عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: گه‌ر به به‌ڵگه‌نامه‌ی موخابه‌راتی عێراق بڵێین ته‌زویره، چۆن ئه‌نفال به جینۆساید بناسێنین؟
سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد ئه‌وه‌نده په‌رۆش و خه‌مخۆری ئه‌نفال چییه‌کانن، وه‌ک عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، به دۆکۆمێنتی ژماره (1601) ی کچه پاکیزه‌ییه‌که‌ی ئه‌نفالی دوای ئه‌نفال یان ده‌وت: ته‌زویره.
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود – یان له‌سه بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه تاوانبار کرد، درا به‌دادگا.
بۆ گه‌ڕان به دواداچونی نهێنی چاره‌نووسی ونی کچانی کورد، به‌پێی ده‌یان کار‌و به دواداچوونی مه‌یدانی، ده‌یان دیدارم سازکردوه، له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له جه‌هه‌نمی ئه‌نفال، له ( تۆپزاوه و دبس و نوگرهسهلما ن ) گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له پرۆژه‌یه‌کی چه‌ندین ساڵه‌ی ماندوبونی تاقه‌ت پرکێنی بێ سنووری، هه‌وڵی تاکه که‌سی،
له به‌رگی (سێیه‌م ، چواره‌م ، پێنجه‌م )ی، پرۆژه‌ی کتێبی (ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال )، له گه‌ڵ ده‌یان نوسینی دۆکۆمینتاری تراژیدیای ئه‌نفال، چه‌ند هه‌زار لاپه‌ره‌یه‌که، ئه‌وه چه‌ند ساڵه دانراوه، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگا به‌رپرسه‌کان، توانای چاپ کردنی یان نییه.؟
سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد و نووسه‌ره مه‌قاش و ده‌رباره ماستاوچییه کان، ئه‌ی به‌م به دواداچون و ده‌یان چیرۆکی ناو لاپه‌ڕه‌کانی کتێبی ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی 3 ، 4 ، 5، که چاپ نه‌کراوه، ده‌ڵێن چی؟
ئه‌م كچه کوردانه بۆ له تۆپزاوه‌و دبز جیاکرانه‌وه؟
بۆ کوێ بران؟
بۆ چاره‌نوسی یان ونه؟
ئه‌وه رووداو چیرۆکه‌کان، له (ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال )دا، هه‌موویان ده‌ڵێن:
– ئه‌منه‌کان له تۆبزاوه‌و دبز، كچ و ژنه گه‌نجه‌کانیان جیاکردوه.
ئیتر ئێوه چۆن به چ عه‌قڵی مهزاجیانهتان، به دۆکۆمینتی 1601 ی،18 کچه پاکیزهیهکهی ئه‌نفال، ده‌ڵێن: ته‌زویره!
ئایا ئه‌و (وشه‌ی ته‌زویره )ی سه‌رکرده‌کانی کورد و نووسه‌ره ده‌رباره‌کان و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید؟، خزمه‌ت به دۆکۆمینتی ئه‌نفال ده‌کات؟ بۆ( سه‌رکرده‌کانی کورد و نووسه‌ره ده‌رباره‌کانی کورد‌و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدو میسر )، خاوه‌نی یه‌ک قسه و خاوه‌نی یه‌ک هه‌ڵوێستن؟ کچه‌کانیان له تۆپزاوه جیا کرده‌وه و شوین بزریان کردن. رزگار له دبس له‌دایک بوو.
مه‌لیحه ساڵح رۆسته‌م له ساڵی 1945 له گوندی به‌کره شه‌ل له دایک بووه، ده‌یا نزانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی گه‌رمیان له‌شه‌ڕی به‌رگری ئه‌نفالی یه‌ک دا ن، له دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه کشاونه‌ته‌وه. له گەڕانهوهدان ئه‌نفالی دوو ی قه‌ره‌داغ ش کرابوو.
سوپای عێراق و جاش چوارده‌وری گه‌رمیانیان ته‌نی بوو، نیازیان بوو له هه‌موو قۆڵه‌کانه‌وه هێرش بکه‌نه سه‌ر گه‌رمیان، له گوندی بهکرهشهلهوه روویان کرده گوندی کانی ماران و مله سووره. مه‌لیحه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌مه شه‌ریف-ی شوبرای و منداڵه‌کانی، (نه‌سرین جه‌بار، شێرزاد جه‌بار، شه‌ماڵ جه‌بار، شه‌رمین جه‌بار، سۆران جه‌بار ) له گه‌ڵ ده‌یان خانه‌واده‌ی تر، که‌وتنه تۆڕی سوپای ئه‌نفال –ه‌وه له مله سووره ده‌سگیر کران.
به ئیڤای عه‌سکه‌ری بران بۆ قۆره‌توو، دوای 3 شه‌و، بران بۆ تۆپزاوه. له‌وێ محه‌مه‌د حه‌مه شه‌ریف- یان له‌وان جیاکرده‌وه، نه‌یان بینی یه‌وه. هه‌موویان له گه‌ڵ ره‌عنای خوشکی و منداڵه‌کانی به‌ر یه‌ک هۆڵی زیندانی تۆپزاوه که‌وتن، بریتی بوون له (نه‌زمیه محه‌مه‌د، ره‌سمیه محه‌مه‌د، هێرۆ محه‌مه‌د، لاولاو محه‌مه‌د، عیرفان محه‌مه‌د،کارزان محه‌مه‌د). ئێواره‌یه‌کیان ئه‌منه‌کان رژانه ناو هۆڵه‌کانه‌وه هه‌موو منداڵه‌کانیان له گه‌ڵ خۆیان دا برد. له‌و کاته‌دا گریان و هاوارو قیژه‌ی ژن و منداڵ، وه‌ک هه‌وره بروسکه چه‌خماخه‌ی ده‌دا.
ئه‌وه‌نده گریانێکی به‌سوێ ی پڕ له بارانی فرمێسک بوو، ئاسما ن و زه‌وی ده‌هه‌ژاند. دواتر هه‌ر هه‌موویان گویزرانهوه بۆ زیندانی سه‌ربازگه‌ی دبس. ره‌عنا سکی 9 مانگ بوو. لهدبس کوڕێکی بوو ناویان نا رزگار، به‌و هیوای ئه‌وه‌ی رۆژێ بێ رزگایان بێت.
ئه‌و کاته‌ی مه‌لیحه و جگه‌رگۆشه‌کانی له مله سووره ده‌سگیر کران. جه‌بار حه‌مه شه‌ریف –ی هاوسه‌ری مه‌لیحه ده‌مێک بوو توشی نه‌خۆشی ده‌روونی ببوو. هۆشی له‌ده‌ست دابوو، هه‌ردوو کوره‌که‌ی ئازاد و شێرکۆ، شوانی مه‌ره‌کان بوون. لای جه‌می (کۆچکه )-ی سه‌رووی گوندی کانی ماران، که زانیان سوپای ئه‌نفال گهیشتووتە سنووره‌که‌یان. له‌وێ خۆیان حهشارد ا، له‌وکاته حه‌مه‌شه‌ریف ی باپیریان و جه‌بار حه‌مه شه‌ریف ی باوکیان و مام ره‌سوڵ و مام جه‌لال – ئه‌وانیان له چه‌می کۆچکه به جێ هێشت، به نهێنی روویان کرده کۆبان عه‌ره‌ب، دواتر خۆیان گه‌یانده ناو کفری.
شیرکۆ و ئازاد و سه‌ربه‌ست و به‌ختیار و سامان به 200سه‌ر مه‌ڕوبزن و 15 سه‌ر ره‌شه وڵاخه‌وه، روویان کرده مله سووره، روویان کرده شاکه‌ل، به‌لای ره‌بایه‌کان دا تێپه‌ڕین، خۆیان حه‌شاردا. ئه‌منه‌کان له تۆپزاوه ده‌هاتنه ناو هۆڵەکانهوه به‌دوای کچ و ژنی گه‌نجا ده‌گه‌ڕان. په‌خشان ره‌سوڵ و کچێکی گه‌نج بوو، به‌زه‌بری لێدان و کێبڵ و قژ راکێشان له هۆڵه‌که بردیانه ده‌ره‌وه. میمکه به‌هێ خه‌ڵکی کانی باران بوو، به به‌رده‌وامی هه‌ردوو ده‌ستی بۆ ئاسمان به‌رز ده‌کرده‌وه، ده‌پاڕایه‌وه کچه گه‌نجه‌که‌ی نه‌بن. ئه‌میشیان به لێدان و راکێشان برده ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌که.
(پ. خ. م. ب) تازه شوی کر دبوو، به (ح.ر) زۆر شۆخ و شه‌نگ بوو. ئه‌میش و ده‌یان کچ و ژنی گه‌نجیان برد، که‌س نه‌یزانی بۆ کوێ یان بردن.،هیچ سۆراغێکیان نه‌ما.
فۆتۆ: وێنه‌ی دایکه‌که له ژین‌دا، ره‌نج عه‌بدوڵڵا
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی 3 ،4 ،5 ، ئه‌وه 10ساڵ زیاره دانراوه، چاپ نه‌کراوه.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts