عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: گه‌ر به به‌ڵگه‌نامه‌ی موخابه‌راتی عێراق بڵێین ته‌زویره، چۆن ئه‌نفال به جینۆساید بناسێنین؟ بەشی دووەم.
کچه‌کانیان له تۆپزاوه جیاکرده‌وه و شوین بزر کران
به پێی ئه‌و هه‌موو گه‌ڕان و به دواداچونه به‌رده‌وامانه‌ی له 1991 تا ئێستا، 30ساڵی ته‌مه‌نم بۆ تۆمارکردنی زنجیره کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی مرۆڤی کورد و ئه‌نفال ته‌رخان کردووە. ئه‌وه ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاره‌ها چیرۆکی تراژیدیای جیاکردنه‌وه‌ی کچانی کورد له زیندانه‌کانی تۆپزاوه‌و دبس و بردنیان بۆ شوێنه نادیاره‌کان، له پرۆژه‌ی کتێبی (ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ) به‌رگی( 1 و 2) چاپ و بڵاو کراوته‌وه.
له چه‌ند هه‌زار لاپه‌ڕه‌ی پرۆژه‌ی به‌رگی (3 و 4 و 5 ) ی ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، تا ئێستا چاپ نه‌کراوه. زیاتر له هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ بۆ پرۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، بۆ خزمه‌تی تراژیدیای جینۆسایدی کورد. له بری ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رکردانه‌ی کورد، پرۆژه‌ی به‌رگی سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م –ی ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال چاپ و بڵاوی بکه‌نه‌وه. عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود –یان خسته لیستی تاوان بارانه‌وه، تاوان باریان کردم، درام به‌دگا، له‌سه بڵاوکردنه‌وه‌ی (چاره‌نووس ی 18 کچه پاکیزه‌که‌ی ئه‌نفال ی دوای ئه‌نفال.
ئایا ئه‌و کچه گه‌نجانه له تۆپزاوه جیاکرانه‌وه بۆ کوێ بران؟ بۆچاره‌نوسیان ونه؟ بۆ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد و چه‌ندان نووسه‌ری ماستاوچی کورد، به عه‌قڵێکی سایکۆلۆجی نه‌رجسیانه‌ی مه‌زاجیانه‌وه، وه‌ک عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید به به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مخابه‌راتی عێراق ده‌ڵێن ته‌زویرە.
ئه‌م سه‌رکردانه‌و ئه‌و نوسه‌ره ده‌رباره‌کان، به درامای (نیران صدیقة) ده‌ڵێن چی؟ که باسی 18 کچه پاکیزه‌که‌ی میسر ده‌کات؟ سیناریۆی ئه‌و درامایه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک نوسراوه؟ نووسه‌رکه‌ی کێ یه؟ ئایا چیرۆکی ئه‌و درامایه چۆن، له‌چی، له‌کوێ له‌دایک بوو؟ ئایا ئه‌م سه‌رکردانه‌و نووسه‌ره ده‌ربارانه به سیناریۆی ئه‌و فیلمه‌و ئه‌و درامه‌یه‌ی میسریش، هاوشیوەی توتی وەک عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، هه‌ر ده‌ڵێن ته‌زویره.
سایکۆلۆیه‌جیه‌تی عه‌قلی داخراوی عه‌ره‌بی سونی عێراقی هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌کی ناڕه‌واو کۆمه‌ڵکوژی کردین ،سایکۆلۆ جیه‌تی عه‌قڵی سه‌رکردایه‌تی کورد، له دوای راپه‌ڕین و گۆڕانکاری 9 /4 /2003 له خزمه‌تی کار‌و کرده‌و به‌رنامه و پلان و نه‌خشه‌ی ئه‌نفالچییه‌کانه.
پاراستن و خزمه‌ت کردنی تاوانبارانی ئه‌نفال ، رێزنه‌گرتن و په‌یڕه‌وی نه‌کردنی بڕیاری یاسای دادگای باڵایی تاوانبارانی عێراق ، گوێ نه‌گرتن له داوای که‌سو کاری ئه‌نفاله‌کان ، هه‌موو به‌رنامه‌کانی سه‌رکرده‌کانی کورد له خزمه‌تی به‌رهه‌می کلتوری عه‌قڵی ره‌گه‌ز په‌رستانه‌ی سه‌دام و سه‌رانی به‌عسدایه .
