڵک ئه‌نگێوران، پاش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک، ئاسایش گه‌ڕایه‌وه، ئه‌وانه‌ی بوون به هۆی ئه‌م رووداوه، گیران، لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
راپه‌رینی سه‌رای سلێمانی له شیعیری شاعیره‌کان دا:
حه‌مدی:
ره‌بی مووی لێ بێ زمانی، په‌نجه‌کانی هه‌ڵوه‌رێ
هه‌رکه‌سێ گوڵشه‌ن به ده‌ردی گوڵخه‌نی دۆزه‌خ به‌رێ
بێکه‌س له به‌ندیخانه‌دا:
ئه‌ی وه‌ته‌ن مه‌فتونی تۆم و شێوه‌تم بیرکه‌وته‌وه
وه‌ختی به‌ندی و ئه‌ساره‌ت پێ به ته‌وق و کۆته‌وه
من له زکرو فکری تۆ غافڵ نه‌بووم، وا تێ نه‌گه‌ی
حه‌بس و تێهه‌ڵدان و زیلله‌ت تۆی له بیر بردووته‌وه
گۆران
بڵێن به بووکی تازه‌ی یه‌ک شه‌وه‌م گه‌ر هاته سه‌ر نه‌عشم
نه‌ڵێ خۆی بۆ وه‌ته‌ن کوشت و له رێی عه‌شقی منا نه‌ژیا
وه‌زیفه‌م بوو له پێناوی وڵاتیکا سه‌رم به‌خشم
که تۆی په‌ره‌وه‌رده کرد بۆ من له دامێنی چیا‌و که‌ژیا
گه‌ر خوای گه‌وره به‌خشیی پێت هه‌تیوێ، پێی بڵێ رۆڵه
له من فرمێسکی ویست باوکت له تۆش داوا ئه‌کا تۆڵه
پیره‌مێرد:
وه‌فدی کوردستان میلله‌ت فرۆشان هه‌رزه وه‌کیلی شاری خامۆشان
چه‌پکێ له گوڵه‌که‌ی باخه‌که‌ی سه‌را که به‌خوێنی لاوان ئاو درا
ببنه خزمه‌ت عه‌رشی عێراقی بڵێن یار باقی و هه‌م سوحبه‌ت باقی
په‌رده‌و تارای سووربه‌رن بۆ ئه‌میر بڵێن پاش کوشتارهێشتا تۆی دڵگیر
ده‌ک خه‌جاڵه‌ت بن له رووی مه‌حشه‌را ئێمه خاکی غه‌م ده‌که‌ین به سه‌را
ئێوه‌ش ئه‌و عه‌رشی به خوین گوڵڕه‌نگه سوجده‌ی بۆ ده‌به‌ن هیچ ناڵێن نه‌نگه
کورد نه‌مردوه خه‌یاڵتان خاوه به‌راتی نه‌جات به خوین نووسراوه
رای گشتی شه‌قامی شار
راپه‌ڕینی شه‌شی ئه‌یلول، بزوتنه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی شه‌قامی شار بوو، له ناوجه‌رگه‌ی شاردا سه‌ری هه‌ڵدا، به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌یەک له رووناکبیرانی کورد، له سه‌راپا چین و تویژه‌کانی شار، به یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ریزو یه‌ک هه‌ڵوێستی رای گشتی، یه‌کیان گرت، حکومه‌تی به‌ریتانیا و عێراق هه‌ستیان به مه‌ترسی گه‌وره‌ی ئه‌و یه‌ک ریزیی و رای گشتییه‌ی شه‌قامی شار کرد، له‌و راپه‌ڕینه مه‌ده‌نیه‌دا، کۆمه‌ڵگای کوردستان نوقمی بۆته‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و نه‌خوێنده‌واری ببوو، بژێوی و ده‌رامه‌تی ژیانی هاوڵاتیان قورس و دژوار بوو، ئا له‌و سه‌رده‌مه‌دا سلێمانی مه‌ڵبه‌ندی خوێنده‌واری و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیریی و هونه‌ر و بزوتنه‌وه‌ی خه‌باتی میللی نه‌ته‌وه‌یی بوو.
له 10/11 / 1930 دا، رۆژنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی سۆڤیه‌تی له باره‌ی ئه‌و راپه‌ڕینه‌وه، ئه م نوسینه‌ی تۆمار کردبوو:م( هه‌رچه‌نده ئینگلیزه‌کان و حکومه‌تی عێراق، ژماره‌یه‌کی زۆریان له کورده‌کانی سلێمانی کوشت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان کپ بکه‌ن، به‌ڵام به‌و تراژیدیایه، خه ڵکیان فێری راپه‌ڕین کرد).
راپه‌ڕینی شه‌پۆلی شه‌قامی سه‌را، بوو به وانه‌یه‌کی نوێ، بۆ سه‌راپا راپه‌ڕینه‌کانی تری ئه‌م شاره‌و هه‌موو ناوچه جیاجیا کانی کوردستان.
گۆڕانکارییه نوێییه‌کانی راپه‌ڕین
* شه‌پۆلی شه‌قامی شار، له بری ئه‌وه‌ی په‌نا به‌رنه به‌ر چه‌ک و شۆڕشی چه‌کداری، په‌نایان برده به‌ر کاری سیاسی، وه‌ک ( مانگرتن، خۆپیشاندان، نووسین، به‌یان نامه، مه‌زبه‌ته، دیالۆگ ).
* له بری هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌ک خێڵ و ده‌ره‌به‌گ وشێخ ،ئه‌مجاره‌یان رۆشنبیران و نووسه‌ران و سیاساتمه‌داران رۆڵی گرنگ و دیاریان له ناو گۆڕانکارییه‌کان دا نا .
* له بری په‌نا بردنه به‌ر شاخ و دۆڵ و نشێو و گوند‌و شوێنه چه‌په‌له‌کانی سه‌ر سنووره‌کان، شه‌پۆلی راپه‌ڕیوی خه‌ڵک له ناو جه‌رگه‌ی شاردا، له به‌رده‌رکی سه‌را، له‌سه‌رشه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کان ی شار راسته‌وخۆ، رووبه‌روو ی ئینگلیزه‌کان و حکومه‌تی عێراق بونه‌وه.
راپه‌رینی 6ی ئه‌یلوولی شه‌قامی سه‌رای سلێمانی، گه‌وه‌ترین هه‌ڵوێستی نوێ و گۆڕانکاریی نوێ بوو، له زه‌مه‌نێکی دیاریکراوی مێژووی دا سه‌ری هه‌ڵدا، هه‌ژانێکی گه‌وره‌ی شه‌قامی شار بوو، هێمای پڕ له شکۆ بوو بۆ سه‌راوشاره‌که‌ی، هه‌رچه‌نده شه‌پۆلی شه‌قام به زه‌بری هیز و مه‌ترلۆز کپ کرا، به‌ڵام ئه‌و راسته‌ی بۆ دوژمنان خسته روو، ده‌نگ و هه‌ڵوێستی ناڕازی جه‌ماوه‌ر به زه‌بری هیزو چه‌ک و توند‌و تیژیی کپ ناکرێ.
سه‌رچاوکان :
1-نه‌وشیروان مسته‌فا ، کوردستانی عێراق: سه‌رده‌می قه‌ڵه‌م و موراجه‌عات له (1921- 1931)
2- محه‌مه‌د ره‌سول هاوار، شیخ مه‌حمودی قاره‌مان و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خواروی کوردستان، ب 2.
3-جه‌مال بابان، سلێمانی شاره گه‌شاوه‌که‌م.
4-عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود، شه‌شی ره‌شی ئه‌یلوول و یه‌که‌مین جه‌ماوه‌ری شار، کوردستانی نوێ، ژ: 2553.
5-عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود، راپه‌ڕینی سه‌رای سلێمانی، شه‌شی ئه‌لوولی سوور کرد، کوردستانی نوێ، ژ: 1941
سه‌عات 9 ی سه‌رله به‌یانی، هه‌ینی، 6 ی کانونی 1930، خه‌ڵکی شار
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts