پشتیوان جەمال: لەغیابی حوکمێکی ڕەشیدا.
بە نیشانەکانی هاوینێکی گەرم و خراپبوونی سیستەمی کارەبا و ئاو، دووقات بوونی نرخی کاڵاکان لەسەر هاوڵاتیان لەهەرێمدا، پێدەچێت ئەو حکومەتە هێشتا بە سەر “پلێتێکی گەرم” پڕ لە قەیرانی سیاسی و ئەمنیدا پیاسە بکات. چونکە تەحەداکان بۆ حکومەت زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لەگەڵ چاوەڕوانی شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایی بەهۆی بڕیارەکانی چاکسازیەوە کە ڕێژەی ناڕەزایەتیەکانی هەندێک لایەنەکانی دەرەوەی پاتی بردۆتە ئاستێک کەبەتەواوی هەست بەجیاوازی لەپلەو ئیمتیازاتی شەهید و خانەنیشان کراوە، بە بەراورد بە تەرەفگیرانی پارتی، ئەمەش بەگومانی ڕێکخستنی دۆسیەو ڕاژەی ساغڵەم بۆ لایەنگرانی خۆیان و بێ دۆسیەو ڕاژەکردنی ئەوانەی دەروەی خۆیان. تاوای لێهات بەرچەقۆی چاکسازی بکەون و خەبات و قوربانیدانیان وەک بەفری بەرخۆرەتاو بتوێتەوە.کەم نین تەواوی ئەو خزمەتگوزاریە پێویستیانەی کە ڕۆژانەش لەئاو و کارەباو کاڵاکانی تر لەسایەی نەبوونی حوکمێکی ڕەشیدا تەنگی بەهاوڵاتیان هەڵ نیەوە.
لەم جۆرە قەیرانە سیاسییەی ئێستای حکومەت لەکابینەکانی پێشووتریش هەر لەجێی خۆیدابووەو، حکومەت لەپێشەنگێکی شکست و ئیفلیجی سیاسی تونددا جێ هێشتووە. سیستەمی سیاسی نەیتوانی هیچ چارەسەرێکی گونجاو و پلانی چاکسازی بۆ ئەو پارچەبوون و درزانە بدۆزێتەوە. هەندێک بەمەبەست و هەندێکی بێ مەبەست.
ئاشکرایە کە بارودۆخی کۆمەڵایەتی هەرێم خراپتر دەبێت بە بوونی چینێکی سیاسی بێدەرامەتی کە تووشی گەندەڵی و بەرژەوەندخوازی بووە چ شەخسی و چ سێبەری ناوحکومەت لە بەرامبەر هەموو ئەمانەدا نامۆیی سیاسی کە بەهۆی نائومێدی جەماوەرییەوە، خەڵک چیتر متمانەیان بە بڵێنەکان نییە وەک میکانیزمێکی چاکسازی بۆ سیستەمی سیاسی کە دەسەڵات و کرێ و پرۆژەکان قۆرخ دەکات، لەکاتێکدا زۆرینەی جەماوەری لەسەر بندەست دەژین. ئەمەش وایکردووە هاوڵاتیان باوەڕیان وایە بەردەوامبوونی سیستەمی سیاسی بەم عەقڵییەتە ڕەق و نەریتییە دۆخەکە خراپتر و خراپتر دەکات؛ لە قەیرانێکەوە ئەمان دەنە دەست قەیرانێکی تر، بههۆی نهبوونی دیموكراسیی راستهقینه له ههرێم، ههمیشه زۆرینەیەکی سیاسی بهسهر كۆی دهزگه قانونی و دهستورییهكاندا زاڵن و ئهو دهزگهیانه وهك: نمایشكار رۆڵ دهبینن.
خۆ ئەگەر بە پێی پۆڵێنکردنەکەی “فارابی “بێت بۆ کۆمەڵگا تائێستاش ئێمە کۆمەڵگایەکی ناتەواوین، چونکە بەپێی پۆڵێنی “فارابی” کۆمەڵگای تەواو کۆمەڵگایەکە دەسەڵات و حوکمڕانیەکەی بتوانێت بەختەوەری و ئاسودەیی و بەختیاری بۆ ئەندامانی دابین بکات و بەدی بهێنێ، بە پێچەوانەشەوە کۆمەڵگایەکی ناتەواوە.
ئێستا بەم پێیە بێت ئێمە لە کۆمەڵگایەکی ناتەواوین نەک کۆمەڵگایەکی تەواو، کە بەداخەوە نەمانتوانیوە تەنانەت لە کۆمەڵگایەکی ناتەواو هەنگاو بنێین بەرەو کۆمەڵگایەکی تەواوی پڕ لە بەختەوەری و بەدیهاتنی ئاوات و ئامانجەکانی مافە مەدەنی و سیاسی و تەنانەت سروشتیەکانیش. چونکە کۆمەڵگای تەواو لە دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ئەندامەکانی پێکدێت کە بەداخەوە تا ئێستا ئێمە لە غیابی حوکمڕانیەک کەدڵسۆزی حوکمداری بێت پێی نەگەیشتوین.