مجامه‌له‌ی دبلۆماسیانه‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد و ئه‌و نووسه‌ره ده‌ربارانه ی کورد، بۆ بچوکردنه‌وه‌ی که‌یسی ئه‌نفال و جینۆسایدی کورده ، ئه‌وان له گه‌ڵ ئه‌نفال چییه‌کان ، خاوه‌ن یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک ستراتیژن ،دژ به به‌ڵگه‌نامه و 18 کچه پاکیزه‌یه‌که‌ی ئه‌نفالی کورد ،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ، نه‌بێ به دۆکۆمینتێکی نیو ده‌وڵه‌تی ، بۆ ئه‌وه‌ی تاوانی ئه‌نفال، له سه‌ر ئاستی نیوده‌وڵه‌تی، نه‌بێت به جینۆساید……!!
ئه‌مه‌ش چه‌ند دیمه‌نێکی کچی کورده له زیندانه‌کانی ئه‌نفال
کچه‌کانیان له تۆپزاوه جیاکرده‌وه و شوین بزر کران
1
سێ کچه‌که و براژنه‌که‌یان بۆ کوێ بران؟
پیره‌ژنێک خه‌ڵکی گوندی ته‌په سه‌وز بوو له هۆڵێکی زیندانی تۆپزاوا, سێ کچی له گه‌ڵدا بوو. ئه‌ویش ده‌یزانی تاوێکی تر ئه‌منه‌کان دێن کچه‌کانی ده‌به‌ن. له تاو بێ ده‌سه‌ڵاتی دا به کوڵ گریاو کردی قیژه قیژو هاوار هاوارێک. پڕ به سه‌ربازگه‌که ده‌نگی ده‌دایه‌وه. هه‌ر سێ کچه‌که‌ی له‌ترسا باوه‌شیان به دایکیان دا کرد. نه‌یان ده‌ویست له دایکیان دابڕێن. ئه‌مننه‌کان هاتنه هۆڵه‌که به زه‌بری کێبڵ و قژ راکێشان هه‌ر سێ کچه‌که‌یان له هۆڵه‌کە برده ده‌ره‌وه، دایکیان ئه‌وه‌نده گریا، به ئاسته‌م نوزه‌ی تیا مابوو،،له سه‌ر ئه‌و چیمه‌نتۆ ره‌ق و ته‌قه، له هۆش خۆی چوو، به‌لادا هات.
یه‌کێک له کچانی ناوی فاتمه بوو، حه‌سیبه‌ش بووکی ئه‌م پیره‌ژنه‌بوو. زۆر گه‌نج بوو، منداڵی نه‌بوو. ئه‌ویشیان به پاڵ له هۆڵه‌که برده ده‌ره‌وه.بۆ رۆژی دوایی هه‌موو ژنه‌کانیان په‌لکێشی ناو پاسه داخراوه‌کان کرد. له تۆپزاوه‌وه بران بۆ زیندانی سه‌ربازگه‌ی دبز.
ئه‌و دوو پیره‌ژنه شه‌وڕۆژ به به‌رده‌وامی له دوبز بۆ کچه‌کانیان ده‌گریان. جارێکی تر روخساری کچه‌کانیان نه‌بینینه‌وه. سێ مانگ له دبز مانه‌وه. چه‌ندان که‌سیان لێ مرد.
2
ته‌رمی سه‌یوان و به‌یجان
مه‌هروبه محه‌مه‌د ناوخاس، خه‌ڵکی قه‌ڵا قۆچاڵی بوو. سه‌یوان –ی کوڕی ته‌مه‌نی ساڵێک بوو. به‌ده‌م ئازاری سورێژه‌وه له‌برسا گیانی سپارد. هۆڵه‌که زۆر پیس بوو، نه راخه‌ری تیا بوو نه پێخه‌ف. سه‌رچاوه‌ی هه‌موو مێرو و چڕ‌و جانه‌وه‌رێک بوو، پڕ بوو له میکرۆب. دوای ماوه‌یه‌کی تر به‌یخان – ی کچی مه‌هروبه ته‌مه‌نی دووساڵ بوو، له برساو به نه‌خۆشی دواهه‌ناسه‌ی سپارد. پاسه‌وانه‌کان ته‌رمی وشک هه‌ڵاتوی سه‌یوان و به‌یخان –یان به‌جل و به‌رگه شڕه‌کانی خۆیانه‌وه برده ده‌ره‌وه له گه‌ڵ موختاری دبس به خاکیان سپاردن.
3
ئه‌حمه‌د دبزی
مریه‌م ره‌شید پێش ئه‌وه‌ی له مله سووره ده‌سگیر بکرێ، سکی 8 مانگان بوو. نیوه شه‌وێک له دوبز ژانی گرد، به ده‌م ژانه‌وه ده‌تلایه‌وه. هۆڵه‌که تاریک و نوتک بوو.
نه گڵۆپی تیا بوو …..نه چرا …چاو …چاوی نه‌ده‌بینی ، حه‌لاوه‌ی دایکی و …….میمکه ڕازاو به چه‌ند په‌ڕه کاغه‌زێک، گۆشه‌یه‌کی هۆڵه‌که‌یان رووناک کرده‌وه، گویزانێکیان له‌لای پاسه‌وانه‌کان هێنا. ناو‌کی ساواکه‌یان بڕی و ناویان نا ئه‌حمەد دبزی.
4
کێ خۆراکی سه‌گی بیابان بوو؟
ناسکه عه‌لی خه‌ڵکی کفری بوو، له زیندانی دبز منداڵی بوو، ناویان نا حه‌مه. دوای 3 مانگ هه‌موویان به سێ پاس له دبزه‌وه گوێزرانه‌وه بۆ نوگره‌سلمان. سه‌عات 10 –ی شه‌و گه‌یشتنه ئه‌وێ. ئه‌و شه‌وه زۆر برسی و تینوو ماندو بوون. هیچیان پێ نه‌دان. به‌یانی یه‌که‌ی حه‌جاج هات، چه‌ند پرسیارێکی لێ کردن. نیوه‌ڕۆکه‌ی نه‌ختێک ئاوی سوێریان پێدان. له‌گه‌ڵ سه‌مونێکی ره‌ق و ناوه‌کانیان تۆمارکردن. زۆر که‌س له‌وێ مرد وه‌ک: فه‌ره‌ج عه‌زیز خه‌ڵکی کوڵه‌جۆ و حه‌مه عه‌بدولکه‌ریم سه‌ید عه‌لی له برسا مردن، بوون به خۆراکی سه‌گی بیابان.
5
گه‌لاوێژ
له ساڵی 1988که سوپای عێراق له ئه‌نفالی سێی دەست پێ‌کرد، په‌لاماری گه‌رمیانی دا. گه‌لاوێژ ره‌شید مه‌حمود ته‌مه‌نی 15 ساڵ بوو.گه‌لاوێژ له‌گه‌ڵ باوکی وحه‌لاوی دایکی و خوشکەکانی/ سه‌لمه و له‌یلا و سوهیل و شه‌هلا و مریه‌م و ته‌حسین و محه‌مه‌د-ی برای، له گونده‌که‌ی خۆیانه‌وه روویان کرده مله سووره.
له‌وێ له‌لایه‌ن سوپای ئه‌نفال ـه‌وه ده‌سگیر کران. به زیلی عه‌سکه‌ری گوێزرانه‌وه بۆ قۆره‌تووی ئه‌وبه‌ری رووباری سیروان. دواتر بران بۆ تۆپزاوه. له‌وێ مه‌حمودی باوکی گه‌لاوێژیان جیاکردوه. هه‌موویان له‌گه‌ڵ دایکیان مانه‌وه. دوای چه‌ند رۆژێ گوێزرانه‌وه بۆ دبز. ژیانی ئه‌وێ دۆزخ بوو. برسێتی و تینویه‌تی و سه‌رماو گه‌رما ژیانی زیاتر ئاڵۆز کردبوون. زۆر جار حه‌ره‌س جمهورییه‌کان به‌کێبڵ دایان ده‌گرتنه‌وه و لێیان ده‌دان. دوای مانگێک چه‌ندان زیندانیان له دبزه‌وه به پاسی داخراو گواسته‌وه بۆ نوگره سه‌لمان. رۆژێک گه‌لاوێژ به‌ڕێکه‌وت به‌لای ئه‌و هۆڵه‌دا تێپه‌ڕی، باوکی تیا زیندان کرابوو. باوکی به‌کزییه‌وه له هۆڵی پیاوه‌کان وه‌ستابوو، هه‌ردووکیان چاویان بڕیبووه یه‌کتری. باوکی له‌و دیوو شیشه‌کانه‌وه ده‌ستی راکێشا تۆزێک پسکیتی بدات. له ناکاو حه‌جاج گه‌یشته ئه‌وێ، پسکیته‌که‌ی لێ سه‌ند به کێبڵه‌که‌ی په‌نجه ناسکه‌کانی گه‌لاوێژی داگرته‌وه. قفلی ده‌رگای شیشه‌که‌ی کردوه، رووی کرده هۆڵه به کێبڵ باوکی گه‌لاوێژی داگرته‌وه. جه‌سته‌ی له خوێنا سوور کرد.
سه‌مون زۆر که‌م بوو. زۆر جار گه‌لاوێژ و له‌یلاو سلمەو مریه‌م، نه‌عله لاسیکه‌کانیان تێهه‌ڵکێش ده‌کرد، وه‌ک ستونێک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پارچه سه‌مونه ره‌قانه‌ی له‌و دیوی شیشه‌کانه‌وه که‌وتبون پێ بهێننه ئه‌م دیوی خۆیان. رۆژێک حه‌جاج هه‌ر چواریانی له‌و کاته‌دا گرت که خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی پارچه سه‌مونه‌کان بوون. به کێبڵه‌که‌ی ده‌ست و هه‌موو په‌نجه‌کانی قاچی داگرتنه‌وەو هاواری گریان و پاڕانه‌وه‌یان به‌ردی ده‌کرد به‌ئاو. به‌ڵام ئه‌و به هه‌موو هێزیزی زیاتر کلێبڵه‌که‌ی ده‌وه‌شاند، تاقاچ و په‌نجه‌کانی پڕ نه‌کرد له خوین ده‌ست به‌رداریان نه‌بوو. محه‌مه‌د-ی برای گه‌لاوێژ ته‌مه‌نی 2ساڵ بوو له وێ له‌برسا مرد. مردن له تۆبزاوه و دبزو نوگره‌سه‌لمان دیارده‌یه‌کی رۆژانه‌ی ئاسایی رۆژانه بوو.
6
(ئاواز)
ئاواز کچێکی چاو سه‌وزی قژ زه‌ردی زۆر جوان بوو. ته‌مه‌نی 3ساڵ ده‌بوو. به‌به‌رده‌وامی له ناو هۆڵه‌که‌دا له گه‌ڵ دایکی دا یاری ده‌کرد. رۆژ به رۆژ جه‌سته‌ی لاواز ده‌بوو. روخساری ده‌ژاکا. خواردنه‌که زۆر که‌م بوو. به‌یانییه‌کیان هه‌ر هاواری ده‌کرد برسیمه!نان، نان، چاوه‌کانی کز کزتر بوو. له ناکاو جه‌سته‌ی له‌سه‌ر پارچه گوینوه‌که به‌لادا هات، دواهه‌ناسه‌ی سپارد.
7
حه‌جاج
حه‌جاج چێژی له ئازاردانی زیندانه‌کان ده‌بینی. ئه‌و کاته‌ی ته‌نکه‌ره ئاوە‌که ده‌گه‌یشته ناو زیندانی نوگره‌سه‌لمان، ئه‌و به پۆستاڵه قاوه‌ییه‌کانی، شه‌قی له قوت‌و و سه‌تڵ و ته‌نه‌که ژه‌نگاوی ده‌ستی کچ و منداڵ و ژنه‌کان ده‌دا، بۆی ده‌قوپان، ئاوه‌که‌ی ده‌ڕشت بۆ ئه‌وه‌ی زیندانییه‌کان له‌به‌ر ئه‌و گه‌رما سوتێنه‌ره‌دا، له به‌رده‌میا له تینوا بمرن.
سه‌رچاوه:
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی سێیه‌م و به‌رگی چواره‌م وبه‌رگی پێنجه‌م، پرۆژه‌یه‌کی گه‌وه‌یه، بۆ خزمه‌تی تراژیدیای ئه‌نفال و جینۆسایدی کورد، زیاتر له 10 ساڵه له ماڵه‌وه دانراوه، چاپ نه‌کراوه.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts