چۆن دەنگ بدەین: بارزان محمدەسوورە.
دوو جۆردەنگدان لەهەرێم هەیە کە واقیع بینا نەبێت:
1- دەنگدان بەدەسەڵات.
2- دەنگ دان بەئۆپۆزسیۆن.
بەڵام کێ دسەڵاتەو کێ ئۆپۆزسیۆنە، ئایە دەنگدانی ڕاستەوخۆو ناراستەوخۆ یان دەنگی تۆ ڕاستەوخۆیە یان ناڕاستەوخۆ؟
دەنگدان بەدەسەڵات بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەپارتی دیموکراتی کوردستان، شتێکی جێگیرەو، چۆن دەنگت دا هەروا دەبێت و بۆکەسێکی ترناڕوات یان پارتی ئاڵوگۆڕ بەدەنگتەوەناکات.
بەڵام دەسەڵات سێ حزبن، دەنگدان بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و گۆڕانیش، ڕاستەوخۆیە یان ناڕاستەوخۆ.
ئایا دەنگەکەت جێگیردەبێت و کەس تەڕاتێنێی پێناکات، یان کەس خۆی پێ ناباتەپێش و کۆمەڵێک ئیمتیازاتی لەحزبێکی ترو لەحکومەت پێ زیاد ناکات
وەڵامەکه بەڵێچۆن؟ نەدەنگەکەت بەجێگیری دەمێنێتەوە، وەکۆمەڵێک کەسی مشەخۆری ناوحزب بەدەنگی تۆ کەتێکەڵی دەکەنەوە لەگەڵ پارتی و خۆیانی پێدەبەنە پێش و پۆستو پلەو پارەی پێوەردەگرن، یانی دەنگدانت بەدەسەڵات بەڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ دەنگ دانتە بە پارتی دیمکراتی کوردستان،
جا بۆئەوەی تۆ دەنگی خۆت ڕاستەوخۆ بمێنێتەوە ئەوە دەنگی خۆت غەیرە مباشەڕە مەدە بەپارتی چونکە دەنگ دان بەیەکێتی و گۆڕان دەنگدانە بە پارتی و بەڵام غەیرە مباشەڕەیە، کەدەتەوێت بڕۆ ڕاستەوخۆ دەنگی پێبدە، چونکە تاک دەسەڵات هەرخۆیەتی ئەوانی تر تەنها دەنگی تۆی پێ دەفرۆشنەوە.
ئۆپۆزسیۆن چۆن دەنگی پێبدەین، کەدەنگت بەدەسەڵات نەدا بڕۆ لەئۆپۆزسیۆن دەنگ و ویژدانو مافی خۆت بدۆزەرەوە، ئەوانیش دووئۆپۆزسیۆن هەن، یەکێکیان ئەوانەن کەتەنها پڕوپاگەندە دەکەن کەچی لەژێرەوەش لەگەڵ دەسەڵات دان، بەڵام جۆری دووەم ڕاسیزمو ڕاستگۆن، بەهەموو جۆرێک دژی نادادی و گەندەڵین، ناکەونە ژێر پارەو دەسەڵات. داوای مافی گشتی دەکەن بێ جیاوازی، ئەو ئۆپۆزسیۆنەی ئەوڕۆ هەیە کە مستەحەقی دەنگ پێدانن ئەوانیش یەکەم نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگەرین، بۆ ئەوەی دەنگت جێگاو شوێنی خۆی بگرێت ئەوە لەو دوانە یەکێکیان هەڵبژێرە،
جگەلەودوانەش کۆمەڵێک کاندیدی سەربەخۆ هەن کەبەڕاستی مافی دەنگدانیان ئەرکە چونکە کۆمەڵێک لەوکاندیدانەی دووبارەخۆیان کاندید کردۆتەوە ئەو چوارساڵە سەلماندیان،کە کەسانی شایستەن، جگەلەوانیش کۆمەڵێک کەسانی تری سەربەخۆ خۆیان کاندیدکردەوە مافی دەنگ پێدانیان هەیە.
بۆیە جگەلەحزبی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن خەڵکی سەربەخۆش کەشایستەی دەنگ پێدانن بچیتە سەرسندووقی دەنگدان و دەنگی خۆتیانیان پێبدەی.و کەسانێکی شایستە بنێریتە پەرلەمانی عیراق.